پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,213
وێنە 105,528
پەرتوک PDF 19,121
فایلێن پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
فاروق مەلا مستەفا: ئاستی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەمساڵدا 7 ملیۆن تەن زیادیکردوە
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: ئامار و راپرسیا | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
فاروق مەلا مستەفا: ئاستی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەمساڵدا 7 ملیۆن تەن زیادیکردوە
ئامار و راپرسیا

فاروق مەلا مستەفا: ئاستی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەمساڵدا 7 ملیۆن تەن زیادیکردوە
ئامار و راپرسیا

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەکەمی 2016 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی و سەرمایەداران، لە ژێر دروشمی (نەهێشتنی هاوردەکردن بوژاندنەوەیە بۆ پیشەسازیی چیمەنتۆی نیشتیمانی) کۆنفرانسی چوارەمی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە سلێمانی دەستیپێکرد و لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا فاروق مەلا مستەفا سەرۆکی ئەنجومەنی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق وتارێکی پێشکەشکرد و ئاستەنگەکانی بەردەم بەرەوپێشچوونی وەبەرهێنان و بازرگانی چیمەنتۆی خستەڕوو لەگەڵ ئاماژەدان بە ڕێگەچارەکان و ئاماژەی بەوەشدا کە لە ساڵی 2014دا ئاستی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی چیمەنتۆ 14 ملیۆن تەن بووە، بەڵام لە ساڵی 2016دا گەیشتووەتە 21 ملیۆن تەن.
ئەمەش دەقی وتارەکەیە..
- بەڕێز وەزیری پیشەسازی
- بەڕێز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان
- بەڕێز نوێنەری پەرلەمانی عێراق
- بەڕێز سەرۆکی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆ
- بەڕێزان بەڕێوەبەران و لێپرسراوانی کۆمپانیاکانی چیمەنتۆ
من زۆر خۆشحاڵم بە ئامادەبوونم لە کۆنگرەی چوارەمی بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆدا.
ئەمە هەلێکی زێڕینە بۆ پێوانەکردنی ئه و پێشکەوتنەی کە کۆمەڵەکەمان بەدەستیهێناوە لە ماوەی چەند ساڵی خزمەتکردنی پیشەسازییەکەمان و کەرتی بیناسازی لە عێراقدا بە شێوەیەکی گشتی.
پیرۆزبایی و سوپاسی خۆم ئاڕاستەی گشت ئەندامان دەکەم بە تایبەتی (سید ناصر) سەرۆکی کۆمەڵەکەمان کە هەر لە سەرەتاوە ئەرک و دڵسۆزی خۆی نواند بۆ ئەوەی کۆمەڵەکەمان بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا دەیبینین.
هەروها حەز دەکەم سوپاسی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵی بەغداد و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەم بۆ ئه و ئەرک و دڵسۆزییەی دەینوێنن بۆ بەرگریکردن لە پیشەسازییەکەمان.
زۆر هەست بە شانازی دەکەم کە ئەم وتارە دەخوێنمەوە لەم کۆنفرانسەدا بۆ ئەوەی ڕاوبۆچوونی کۆمپانیای لافارج بخەمە ڕوو دەربارەی سەرکەوتنەکانی پیشەسازییەکەمان و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
خۆشەویستان، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوودا پیشەسازی چیمەنتۆ زۆر بە باشی خزمەتی بە وڵات گەیاندووە بەتایبەتی لە کەرتی بیناسازییدا.
زۆر چالاک بوو له بونیادنانی توانای نوێ و بوژاندنەوەی توانای دیکەی کۆن، هەروەها ئەوەی دەرخست کە توانای دابینکردنی گشت پێویستییەکانی بازاڕی هەیە و دەتوانێت ببێتە ئەڵتەرناتیڤی هاوردەکردن.
پیشەسازی چیمەنتۆ ئەمڕۆ بەهایەکی زۆر مەزن بۆ وڵات دەستەبەردەکات، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەلی کار بۆ هەزاران کەس لە سەرتاسەری وڵاتدا دەڕەخسێنێت هەروەها ژینگەیەکی وای هێناوەتە کایەوە کە لە ڕێیەوە هەلی کار بۆ دەیان بەڵێندەر و بەڵێندەری لاوەکی دەخوڵقێنێت لە چەندین بواردا وەک: کەرەستەی خاو، کانزاکاری، چاکسازی، گواستنەوە، بازرگانی، بەبازاڕکردن، خزمەتگوزاری تەکنەلۆژیای زانیاری ئای تی، وتادوایی.
