برونۆ باڕبی (Bruno Barbey)
برونۆ باڕبی بەڕەچەڵەک فەڕەنسی لە دایکبووی (مەغریب Morocco) ساڵی 1941.
لە ساڵی 1959-1960 هونەری گرافیک و فۆتۆگرافی خوێندووە لە زانکۆی (Ecole des Arts et Métiers) لە سویسرا.
بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1974 هاتۆتە کوردستان و سەدان وێنەی پێشمەرگەی و شۆرشی کوردی گرتووە، هەروەها لە ساتەوەختی کۆرەوە مەزنەکەی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991 لە ڕێگەی وێنەکانیەوە ئەو کارەساتە مرۆییەی بەسەر میللەتی کورد هاتووە گواستۆتەوە بۆ تیڤی و رۆژنامەکانی ئەوروپا هاوسۆز و پشتیوانی میللەتی کورد بووە.