Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
📊 سیانزە جۆر کانزا لە پێنجوێن هەیە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
سیانزە جۆر کانزا لە پێنجوێن هەیە
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، سامان قوبادی
قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، تەنها لە شاخی ئاسن کوڵێن و میشیاو 135 ملیۆن تەن کانزای ئاسنمان هەیە جگە لە کانزاکانی یۆرانیۆم و مەنگەنزیز و ئەلەمنیۆم و مس و ئاسن و نیکڵ، زانا عبدولڕەحمان قایمقامی پێنجوێن لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا، باس لە دەرهێنانی ماددە کانزاییەکانی ناوچەکە و داهاتی دەروازە سنورییەکان دەکات.
دواڕۆژ: لە سنوری قەزای پێنجوێن چەندین کانزای سروشتی بەنرخ هەیە، تاچەند توانراوە سوودیان لێوەربگیرێت و لە پیشەسازیی گەورەدا بەکاربهێنرێن؟
زانا عبدولڕەحمان: لە قەزای پێنجوێن سیانزە جۆر "کانزا" هەیە، لەئێستاشدا لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە سەرمایەگوزاریی لە بەردی ئاسندا دەکرێت، کە لە سێ شوێنی ناوچەکەدا هەیە ئەوانیش، گوندی (میشیاو) ناحیەی (گەرمک) و شاخی (ئاسن کوڵێن) لەناو قەزای پێنجوێن، کە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە کاریان تێدا دەکرێت، لەئێستادا دەستکراوە بەدەرهێنانی ئاسن، بەڵام هێشتا بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکە نەدۆزراوەتەوە، هەندێک بەردی دیکەشمان هەیە وەک مەڕمەڕ و بەردی تر کە بۆ کارگەی قیر بەکاردێت، بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت.
دواڕۆژ: دەکرێت ئاماژە بە بڕ و جۆری ئەو مادە کانزاییانە بدەیت کە لە سنوری قەزاکەدا هەیە؟
زانا عبدولڕەحمان: کانزاکانی یۆرانیۆم و مەنگەنزیز و ئەلەمنیۆم و مس و ئاسن و هەندێک مادەی وەک نیکڵ، ئەو مادانەن کە مەسح کراون و لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا خراونەتەڕوو، زانیاریی وردمان نی یە لەسەر بڕی مادەکان، بەڵام لە شاخی ئاسن کوڵێن 125 ملیۆن تەن کانزای ئاسنمان هەیە، هەروەها لە گوندی میشیاو نزیکەی 10 ملیۆن تەن هەیە.
دواڕۆژ: لە دەرهێنان و فرۆشتنی کانزاکاندا کێ سوودمەندە لە داهاتەکەی و چی لێ دێت؟ ئایا هاوڵاتیانی ناوچەکە توانیویانە سوودمەندبن لە داهاتەکەی؟
زانا عبدولڕەحمان: هاوڵاتیانی پێنجوێن بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ سوودمەندن، بۆ نموونە بارهەڵگر و زۆربەی کرێکارەکان خەڵکی پێنجوێنن، بەڵام تائێستا هیچ داهاتێکی فرۆشتنی ئەم کانزایانە ناگەڕێتەوە بۆ پێنجوێن، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتەکانی سامانە سروشتیەکان و دارایی و ئەو کەسانەی وەبەرهێنانی تێدادەکەن.
دواڕۆژ: باس لەوە دەکرێت چەند بەرپرسێک لەپشت دەرهێنانی ئەم کانزایانەوەن، ئایا لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە کراوە؟ یان هیچ کەسێک بەتۆمەتی بازرگانی پێوەکردنی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکراوە؟
زانا عبدولڕەحمان: نەخێر، کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی ڕەسمی لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە، وەکو قایمقامیەتی پێنجوێن لەڕێگەی لیژنەیەک بەناوی "مەسحی جیۆلۆجی" کە نوێنەری چەند فەرمانگەیەکی حکومی تێدایە، بەپێی مۆڵەتی سامانە سروشتیەکان ناوچەکەیان بۆ دیاری دەکەین، ئەمە شتێک نییە بەرپرس ڕووی تێبکات، چونکە دەرهێنانی ئاسان نییە و پێویستی بەبڕێکی زۆر سەرمایە هەیە، بۆنمونە دەرهێنانی ئاسن نزیکەی 2 ملیۆن دۆلاری دەوێت کە هێشتا بەرچاو ڕوونی نی یە ئایا سوودی ئابوری هەیە بۆ کۆمپانیاکە یان نا، لەبەر ئەوە بەرپرس کار لەشتێکدا ناکات کە دڵنیانەبێت، بەڵام دەکرێت کۆمپانیاکان سەر بە گروپێکی دیاریکراو بن ئەمەش تەنها گومانە.
