پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,903
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئۆکتۆبەری 2016 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئۆکتۆبەری 2016 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردس
بەڵگەنامەکان

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئۆکتۆبەری 2016 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردس
بەڵگەنامەکان

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئۆکتۆبر 2016 بەرانبەر بە 10 ڕەزبەر تا 10ی خەزەڵوەری ساڵی 1395ی هەتاوی کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
بەپێی بڕگەی 19 ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی 9 بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی 19 دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی 22 داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی 5هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و ڕەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە گەل کوردستان بە تایبەت لە ڕۆژهەلاتی کوردستان ڕوبەرووی بۆتەوە.
• لەسێدارەدان
بەرپرسانی زیندانی ورمێ پێوەن کە سزای ئێعدامی زەینەب سکانوەند جێبەجێبکەن، دەنگۆی ئەوە هەیە کە سزای ئێعدامی خاتو زەینەب سکانوەند بە هۆی دووگیان بونییەوە وە دواخراوە کە بەم زوانە سزاکەی جێبەجێ دەکرێت.
بەداخەوە لە مانگی دەربازبوودا ژمارەیکی زیندانی کورد کە ناوەکانیان لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشکرا کرابێت و ڕاگەیەندرابێت لە سێدارە دران.بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆر جار ناوی ئێعدامییەکان ناسراو بە سزای جۆراو جۆر لە لایە کاربەدەستانەوە ڕاناگەێندرێت و مێدیایی ناکرێت.
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 27ی ڕەزبەر بەندکراوێکی کورد بە ناوی (فەردین سلێمان پەنا)کوڕی عەزیز،خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە بەندیخانەی میاندوواو بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە درا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی 3ی ڕەزبەر دووبەندکراوی کورد بەناوەکانی بەختیار خالیدی خەڵکی شاری سەڵماس وشقرش میرزاپوور خەڵکی شاری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزیندانی سەڵماس ئێعدام کران.
• دەسبەسەر کردن و بەندیخانە
(دەستبەسەرکردن، بانگهێشت و سزا دەرکردن،دۆسییە سازدان و گوشار)
لەم مانگەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکران یان ڕەوانەی دادگا و ناوەندە ئەمنییەکان و بانگهێشت و یان بۆ ئەم هاوڵاتییانە حوکم بڕدرایەوە و یان گوشار خرایە سەریان.
ڕزگار ئەمینی خەڵکی شاری ورمێ ودانیشتووی شاری شنۆ بەهۆکاری نادیار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕۆژی یەکشەممۆ 11ی ڕەزبەر دەستبەسەرکرا وڕاگوازرا بۆشوێنێکی نادیار.
خوێندکارێکی کورد خەڵکی گوندی زێوەی سیلوانای ورمێ بەناوی محەممەد ئێحسانی کوڕی عەلی خوێندکاری بواری مافەکانی زانکۆی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
دوچالاکی کوردی بەناوەکانی ئومێد ئەحمەدی ومێهرداد سەبووری ڕۆژی 12ی ڕەزبەری بانگهێشتی دادگا کران.
سێ شەممە 12ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی لە لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە چالاکانی کرێکاری دادگایان بەڕێوەچوو. لەم دادگایەدا کە 3 کاتژمێری خایاند، چالاکانی کرێکاری (مێهرداد سەبووری، ئۆمێد ئەحمەدی، ئارام محەمەدی، شاهۆ سادقی) بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دادگای کران.
هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگوندی قەرە گوڵ سەربە شاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،هەڵیان کوتایە سەر سێ بنەماڵە بەناوەکانی “یونس حەسەنپوور،بایزید حەسەنپوور و ئەسعەد حەسەنپوور”و بێ ڕێزییان پێ کردن.هەروەها هۆشدارییان پێدان کەئەوکەسانە هەرچی زووترە سەردانی ئێدارەی ئیتلاعات بکەن.پاشان دەستیان کردبوو بەپشکنینی ماڵەکەیان وهەندی لەکەلوپەلی ئەوکەسانەشیان لەگەڵ خۆ بردبوو.تاهەنووکەیش دیارنییە هۆکاری ئەم پەلاماری هێزەکانی ئیتلاعات بۆچییە.شەوی پێنج شەممۆ 8ی ڕەزبەری 95ی هەتاویش دوو هاوڵاتی کورد خەڵکی ئەو گوندە(قەرەگوڵ) بەناوەکانی “عەلی بەرناسر” ناسراو بە عەلی قەرەگوڵی و”حەسەن حەمزەپوور”کوڕی محەممەد ڕەسووڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا وڕاگوازران بۆ شوێنێکی نادیار.
کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی 15ی ڕەزبەر هێزەکانی ئیتلاعات و ئینتزامی کۆماری ئیسلامی چوار کەسیان بە ناوەکانی بەهرە عارفی شێخ سەیران خۆرنکا ڕۆژین ڕەزایی ئارتین حەسەنزادە لە خۆ پیشاندەران ڕۆژانی پێشویان لە ماڵەکانییاندا بە مەبەستی چاو ترسێن کردنی ڕێگری کردن لە درێژە پێدانی ناڕەزایەتییەکانی مەریوان دەستبەسەر کرد، ڕێپێوانەکان شێلگێرتر لە پێرێ بوو و خۆپیشاندەران ئەمجارە خوازیاری ئازاد کردنی بێ شەرت و مەرجی دەستبەسەر کراوەکانن.
ڕۆژی پێنج شەممۆ 15ی ڕەزبەر 40 کەس لەهاوڵاتیانی بۆکانی لە ناویاندا ئیمامی جەماعەتی گوندەکانیش پێش چاو دەکەوێ لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر کران.
ڕۆژی پێنج شەمە 15ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی هێزە کانی ئیتلاعاتی شارستانی بۆکان دەڕژێن بەسەر ماڵی “ئەمین مەحمودی” دا و ناوبراو و کوڕێکی دەستبەسەر دەکەن.
دوشەممۆ 19ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی تەشەنە و بڵابوونەوەی ئەنفڵۆئانزا لە زیندانی ئیلام و پێڕانەگەیشننی پزیشکی بووە بە هۆی پەژارە ونیگەرانی زیندانیان و بنەماڵەکانیان.
دڵشاد وەسیمی 27 ساڵان کە ڕۆژی 14ی ڕەزبەر 95 هەناردەی زیندانی (ڕەجایی شاری کەرەج) کراوە، جێ دەستی ڕەش و مۆر هەڵگەڕاو و هەڵڕووشان بە دەور مل و قوڕگییەوە دیار بوەو دۆخێکی دەرونی زۆر ناجێگیری هەبوە. دڵشاد وەسیمی هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری پاوە لە کرماشان بە هۆی ئەشکەنجە و سازدانی (شانۆی ئێعدام) لە لایەن دامەزراوە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی و ڕۆحیدایە و هیچ چارە سەریکی بۆ نەکراوە.
ڕۆژی یەکشەمە 19ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی هاووڵاتیکی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە هۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە لە لایە ئیتلاعاتەوە هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت. (حاسڵ عەزیزی) کە ماوەێیکە بە تۆمەتی پەیوەندی بە حیزبێکی ڕۆژهەڵاتییەوە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە ڕۆژی یەکشەمە لە ئەنجامی ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆرەوە بۆ ئەوەی دان بە تاوانی نەکراودا بنێت، دۆخی جەستەیی تێک دەچێت و بەناچار هەناردەی نەخۆشخانەی گشتی لە شاری شنۆ دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە 19 ڕەزبەر ئەحمەد تەمویی، بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لقی 10 لێپرسینەوە دادگای شۆرشی شاری ورمێ کەوتە بەر لێپرسینەوە و بە تۆمەتی پەڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای ناردنی هەواڵ سەبارەت بە لەسێدارەدانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگەیاندنەکان و ناوەندە مافەمرۆڤیەکان، ئەم تۆمەتانەی پێڕاگەیەندرا.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران گوشاری خستۆتە سەر زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد کە دەبێ لەپرۆگرامێکی تلەڤزیۆنیدا ئامادەبێت بۆ دان پێدانان،و ئەگەر ناوبراو ئامادە نەبێت بۆدان پێدانانی تلەڤزیۆنی لەپێدانی مەرەخەسی(پشوو) بێ بەری دەکرێت.
مێهرداد سەبوری، ئۆمێد ئەحمەدی، شاهۆ سادقی، ئارام محەمەدی، ڕۆژین ئیبراهیمی ودڵنیا سەبوری بە تۆمەتی پەڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە ڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی 1 ی ئایار لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.لقی یەکی دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە مێهرداد سەبوری بە یەک 1 ساڵ، شاهۆ سادقی بە 3 مانگ، ئۆمێد ئەحمەدی بە ساڵێک، ڕۆژین ئیبراهیمی بە یەک ساڵ، ئارام محەمەدی بە 3 مانگ و دڵنیا سەبوری بە ساڵێک زیندان سزا دەدات.
