🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
سازدانی: ئەمەل سەعید کوردە
ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە:
مرواریەکانی غوربەت بۆ جارێکی دی گەورە هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد بەسەردەکاتەوە کە مامۆستای چەند نەوەیەکی سەدەی رابردوو و ئێست
📖 سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
📕 وارگەی مێژوویی کورد
پێکهێنانی دەوڵەتی ماد و ڕووخانی ئیمپراتوورییەتی ئاشوور
نووسینی: محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)
لە مێژووی ژیانی مرۆڤدا هیچ شتێک لە ئاو گرنگتر نەبووە، چونکە ئاو هەوا خۆش دەکات و زەوی دەڕازێنێتەوە، گشت
📕 وارگەی مێژوویی کورد
📕 نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج
نووسەر: ڕینە ماریا ڕیڵکە
وەرگێڕ: دیلان قادر [1]
📕 نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج
📕 کایەکانی هێز؛ سەبارەت بە مرۆڤی سروشت
سۆران ئازاد
تاکەکەس لەژێر باری کۆمەڵێک دەستەڵاتدا، چ فەرمی بن چ نافەرمی، دەژیێت، بەڵام هێزەکانی ئەو لەسەرووی هەموو دەستەڵاتەکانن. ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتنی مرۆڤ لە هێزە سرووشتییەکان لەپێناو س
📕 کایەکانی هێز؛ سەبارەت بە مرۆڤی سروشت
💬 دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
جولەکەکان لە کوردستان زۆربەیان لە شاروشارۆچکەکان نیشتەجێبوون و پیشەی بازرگانی و پیشەوەری جۆراوجۆریان هەبوو، کەمتر ئاژەڵداری و جوتیاریان کردووە، لەماڵەکانیاندا بەرانێکیا
💬 دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
💬 لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
هەتاو و سایە، بەر هەتاو واتە بەر تاوی تیشکی خۆر و سایەش واتە سێبەری تەنێک کە تیشکی خۆر دەگەڕێنێتەوە، بەر تیشکی خۆر و سێبەر زۆر لەیەکترییەوە نزیکن تەنها داوە موویەکیان نێوا
💬 لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
💬 مێوژی سەربوکێ
مێوژی سەربوکێ
لەکۆندا لە ئاهەنگی بوک گواستنەوەدا هەندێ گەنم وپارە و شیرینی وەکو مێوژ و شەکرۆکە و چوکڵێتیان دەخستە ناو قاپێکەوه لەلایەن کەسێکی نزیکی زاواوە لەسەر بان و خانووی ماڵێکەوە بەسەر سەری بوک د
💬 مێوژی سەربوکێ
💬 خزمی جێژنانه
خزمی جێژنانه
لەناو کوردەواریدا جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان، خەڵک وەکو سروتێکی ئاینی سەردانی یەکتری دەکەن و دەست و دەم وچاوی یەکتری ماچ دەکەن، جەژنە پیرۆزە دەکەن و ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر دوو دۆست و دوو
💬 خزمی جێژنانه
💬 دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەوه
دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەوه.
سەگ کە بەزاری ئاوێ دەخواتەوە، هێندە خێرا زمانی دەجولێنێت، کە لەناوچەی پشدەرێ لەباشوری کوردستان (میراودەلییەکان) کردویانە بەئیدیۆم و دەڵێن فڵانە کەس دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەو
💬 دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەوه
📖 کاراکتەری وێنە؛ هەورە فیلم
نوسینی: سەڵاح جەلال
خوێندنەوەیەکی نوێیە بۆ پەرتوکی (سلێمانی و خاکی) ئەلبومێکی دیکۆمینتەری لەسەر شاری سلێمانی، لەنێوان ساڵانی 1784 – 1991 نوسین و ئامادەکردنی (ئاسۆ عومەر سوارە)
دیمەنی یەکەم
فەزای
📖 کاراکتەری وێنە؛ هەورە فیلم
📕 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆکی کۆمەڵایەتی کوردی و تابلۆیەک
سەید کەڵەک و هەشت چیرۆکی کۆمەڵایەتی کوردی و تابلۆیەک
نووسینی: جەمال بابان
چاپی یەکەم – 1969
چاپخانەی ئەسعەد – بەغدا
📕 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆکی کۆمەڵایەتی کوردی و تابلۆیەک
📕 ڕووان بە لاپاڵی غوربەتەوە
نەسرین تەنیا
نۆبەتی چاپ : چاپی یەکەم
ساڵی چاپ : 2017
شوێنی چاپ : چاپخانەی کارۆ
بمشارەوە...