ئێمە وەک لافارج زۆر شانازی دەکەین بە بەشداربوونمان لەم چالاکییە پۆزێتیڤەدا.
پاش دامەزراندنی کارگەی بازیان و بەگەڕخستنەوەی کارگەی تاسڵوجە بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی فاروقدا، لافارج بەگەڕخستنەوەی کارگەی کەربەلای جێبەجێکرد، سەرەڕای ئه و بەربەستە گەورانەی هاتنە ڕێگای و لە ئێستادا سەرجەم کارگەکانمان ساڵانە توانای دابینکردنی نزیکەی 7 ملیۆن تەن چیمەنتۆی بۆ بازاڕ هەیە.
لافارج زۆر چالاکە لە‌ پێشکەشکردنی بەرهەمی داهێنەر بۆ بازاڕەکانی عێراق لە پێناو دابینکردنی پێویستییە جۆراوجۆرەکانی کەرتی بیناسازی بە سوود وەرگرتن له و شارەزاییەی کە لە 90 وڵاتی جیهاندا دەستیکەوتووە.
سەرباری ئەمەش، لافارج چالاکە لە پەرەپێدانی کەرەستە و سیستمی بیناسازی و چارەسەری نوێدا لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی بیناسازی لە وڵاتدا بەتایبەتی چالاکییەکانی لە بواری کۆنکرێتی ئامادەکراو و دابەشکردن.
هەروەها ئێمە وەک لافارج زۆرشانازی بە پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکانی ئەم وڵاتە دەکەین، 95% چالاکییەکانمان بە دەست ئەندازیار و کادری هونەری و کارمەندە عێراقییەکانەوە بەڕێوەدەچێت کە ئێمە لەڕێی ڕێکخستنی خولی ڕاهێنانی چڕەوە پەرە بە توانست و کارامەییان دەدەین.
بەر لە هەموو شتێک، تەندروستی وسەلامەتی یەکێکە لە بەها سەرەکییەکانمان کە پشتی پێدەبەستین و بایەخێکی زۆری هەیە لە چالاکییەکانماندا.
ئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ دابینکردنی ژینگەی کاری سەلامەت و تەندروست بۆ کارمەندان و بەڵێندەران و شۆفێرەکانمان کە تیایدا کەس تووشی ڕووداوی نەخوازراو نابێت و یاخود بریندار نابێت، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە هەمان پێوەر و ڕێوشوێنی توند پەیڕه و دەکەین کە لە لایەن گروپی لافارج هۆلسیمەوە LH پەیڕه و دەکرێت، هەروەها پرۆگرامی ڕاهێنانی چڕ پێشکەش بە کارمەندانمان دەکەین بۆ ئەوەی بەرەبەرە گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوت و کەلتوریان ئەنجام بدەین لە بارەی تەندروستی و سەلامەتییەوە.
ژینگە بوارێکی دیکەیە کە تیایدا لافارج بە سەختی کاردەکات لە پێناو باشکردنی ئەدای ژینگەیی کارگەکانمان بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی تەپ و تۆزەوە‌ هەیە، هەروەها لە بواری سەرلەنوێ بەکارهێنانەوەی خوڵ وخاشاک لە کوورەکانماندا.
بەڕێزان، ئێستا بوارم بدەن ڕاوبۆچوونمان دەربارەی ئه و ئاستەنگانە بخەمەڕوو کە لە ئێستادا ڕووبەرووی پیشەسازییەکەمان بۆتەوە یان لە ئایندەدا ڕوبەڕووی دەبێتەوە.
1.نەبوونی هاوسەنگی لە نێوان خستنەڕوو و داواکردن، زۆر گرنگە هەڵسەنگاندن بۆ پەرەسەندنی ئایندەی گەشەپێدانی بازاڕی چیمەنتۆ ئەنجام بدرێت لە پێناو پلاندانانی باشتر بۆ چالاکییەکانمان وەک کۆمەڵەی چیمەنتۆ.
هەر بۆیە تکاتان لێدەکەم بوارم بدەن کە چەند ڕاو بۆچوونێک دەربارەی پەرەسەندنی بازاڕ لە دە ساڵی داهاتوودا بخەمەڕوو.