بارمتە، شەڕی نەرمی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ کۆمەڵگا-مەنیژە فاتحی و سەحەر فەیزی بەدانانی (بارمتە) بەشێوەی کاتی ئازادکران.
ڕێدارانی زیندانی سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سوکایەتی وتۆمەت بۆزیندانیانی سیاسی هەڵدەواسن وئەم تەرزە بەچەشنێکی مەترسیدار لەم مانگانەی دواییدا تەشەنەی ساندووە.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بەرپرسان وڕێدارانی زیندان دژبە زیندانیانی سیاسی بیانوو دێننەوە وبەتۆمەت وسوکایەتی وبیانوو هێنانەوەی پڕوپوچ ئاستەنگییان بۆ دێننە ئاراوە.
هاوڵاتی کورد سەعدی خالدیان خەڵکی دێولان(دهگلان) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دوشەممۆ 26ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا.
چەنگیز قەدەم خێری بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی مەسجد سلێمان بە هۆی نەخۆشی لاقەکانیەوە بۆ چارەسەری و دەرمان کردن پێویستە بنێریەتە نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە، بەڵام بەرگری لە ناردنی دەکرێت.
لە (25 ڕەزبەری95 هەتاکوو 28ی مانگ) چەندین کەس لە هاووڵاتییانی کامێرانی دەستبەس کراون:(حوسەین ڕۆحانی، حەسەن قوربانی و حەیدەر قوربانی) ئەو کاسانەن کە ناوەکانییان ئاشکرا بوە و لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێرانەوە بە هۆکاری نادیار و بێ مۆڵەتی دادگا دستبەسەر کراون.هەروەها هەواڵی دەستبەسەر کردنی 8کەسی تر لە هاووڵاتییانی گوندی “تەختی زەنگی” مان پێگەیشتوە کە هێشتا ناو و کەسایەتی ئەو کەسانە ئاشکرا نەبوە و لەلایەن ئێدارەی ئیتلاعاتی کامێرانەوە قۆڵبەست کراون و ڕاپێچی ئەو ناوەندە کراون.
سۆران ڕەشیدی چالاکی سیاسی کورد خەڵکی مەریوان، لە کاتی گەڕانەوە لە باشوری کوردستان بۆ ڕۆژهەڵات لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر دەکرێت.
شەڕی نەرم (سارد) لەڕێی بارمتەوە- ماریا کەوسەری بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
ڕۆژی 20ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی دوو کەس لە کامێراوان و هونەرمەندانی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییە وە دەستبەسەر دەکرێن. هونەرمەندان مێهدی تەوەکولی و موحەمەد عەبدی لە شەقامی بلواری شاری سنەدا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کران.
هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات وسپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممۆ 15ی ڕەزبەری ئەوساڵ بە پەلاماری هاوکات و پلان بۆ داڕێژروو بۆ سەرماڵی تاقمێکی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردی بۆکان و دەوروبەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەلێدان و بێ ڕێزی واندن بەرانبەربە ئەندامانی بنەماڵەکانیان دەستیان دایە دەسبەسەری ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە زۆرینەی دەستبەسەرکراوان (گەنجان ومێرمنداڵانی کەم تەمن وهەندێکیشیان مەلای مزگەوتەکان)بوون.پاش ئەشکەنجە ولێپرسینەوە زۆربەی ئەم هاوڵاتیانە بەدانانی بارمتە وبەشێوەی مەرجداڕ وبەشێوەی کاتی ئازاد کروون؛بەڵام لەنێو ئەم گیراوانەدا چوارکەس بەناوەکانی (عەبدولغەفوور ئاسوار،یەعقووب نوورە،کەماڵ عەلی ئەقدەم وهەژار فارووقی)هێشتا لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی لەورمێ ڕاگیراون و نیشانەکان باس لە گوشار و ئەشکەنجەی لە ڕادەبەدەرە لە سەریان.
لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی کورد(حاتەم کامەران هاوڵاتی کوردی خەڵکی ورمێ) کە لەزیندانی ناوەندی ورمێیە بەتۆمەتی هاریکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان 18مانگ زیندانی بۆ بڕیوەتەوە.
عادڵ حسێن زادە 26ساڵ تەمەن و یاسین کەنعانی 29 ساڵ تەمەن دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو حەوتەی پێش لەلایەن هێزکانی سەربە وەزارەتی ئێتلاعات کەجلی مەدەنییان لە بەردا بوو دەستبەسەر کران و لەو دەمەوە تا ئێستە هەواڵ و زانیارییەک لە هەمبەر چارەنووسیان لە بەر دەست نییە.
