دواڕۆژ
بەڕێوبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەنەوتیەکان لە پارێزگای میاندواوی ئێران ئاشکرایدەکات، لەماوەی حەوت مانگدا نزیکەی 83 ملیۆن لیتر گازوایلیان لەڕێی سنوری میاندواوە هەناردەی کوردستان و عێراق کردووە.
بەڕێوبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان (محەمەد سادقی) لە پارێزگای میاندواوی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی "شانا"ی ڕاگەیاندوە لە (29)ی ئازارەوە تا 21ی تشرینی یەکەم، نزیکەی 83 ملیۆن لتر گازۆیل لە ئێرانەوە لەڕێگەی سنوری میانواو هەناردەی عێراق کراوە.
سادقی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، زۆرینەی قەبارەی هەناردەکردنی گازۆیل بۆ کوردستانی عێراق بووە و هەناردەکردنی ئەو گازۆیلەش هەلی کاری بۆ هەزار کەس ڕەخساندووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە ئەو گازوایلەی هەناردەی دەکەن باشترین کوالیتی هەیە.
وەرگێڕانی: شاد ئازاد
- 01-11-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,230 gånger