بەهۆی جەنگی دژ بە داعش و قەیرانی ئابوری، داواکاری بۆ چیمەنتۆ گەیشتە کەمتر لە 18 ملیۆن تەن لە 2016 دا بەرامبەر بە 26 ملیۆن تەن لە 2013 دا.
شارەزایان پێشبینیدەکەن کە بە هۆی کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئەرکەکانی ئاوەدانکردنەوەی پاش جەنگ و بوژاندنەوەی ئابوری ئەگەر هاتوو نرخەکانی نەوت بۆ ئاستە شایستەکانی دووبارە بگەڕێتەوە، ئەوا لەوانەیە داواکردن بۆ 26 ملیۆن تەن لە ساڵی 2020 زیاد بکات و بۆ 40 ملیۆن تەن لە ساڵی 2025 دا زیاد بکات لە باشترین سیناریۆی گەشبیندا یان بۆ 25 ملیۆن تەن لە ساڵی 2020 و دواتر بۆ 38 ملیۆن تەن لە ساڵی 2025 دا زیاد بکات کە ئەمە ڕاستەقینەترین سیناریۆیە.
لەوکاتەدا، تواناکانی پیشەسازی چیمەنتۆ زیاد دەکات بەهۆی وەبەرهێنانی گەورەی کەرتی تایبەت لەم بوارەدا و بە هۆی ئه و دەستپێشخەرییانەی لە لایەن حکومەتەوە دەگیرێتە بەر بۆ بەکرێدانی ئه و کارگانەی موڵکی دەوڵەتن بۆ کەرتی تایبەت کە توانا و دەرامەتێکی زۆر وەبەردەهێنێت لە بەگەڕخستنەوەی ئه و کارگانەدا.
هەرەوها پێشبینی دەکەین چەندین کارگە بەگەڕبخرێتەوە کە تائێستا لە ژێر دەستی داعش دابوو یان لە ئێستادا ئازاد کراون و دەستبکەنەوە بە بەرهەمهێنان لە چەند ساڵی ئایندەدا.
دەرئەنجام، توانای بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی چیمەنتۆی لە 14 ملیۆن تەن لە ساڵی 2014 بۆ 21 ملیۆن لە ساڵی 2016 دا زیادیکردوە و چاوەڕوان دەکرێت لایەنی کەم بگاتە 31 ملیۆن تەن لە ساڵی 2018 و 42 ملیۆن تەن لە ساڵی 2025 دا.
لەم ژمارانەی باسکراون، تەنها ئه و کارگانە بەهەند وەرگیراون کە بە ڕاستی دەستیان بە پرۆژە کردووە و هەروەها 50% له و کارگانەی ڕێپێدراون: ئەگەر هاتوو لە نێو ئه و کارگە ڕێپێدراوانەدا‌ کارگە هەبێت کە دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە چەند پرۆژەیەک بکات، ئەوا توانای ڕاستەقینە بە شێوەیەکی سروشتی زیاتر دەبێت.
ئه و پێشبینییانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پیشەسازی چیمەنتۆ بەره و نەبوونی هاوسەنگی لە نێوان خستنەڕوو و داواکردن دەڕوات. زیادەی بەرهەمهێنان لە ساڵی 2017 دەگاتە 7 ملیۆن تەن، و لە ساڵی 2020 دەگاتە 8 ملیۆن تەن.
لە لایەکەوە ئەمە هەواڵێکی باشە، لە بەر ئەوەی ئاماژەیە کە پیشەسازی چیمەنتۆ بەتوانایە و هەروەها توانای دەبێت لە سەر جێبەجێکردنی تەواوی داواکاری بۆ چیمەنتۆ لە سەرتاسەری وڵاتدا کە بڕی پێویستی چیمەنتۆ لە بازاڕدا هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە نرخی گونجاوی چیمەنتۆ لە بازاڕدا بە شێوەیەکی بەردەوام، لە بەرامبەردا ئەمە ئاماژەیە بۆ بارودۆخێک کە جێی نیگەرانی زۆرە چونکە‌ ئەوە دەگەیەنێت کە کارگەکانی چیمەنتۆ بە ڕێژەی 65% توانا گشتییەکانیانەوە‌ کاردەکەن کە لەگەڵ نرخی زۆر نزمی ‌ بازاڕدا بە هۆی کێبڕکێی بەهێزەوە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆ زیاتر و زیاتر تووشی قەیرانی دارایی گەورەتر ببنەوە و لە ڕاستیدا هەر لە ئێستاوە هەستمان بەوە کردووە. ‌
جگە لەوەش، ئەوە دەگەێنێت کە عێراق وەک وڵاتێک زیادەڕەوی دەکات لە بەکارهێنانی توانای بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ کە دەبێتە هۆی به هەدەردانی زۆر، لە کاتێکدا دەکرا ئەم بڕە سەرچاوانە ئاڕاستەی کەرتەکانی تر بکرایە کە زیاتر پێویستیان بە سەرچاوە و وەبەرهێنان هەیە. بێگومان ئەمە پڕۆسەیەکی ئایدیاڵی دیاریکردنی سەرچاوە نییە.