• کۆڵبەران و مین
ڕاپۆرتی پێوەندی دار لەگەڵ مین ودۆخی کۆڵبەران لەم مانگەدا:
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی مین لە 706250 هێکتار لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە.
هێزە کانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی 10 ڕەزبەری ساڵی 95ی هەتاوی، کۆڵبەران لە سنوور چۆمان دەدەنە بەر دەسترێژ و گەنجێکی 21 ساڵان (مهدی ڕەحیم زادە) خەڵکی ئاوایی بڵەسەن سەر بە شارستانی بانە دەکوژن.
لەدەورووبەری شاری سەوڵئاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنکە وبارەگایەکی سەبازی چۆڵکراوی سپای پاسداران کەپاش چۆڵکردنی مابوویەوە بووبەهۆی برینداربوونی ئەم دوگەنجە(یەکیان 19 ساڵان بەناوی جەماڵ فەتحی وئەوەی دیکەش 27 ساڵ بەناوی ئارمین عەبدوڵاهی). ئەم کارەساتە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممۆ 18 ڕەزبەری ئەمساڵ ڕووی داوە.
ڕۆژی 21ی ڕەزبەر لە دەڤەری بەردەسۆران سەر بە شارستانی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر دەسڕێژ. بە هۆی ئەو دەسڕێژانەوە کۆڵبەرێک کە خەڵکی پیرانشار بوە بە توندی بریندار دەبێت.
شەوی هەینی 23ی ڕزبەر ئەحمەدی نەزەری کوڕی فاتێح لەناوچەی شێخ ساڵە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.
23ڕەزبەری 1395هەتاوی پۆلێک کۆڵبەری کورد لە دەڤەری سۆمابرادۆس سەر بە ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاکامدا کۆلبەرێک گیانی لە دەستدا.ئەم کۆڵبەرە گەنجە ناوی حەسەن ئەمینی و 20ساڵ تەمەنی بوە کە بۆ بژیوی ژیانی ڕۆژانە دەستی داوەتە پیشەی مترسیداری کۆڵبەری و لە نێوان سنوری دەستکردی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەری کردوە.
ڕۆژی یەک شەممە 25ی ڕەزبەر لە دۆڵی هەرات لە نێزیکی نەوسوود ئەشکان فەتاحی 19 ساڵان کە بە پیشەی کۆڵبەری سەرقاڵ بوە، دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە ئینتزامیەکان کۆماری ئیسلامی و بە گرانی بریندار دەبێت.
• کرێکاران وناوەندی پیشەکان
ڕاپۆڕتی تایبەت بەکرێکاران:
ڕۆژی یەکشەممۆ 18ی ڕەزبر گەنجێک باناوی (غالب مەلایی) لەگوندی تودارمالا سەربە شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکا کارکردند بەهۆی داڕمانی چاڵاو ونەبوونی کەرەستەی پاراستن گیانی لەدەست دا.
مامۆستای زانکۆی پەیام نوری مەریوان حامید کۆنەپۆشی ڕۆژی یەکشەمە 26ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی، کاتێک دەچێت بۆ ئەوەی یەکەم ڕۆژی وانەگوتنەوەی لە زانکۆی پەیام نوور بەڕێ بکات، زۆر بەڕێزەو پێدەڵێن؛ مامۆستا باش دەزانیین کە مامۆستاێیکی لێهاتویت و بە باشی وانەکانت دەڵێیتەوە بەڵام ئیتر ئیزنی وانە گوتنەوەتان نییە.
پترلە نیوەی بازاڕیانی کرماشان تایەک ملوێن تمەنیش بەدەستیانەوە نییە.
رۆژی سێشەممە 4ی خەزەڵوەر، (میلاد مورادی) کاتی کارکردن و دامەزراندنی ئاسانسۆر لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، لە نهۆمی حەوتەم کەوتە خوارەوە و دەست بەجێ گیانی لە دەست دا.
• ژینگەپارێزی و تەندرستی:
ڕاپۆرتی پیوەندی دار بە ژینگە و تەندروستی لە م مانگەدا:
گوندێک بەناوی (میراولی) سەربەشارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان ئاوی خواردنەوەیان نییە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم گوندە 180 ماڵەییە ئاوی پاکژی خواردنەوەیان دەست ناکەوێت وناچار لە شارەوە دەیکڕن.