دواڕۆژ: تاچەند کوالێتی کانزاکان بەرزە و لەئاستی وڵاتانی دراوسێدایە بۆ ئەوەی بتوانرێت لە پیشەسازی گەورەدا بەکاربهێنرێت؟
زانا عبدولڕەحمان: جۆرێک بەردمان هەیە دەگمەنە لە جیهاندا، تەنها لە ئیتالیا هەیە ئەویش بەردی مەڕمەڕی گرانێتییە، بەردی ئاسنیش دەرهێنانی قورسە و خەرجی زۆری دەوێت بۆ کارگەی چیمەنتۆکان، بەڵام لەڕووی کوالێتیەوە بەرزترە لە بەردی وڵاتانی دراوسێ.
دواڕۆژ: ڕێژەیەکی زۆر کانزای خاوو لە قەزای پێنجوێندا هەیە، ئایا داواتان لە وەبەرهێنەران کردووە بۆ کردنەوەی چەند کارگەیەکی پیشەسازی؟
زانا عبدولڕەحمان: پێویستمان بە کارگەی چیمەنتۆ و ئاسن و دروستکردنی کاشی و بەردی مەڕمەڕ هەیە، هەروەها کارگەی لە قتونان و دۆشاو، داوا لە سەرمایەدار و وەبەرهێنەران دەکەین لە قەزای پێنجوێن سەرمایەکانیان بخەنەگەڕوو چەند کارگەیەک بکەنەوە، هەمیشە لە خەمی ئەوەداین کارگەیەک بکرێتەوە بۆ جوتیارەکان، چونکە ساڵانە بەرهەمێکی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی هەڕاج نەکرێت و بەخەسار نەچێت.
دواڕۆژ: چەندین دەروازەی سنوری لە پێنجوێندا هەیە بەتایبەت دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، داهاتی ئەم دەروازانە چەندە و چی لێبەسەر دێت؟
زانا عبدولڕەحمان: بە حوکمی ئەوەی پێشتر بەڕێوەبەری بانکی باشماخ بووم، سەرجەم ئەو داهاتانەی دەهاتە بانکی باشماخ دەنێردرا بۆ بانکی پێنجوێن دواتر دەخرایە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی، بەڵام یەک دینار لەم داهاتە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری پێنجوێن تەرخان نەکراوە، داهاتی مانگانەی سەرجەم دەروازەکان بەردەوام کەم و زیاد دەکات، مانگانە نزیکەی 20 ملیار دینار داهاتی دەروازەکان بووە، ساڵانە هەبووە گەیشتووەتە نزیکەی 200 ملیار دینار، لەو داهاتە یەک دیناری بۆ پێنجوێن خەرج ناکرێت، سەرجەمی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دواڕۆژ: چەند پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای پێنجوێن راگیراوە؟
زانا عبدولڕەحمان: چەندین پرۆژەمان لە هەموو بوارەکاندا راگیراوە، بەڵام لەئێستادا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ڕێگاوبانی گوندەکانە، 22 گوندمان هەیە کارەبای بۆ نەگەیندراوە، لەهەمانکاتدا بودجەمان پێویستە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین، نزیکەی 53 ملیۆن مەتر دووجای ناوچەکە لەمین پاک نەکراوەتەوە، زۆر گرنگە و پێویستە بۆ ئەو مەبەستە بودجەیەکی باش دابینبکرێت، هەروەها پێویستمان بەوەیە بەڕێوەبەرایەتی مین لە پێنجوێن بکرێتەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر مین لەم سنورەدا هەیە، جگەلەوە پێشتر بڕیاردرا بە کردنەوەی پەیمانگایەک لە پێنجوێن بەڵام لەبەر بێ بودجەیی راگیراوە، ئەگەرنا بینایەکی باشمان هەیە بۆ پەیمانگاکە و نزیکەی 40 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی دابینکراوە، دەمەوێت ئاماژە بەوەبدەم تائێستا لەم سنورە یەک بەرمیل نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە، نوسراومان کردووە بۆ پارێزگای سلێمانی ئەگەر بەم نزیکانە بەرمیلی دووەم دابەش نەکرێت، مەترسی لەسەر دارستانە گەورەکانی پێنجوێن دروست دەبێت، نرخی دارەکان زۆر گرانە و بەهیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە واتە بەپارە ناخەمڵێنرێت، چونکە باشترین دارن و تەمەنیان زۆرە.
- 26-10-2016
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-10-2016
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-10-2016
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ پێنجوێن
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 26 2016 4:58PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 26 2016 5:00PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,887 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,141 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574