هەر بۆیە ئەم ئاڕاستەیە پێویستی بە چاککردن هەیە بە پێچەوانەوە مەترسی دروستبوونی داڕمانی دارایی گەورە لە نێو بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆ لە ئارادایە.
2.کێبڕکێی نادادپەروەرانە، پیشەسازی چیمەنتۆ لە عێراقدا بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر فشاری کێبڕکێی نادادپەروەرانەدا بوو لە لایەن وڵاتانی درواسێ کە پشتگیری بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆی خۆیان دەکەن لەڕێی دەستەبەرکردنی سوتەمەنی و وزەوە بۆیان، بۆ نموونە، تێچوونی سووتەمەنی لە وڵاتی ئێراندا دەگاتە 3 دۆلار-تەن بەرامبەر بە 8 دۆلار-تەن لە باشور و 16 دۆلار-تەن لە باکور.
تێچوونی وزە لە ئێراندا 1.5 دۆلار-تەن بەرامبەر بە 6 دۆلار- تەن لە باکوری عێراق و 12 دۆلار-تەن لە باشوردا.
سوپاسی حکومەتی ناوەندی دەکەین بۆ چالاککردنی یاسای پارێزگاریکردن لە بەرهەمی خۆماڵی کە کاریگەری دەستبەجێی هەبووە لە سەر بڕی هاوردەکردن سەرەڕای چەند دزەکردنێک لێره و لەوێدا کە پێویستە سنووریان بۆ دابنرێت.
بە داخەوە ئەم یاسایە تا ئێستا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ نەکراوە، هەر بۆیە زیاتر لە 10000 تەن لە چیمەنتۆی پشتگیریکراو ڕۆژانە بە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت کە ئەمە دەبێتە هۆی فشارێکی زۆر لە سەر بەرهەمهێنەرانی خۆماڵی چیمەنتۆ.
دیاردەیەکی دیکە لە ئێستادا دەردەکەوێت و دەبێتە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی زیاتر، ئەویش هاوردەکردنی کلینکەرە، وەک هەوڵێک بۆ خۆدزینەوە و فێڵکردن لە یاسای پارێزگاریکردن لە بەرهەمی خۆماڵی چەندین یاریکەری دراوسێ هەڵدەستن بە هاوردەکردنی کلینکەر کە بەشێوەیەکی بەهێز پشتگیریکراوە و فرۆشتنی بۆ چەند کارگەیەکی هاڕین.
حکومەت دەرگای بە‌ ڕووی کێبڕکێی نادادپەروەرانە داخست کە هەوڵدەدات لە پەنجەرەوە بێتە‌ ناوەوە، پێویستە ڕێوشوێنی گونجاو بگیرێتە بەر بۆ ڕێگرتن لەم ڕێگا نوێیەی هاوردەکردنی نادادپەروەرانە.
3.دابینکردنی وزە و سووتەمەنی، چەند تواناکان زیاد بکات، کێشەی زیاتر لەگەڵ سەرچاوەکانی وزە و سووتەمەنی ڕوومان تێدەکات، هیچ‌ کارگەیەک نییە لە ناوەڕاست و باشووردا کە لە تۆڕی کارەباوە وزەی پێبدرێت، هەر بۆیە ناچارن وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای تایبەت دروستبکەن یان ئامادەبکەن.
لە باکووردا تۆڕی کارەبای نیشتمانی توانای نەماوە کارەبا بە گشت کارگەکان بدات کە بووە هۆی لەکار ڕاگرتنی کارگەکانی چیمەنتۆ بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ڕۆژ بەهۆی بڕانی تەواوی تەزووی کارەبا لە ساڵی 2016 دا.