سێ ئاگرکەونەوەی دیکە لە دارستان ولەوەڕگەکانی کوردستان هاتە ئاراوە وبووبە هۆی خەسارێکی گران لە سروشتی ڕازاوە و بەپیتی کوردستان.دارستان ولێڕەوارەکانی سەیرانبەند لەناوچەی حەیدەرییە سەربەشاری گێڵان غەرب لەلایەنن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا. هەروەها بۆجاری چەندەم ئاگر لەدارستانەکنی ناوچەی ناودار سەربەگێڵانغەرب بەردرا.
قامیشەڵانەکانی گۆلی زرێبار ئاگریان تێبەردرا.
ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی (گرمەزنا و شەشوول) کە بە شێکە لە لەوەڕگەکانی گوندی (نوئێل) سەربە شاری جوانڕۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نیوەڕۆی دوێنێوە تا سەرلە بەیانی 21 ی ڕەزبەر لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تووشی ئاگرکەوتنەوە هات.
ڕێژەی زۆری نەخۆشی ئایدز لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژی هەینی 23ی ڕەزبەر، دارستانەکانی چیای (قەلە بەرد) لەناوچەی مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تۆپ بارانی پایەگای (بیەکەڕە)تووشی ئاگرکەوتنەوە هات.
خەمساردی لە نەخۆشخانەی پاوە دەبێتە هۆی مەرگی منداڵێک. ڕۆژی شەمە 17ی ڕەزبەر کاتژمێر شەش و نیوی سەرلەبەیانی، ژنێکی دووگیان (شەش مانگان) کە بە بەرەژانەوە دەڕوات بۆ نەخۆشخانە، کەچی بەشی منداڵ بوونی نەخۆشخانە بە خەمساردیەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن و ئەو ژنە وەری ناگرن و ژنە لە گەڕانەوەدا لە ماڵی خویاندا منداڵەکەی لەبار دەچێت و دوای دووسێ خولەک منداڵ تەڵەف دەبێت.
ماوەیەکە شەپۆلێکی نوێ لە پاڕازیت، شوخت دەخاتە سەر تۆڕی مێدیاکان لە شاری کامێران و بوەتە هۆی ئەوەی خەڵکی نەتوانن بینەری تۆرە مێدیاییەکان بن.
هەستیاربوونی لەش بە پنی سیلین، مەترسییەکی بێدەنگ-مناڵی کوردی بیجاڕی گیانی لەدەست دا
شارۆمەندانی مهابادی ماوەیەکی زۆرە کە بۆ خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی خاوێن وپاک، ناچارن ئاو بکڕن.شارۆمەندانی بەشێکی زۆر لە شاری مهاباد بە تایبەت گەڕەکە هەژارنشینەکان لە گەڵ کێشەیەک ڕووبەڕوو بونەتەوە بە چەشنێک کە لە هەندێک گەڕەکەکاندا ئاوی لێڵ و قووڕاوی،بۆگەن یا ئاوێکی کۆلۆراوی دەگاتە ماڵەکانیان.و ئەمە بوە بە هۆی ساز بوونی کێشە بۆ خەڵکی مهاباد و گوندەکانی نێزیک لەم شارە.
• بەشەکانی دیکەی پێشێل کاری مافی مرۆڤ
ژنان،منداڵان،خۆکوژی،خزمەتگوزاری و…
ئاڕوختە بوونی قوتابخانەکان وکەمبوونی شوێنی فێرکاری و وانەکوتنەوە یەکێک لەگرفتە سەرەکییەکانی ناوەندی پەروەردە وفێرکاری شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
سێشەمە 13ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی هاووڵاتیانی شارستانی مەریوان لە گردبوونەوەێیکی ناڕەزایەتیدا سەردانی (فەرمانداری) مەریوانیان کردوە و بەیاننامەی ناڕەزایەتی، هاوپێچ لەگەڵ 5هەزار واژۆی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری جادەی مەریوان سنەیان گەیاندە بەرپرسانی شار و لە بەرفەرمانداری شارەوە بۆ گۆڕەپانی یاری کەوتنەڕێ. بە کۆبونەوە وڕاوەستان لەو شوێنەدا، پەیامی ناڕەزایی دەربڕینەکە بۆ جەماوەری ئامادە بوو خوێندرایەوە.
کچێکی تەمن 15 ساڵ خەڵکی ئاوایی نێروێ سەر بە نودشەی شاری پاوە بە هۆی نەبوونی ناسنامەی ئێرانی(شناسنامه) لە خوێندن بێ بەش کرا.
