ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: سەرکردەیەکی داعش کوژرا و پێنج ئەندامیشیان لە کەرکوک دەستگیرکران
📝 Belgename
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بۆ ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی ئەنجامدەر و هاوکارانی هێرشە تیرۆریستییەکەی رۆژی هەینی کەرکووک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک، توانرا پێنج تیرۆریست لەناو شاری کەرکوک دەستگیربکرێن:
بەناوەکانی (وسام محمود محمد سلیم ناسراو بە ابو وچاح) و (مروان فیصل محمد سلیم) و (عمار فیصل محمد سلیم) و (رعد فیصل محمد سلیم) و (عبد فیصل محمد سلیم) کە هاوکاری چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش بوون، لە هێرشەکەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (21-10-2016)ی شاری کەرکوک.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و زانیارییە هەواڵگرییەکان، دەرکەوت برایەکی تیرۆریستی دەستگیرکراو (ابو وچاح) بەناوی (سلام محمود محمد سلیم البیاتی) ناسراو بە (ابو قدامە) یەکێک بووە لە بەرپرسە سەربازییەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە حەویجە و بەرپرسی چەکدارانی بەشداربووی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی کەرکوک بووە، لەبەرئەوەی ناوبراو پێشتر لە کەرکوک ژیاوە، بۆتە ڕێنیشاندەری چەکدارە تیرۆریستەکان لە هاتنەناوەوەیان بۆ شارەکە، لە هەمانکاتدا ئەرکی دەستبەسەرداگرتنی باڵەخانەی پارێزگای کەرکوکی لە ئەستۆ بووە. دوای بەرپەرچدانەوەی هێرشە تیرۆریستیەکەی داعش، لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی کەرکوکەوە، تیرۆریستی ناوبراو خۆی لە نزیک چەمی خاسە حەشاردا بوو، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان شوێنی خۆحەشاردانی دەستنیشانکرا و لە ئۆپەراسیۆنێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک، ئێوارەی ئەمڕۆ، تیرۆریست (ابو قدامە) گەمارۆدرا و دواتر لە رووبەرووبونەوەیەکدا، کوژرا.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
24-10-2016
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!