لە بارەی سووتەمەنییەوە، زۆر بە ڕوونی دیارە کە پاڵاوگە خۆماڵییەکان لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کارگەکانی چیمەنتۆدا توانای دابینکردنی داواکارییە ڕوو لە زیادەکانی نییە‌ بۆ سووتەمەنی قورس HFO، هەر بۆیە هەندێک کارگە ناچارن بۆ چەند ماوەیەک لە کار بوەستێت بەهۆی کەمی سووتەمەنییەوە.
ئەمە ئه و فاکتەرەیە کە پەیوەستە بە سنووردارێتییەوە کە پێویستە بە زووترین کات چاکبکرێتەوه.
4.تێچووی بەرهەمهێنان، تێچوونی بەرهەمهێنان سەرچاوەیەکی نیگەرانی گەورەیە بۆ یاریکەرانی چیمەنتۆ بەهۆی بەرزی ئاستەکانی بە شێوەیەکی گشتی بە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی دراوسێدا کە پێشتر ناومان هێنابوون، بە هۆی جیاوازی نێوان باکوور و باشوور کە دەبێتە هۆی شێواندن لە توانای کێپڕکێی نێوان یاریکەرانی چیمەنتۆ و بەهۆی بەرزبوونی ناجێگیرییەوە.
نموونە لە سەر جیاوازییەکان، نرخی نەوتی ڕەش HFO دەکاتە 80 دۆلار-تەن لە باشووردا، لە کاتێکدا 180 دۆلارە- تەن لە باکووردا کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لە سەر جیاوازی تێچوونی چیمەنتۆ بە 8 دۆلار- تەن.
هیچ پاساوێکی لۆژیکی نییە بۆ ڕوودانی ئەمە و بۆ مەودایەکی دوور لە لایەن یاریکەرانی چیمەنتۆوە کۆنترۆڵ ناکرێت.
سەبارەت بە دژوارییەکان‌‌، نرخەکانی نەوتی ڕەش HFO دەکرێت جیاواز بێت لە نێوان 150 دۆلار-تەن بۆ 210 دۆلار-تەن لە ماوەی دوومانگدا لە باکوور.
لە سەرەتای 2016 دا تێچوونی وزە بۆ 350% بەرزبۆوە کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لە سەر تێچوونی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بە ڕێژەی 3.5 دۆلار-تەن.
جارێکی دیکە یاریکەرانی چیمەنتۆ ناتوانن کۆنترۆڵی ئەم جیاوازییانە بکەن.
پیشەسازی چیمەنتۆ پیشەسازییەکی قورسە پێویستی بە ئەرکی درێژخایەن هەیە و پێویستی بە جێگیریی هەیە بە تایبەتی لە نرخی هۆکارە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان.
بەڕێزان، ئەمانەی سەرەوە ئه و ئاستەنگە سەرەکییانەن کە ڕووبەڕووی پیشەسازییەکەمان دەبێتەوە.
بۆیە داواکارم لە بەڕێزتان بوارم بدەن باس لە هەندێک ڕێوشوێن بکەم کە بە بۆچوونی خۆم پێویستە هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان بەڵێن بدەن بە جێبەجێکردنیان بۆ ئەوەی پێشەسازی چیمەنتۆ پڕچەک بکرێت بۆ بینینی ڕۆڵی تەواوی خۆی لە بیناکردن و ئاوەدانکردنی وڵاتدا.
1.رێکخستنێکی کاریگەرتر بۆ دەستەبەرکردنی چیمەنتۆ، لە پێناو ڕێکخستنێکی کاریگەرتر بۆ دەستەبەرکردنی چیمەنتۆ و بۆ ڕێگرتن لە خراپ بەکارهێنانی سەرچاوەکان بەتایبەتیش لەم قەیرانی ئابورییەی ئێستادا، پێویستە دەسەڵاتی گشتی دەستبەجێ پێدانی مۆڵەت بۆ دروستکردنی کارگەی نوێ ڕابگرێت تا ئه و کاتەی دۆخی زیادەی بەرهەم کۆتایی پێدێت.
لە هەمان کاتدا، سەبارەت به و مۆڵەتانەی کە پێشتر دراون‌ و تائێستا نەکراون بە پڕۆژەی ڕاستەقینە، پێویستە دەسەڵات دوا مۆڵەت بدات بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکان بە پێچەوانەوە ئه و مۆڵەتانە پوچەڵ بکرێنەوە.