چوارشەمە 14ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی لە گوندی “دەرەویانی شێخ”سەر بە ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز لاوێک خۆی دەکوژێت. بەپێی هەواڵەکە جەهانگیر میری کوڕی سادق میرە تەمەن شازدە ساڵان بە هۆکاری نادیار بە تاپڕێک خۆی کوشت.
پێنج شەمە 15ڕەزبەری 95ی هەتاوی گەنجێک لە شاری بۆکان خۆی کوشت. بەپێی هەواڵەکە ئەو گەنجە بە ناوی (ئا م) دانیشتوی گەڕەکی زیبا شاری بۆکان بوە.
48 هەزار هاوڵاتی کوردی فەیلی لەپارێزگای ئیلام لەمافی خاوەندارییەتی ومافە سەرەتییەکانی هاوڵاتی بوون بێ بەشن.
16ی ڕەزبەری 1395 هەتاوی کرێکارێکی خەڵکی گوندی گوڵچێر سەر بە شاری مەریوان بە ناوی (ئێقباڵ قادرپوور)به، بە کارهێنانی چەک دەستی دایە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی یەکشەمە 18ی ڕەزبەرکچێکی 21 ساڵان لە گەورە دێی سونەتە سەر بەشارستانی سەقز بە هۆکارێکی نادیار ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە پاش ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە دەکرێت بەهۆی قوڵێ و زۆری سوتانەکەیەوە گیانی لە دەست دەدات.
ڕۆژی 17 ی ڕەزبەری 95ی هەتاوی ژنێکی 42 ساڵان کە خاوەنی دوو منداڵ بوە لە گەڕەکی ئاساوڵە سەر بە ناوچەی نایسەری شارستانی سنە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سێ شەممۆ 20 ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی کچێکی تەمەن 17 ساڵ لەگوندی پووشاوێی سەربەشاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەماڵی باوکیدا خۆی هەڵواسی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هێزە سنوورییەکانی شاری ماکۆ لەناوچەی سنووری (گوندی خولخولە) دەسڕێژیان کردە سەر ئوتومبیلێکی نەفەرهەڵگر وهەرسێ کەس دانیشتووی ناو تڕۆمبێلەکە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ژمێریاری ئێران، ئەنجامی گەڵاڵەی ژمێریاری لە تێچوو وداهاتی بنەماڵە لەساڵی 1394، لەسەر پێوانەی کەم داهات ترین بنەماڵە کە لە جوگرافیای سیاسی ئێران دەژی، لەپارێزگاکانی ئیلام بەداهاتی نێوەنجی ساڵانەی هەربنەماڵە 19 ملوێن و 798هەزارتمەن و لە پارێزگای سنە 20 ملوێن و 145هەزارتمەن بووە، پڕداهات ترین بنەماڵەی ئێرانیش لەتاران، هورموزگان وئەلبورز دەژین.
لە بەرەبەری ئاوایی خەوتنی (کاتژمێر 11) یەکشەمە 25 ڕەزبەردا لە شاری بروجرد سەر بەپارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باوکێک کچە 13 ساڵانەکەی لە سەر شەقامێکدا دەکوژێت.
28ی ڕەزبەری ساڵی 1395ی هەتاوی کاتژمێر 8، فەردین قوربانی لەماڵەکەی خۆیدا بە شێوازی خۆ هەڵواسین (پەت هەڵخستن) کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
مێهران حاتەمی نەژاد گەنجێکی تەندرووست و تێگەیشتوو لە بنەماڵەیەکی هەژار کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی تێچووی خوێندن، بەچەکی ڕاوکردن کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
محەمەد ڕەزا شادانفەڕ 36 ساڵ تەمەن وخاوەنی ژنێک ومنداڵێک بەهۆی هەژاری ونەبوونی بژێوی ژیان لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
کاتژمێر 4ی ئێوارە ژنێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی سومەییە ئەڵماسی سەرەڕای ئەوەی خاوەنی مێرد ومنداڵێک بوو بەهۆی هەژاری وداهاتی کەمی مێردەکەیەوە کەکرێکاربوو وەتوانای دابین کردنی هەزینەی ژیانی هاوبەشیانی نەبوو لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هەروەها کەسێکیش لەشاری گێڵان غەرب لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی پارەی دەوا ودەرمانەوە خۆی دەکوژێ کەهێشتا ناوەکەی نەزانراوە.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
01-11-2016
ئەم بابەتە 7,988 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
شوێنەکان
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-11-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-11-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-11-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,988 جار بینراوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,903
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!