سەلاح ئەحمەد جامباز
شێوەکاری کورد سەلاح ئەحمەد جامباز ساڵی 1940 لە شاری هەولێر چاوی بە دونیا هەڵێناوە. هەرلە مندالیەوە خولیای هونەری نیگارکێشی بوە دواتر دەبێتە قوتابی مامۆستای هونەری(جابر پیرداود)لە قوتابخانەی بنەرەتی ئەربا ئیلۆ لە شاری هەولێر ساڵی 1950هاوکات دەبێتە هاورێی شێوەکاری کۆچکردوی شاری هەولێر ئەسکەندەر عوسمان. سەلاح جامباز رۆژانە خەریکی کاری نیگارکێشیە لە ماڵەکەیداو ئاوێزانی کێشانەوەی دیمەنەکانی کۆنی شاری هەولێر بە تایبەتی زۆر حەز بە کێشانی نیگاری قەڵای هەولێردەکات.ناوبراو ئێستاش بەردەامی هەیە لە کارە هونەریەکانی.