بە هاوتەریب لە گەڵ ئەمەدا، پێویستە دەسەڵاتی گشتی بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی چیمەنتۆدا هەڵسێت بە جێبەجێکردنی توێژینەوەی بەردەوام دەربارەی هەلومەرجی بازاڕ‌ لەپێناو بڕیاردانی پێشوەخت دەربارەی کەی ولە کوێ پێویستە مۆڵەتی تر بدرێت.
ئەم جۆرە چاودێرییە وردە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گشت لایەنەکان بۆ ئەوەی بینینێکی ڕوونیان هەبێت بۆ بڕیاردانی دروست کە خزمەتی کاریگەر بە پێویستییەکانی پیشەسازی و کەرتی بیناسازی دەگەیەنێت.
2.باجی گومرگ، کاریگەری جێبەجێکردنی یاسای پارێزگاریکردن لە بەرهەمی خۆماڵی بۆ سنووردارکردنی هاوردەکردن بە بێ دروستکردنی هیچ کێشەیەک لە بازاڕدا سەلمێنرا بە هۆی ئەوەی یاریکەرانی چیمەنتۆ توانای دابینکردنی داواکردنیان هەیە بە بێ هیچ ئەستەمێک.
داوا لە حکومەتی ناوەندی دەکەین ئەم ڕێوشوێنە سەرکەوتووە بگیرێتە بەر و بەردەوام بێت لە جەنگی دژی دزەکردنەکان کە تائێستا لێرە و لەوێ ڕوودەدات.
لە هەمان کاتدا، داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمان ڕێوشوێن جێبەجێبکات لە بەر ئەوەی تائێستا زیاتر لە 10000 تەن لە چیمەنتۆ بە شێوەیەکی ڕۆژانە لە سنوورەکانی هەرێم تێدەپەڕێت کە یەکسانە بە دوو کارگە و هەزاران هەلی کار.
هەروەها داوا لە هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان دەکەین بە جێبەجێکردنی هەمان یاسا بۆ کلینکەر.
3.تێچووی هۆکارەکانی بەرهەمهێنان، دابینکردنی سەرچاوەی هۆکارە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان کە سووتەمەنی و وزە دەگرێتەوە، یەکەمین ئەرکی حکومەتە.
پێوستە بە‌ ‌زووترین کات پاڵاوگەی نوێ دروست بکرێت و ئه و پاڵاوگانەی لە ئێستادا هەن‌ فراوان بکرێن بە مەبەستی زیادکردنی هەبوونی نەوتی ڕەش HFO و دەستەبەرکردنی پشکی گونجاو بۆ یاریکەرانی چیمەنتۆ.
بە هاوتەریب لە گەڵ ئەمەدا، پێویستە پڕۆسەی وەبەرهێنان لە کەرتی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا خێڕا بکرێت.
بێگومان ئەمە تەنها بۆ پیشەسازی چیمەنتۆ نییە بەڵکو بۆ وڵاتە بە گشتی.
سەبارەت بە نرخی نەوتی ڕەش HFO، داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان جۆرێک لە هاوسەنگی لە نێوان نرخی نەوتی ڕەش و ئه و نرخەی کە حکومەتی ناوەندی پەیڕەوی دەکات ئەنجام بدات و دیاریکردنی نرخێکی جێگیر بۆ مەودای درێژخایەن.
هەروەها داواکارین لە حکومەتی هەرێم چاو بخشێنێتەوە بە زیادکردنی نرخی کارەبای نیشتمانی که لە‌ سەرەتای ئەم ساڵدا بڕیاری لەسەر درا.
بەڕێزان، ئەمانە ئه و ڕێوشوێنانەن کە ئەگەر هاتوو جێبەجێکران دەبنە یارمەتیدەر بۆ چارەسەری ئه و ئاستەنگانەی کە ڕوبەڕووی پیشەسازییەکەمان دەبێتەوە و گەشەپێدانێکی تەندروست و بەردەوام بۆ پیشەسازییەکەمان مسۆگەردەکات بۆ خزمەتی کەرتی بیناسازی لە عێراقدا.
هیوای سەرکەوتن دەخوازم بۆ کۆنگرەکەمان
- 26-10-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,667 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-10-2016 (8 سال)
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: ئابووری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 26-10-2016 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 26-10-2016 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 6,667 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەلاو کولوخک
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,213
وێنە 105,528
پەرتوک PDF 19,121
فایلێن پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەلاو کولوخک
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.437 چرکە!