بمشارەوە لە کونجی دڵ
دوورم بخە لە ناپاکان
نەک بە مەبەست
غارەتم کەن, بە نیگایان
بمشارەوە
لە ناو خو
📕 ڕووان بە لاپاڵی غوربەتەوە
📖 کەی جارێکیتر بڕۆینەوە لای ستۆدیۆ رەفيق
کەی جارێکیتر،
بڕۆینەوە، لای
(ستۆدیۆ رەفيق)،
وێنەيەکیتر
بگرين؟!
ئەی سلێمانی
گيان،
ستەم لە دوکان،
ستەم لەشەقام،
ستەم لەشۆستەش
دەکرێت!!
ستەم لەمێشکمان،
ستەم لەچاومان،
ستەم لە دەرو
📖 کەی جارێکیتر بڕۆینەوە لای ستۆدیۆ رەفيق
📷 عائیشه سالح خەفاف و شیرین مارف بەگ هاوسەری رەفیق پشدەری
لای ڕاست:
خوا لێخۆشبوو..عائیشه سالح خەفاف..خوا لێخۆشبوو شیرین مارف بەگ..هاوسەری رەفیق پشدەری نووسەر..پەنجاکانی بەغدا..یانەیەکی کۆمەڵاتی.
📷 عائیشه سالح خەفاف و شیرین مارف بەگ هاوسەری رەفیق پشدەری
📷 فەوزی جەميل سائیب و هاوژينەکەی بوسەينه سەعيد ئاغا و کوڕەکەی بروسک
خوالێیخۆش بێت کاک فەوزی جەميل سائیب و هاوژينه که ی بوسەينه سەعيد ئاغا و کوڕەکەی کاک بروسک.

کاک فوزی مامۆستای کۆليجی سەربازی بوو له ساڵانی پەنجاکان، پاشان چووه سلکی مدنی و بۆ ماوەیەک قايمقامی ناوه ن
📷 فەوزی جەميل سائیب و هاوژينەکەی بوسەينه سەعيد ئاغا و کوڕەکەی بروسک
📷 شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەس 1933
شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەس 1933
ئەم وینەیە لەسالی 20/4/1933 گیراوە
📷 شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەس 1933
📕 هزرەکانی مەتی
نووسەر: بێرتۆلت برێشت
وەرگێڕ: شەهاب مەحموود [1]
📕 هزرەکانی مەتی
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر سومبولی هەولێریان
بۆشەهید..خەدیجە حەمەد باوە..شەهید ناسراوە بە خەجەباوە..لەدایک بوی 1945 لە گوندی مەلاقەرە هاتۆتە دنیاوە خاوەنی پێنج برا مام و ئامۆزایە
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
📼 ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر
ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر لە جسری سەیداوەی هەتا مکتەبی جمهوری تۆمارکرایە.

لەلایەن هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم[1] تۆمارکرایه..
📼 ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر
📕 هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
د. بەختیار سەجادی [1]
📕 هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
📕 هێمن و سازی ناساز
ناونیشانی پەرتووک: هێمن و سازی ناساز
کۆکەرەوەو ئامادەکار: فارووق فەرهاد
📕 هێمن و سازی ناساز
📕 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەشە - هەنگاوەکانی
ساڵح عوسمان[1]
2020
📕 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەشە - هەنگاوەکانی
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی دووەم
زانا خەلیل
ڕۆمان
(1995-2020)
بەرگی دووەم[1]
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی دووەم
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی یەکەم
زانا خەلیل
ڕۆمان
(1995-2020)
بەرگی یەکەم[1]
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی یەکەم
📷 چیرۆکی ئەم وێنەیەی ماڵی جەمیل سائیب سەرەتای جلەکانی سەدەی بیست
ئەم وێنەیە بۆ یەکەم جار بڵاو دەبێتەوە وێنەکە ماڵی (جەمیل صائبە) سەرەتای ساڵی 1940 ماڵیان بەرامبەر مزگەوتی گەورە بوو
چیرۆکی ئەم وێنەیە[1]
کاتێک ڕەفیق حلمی لەگەڵ خانەوادەکەی لەبەغداد دەهاتنەوە بۆ سلێ
📷 چیرۆکی ئەم وێنەیەی ماڵی جەمیل سائیب سەرەتای جلەکانی سەدەی بیست
✌️ شەهیدان
فەرزاد کەمانگەر
👫 کەسایەتییەکان
مەلا مەسعود بێبەش
✌️ شەهیدان
هۆزان مزگین
✌️ شەهیدان
فەرهاد وەکیلی
📖 کورتەباس
سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مروار...
📕 بیری نەتەوەیی لای شێخ نوری شێخ ساڵح | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بیری نەتەوەیی لای شێخ نوری شێخ ساڵح
نووسینی- مەجید ساڵحمەجید ساڵح
تیراژ- 1000 دانە
چاپ- 2016 سلێمانی
بیری نەتەوەیی لەلای کوردەکانی باشووری کوردستان لەئەنجامی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردی لەرووەکانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە سەری هەڵنەداوە، وەک ئەوەی لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی لەسەدەی نۆزدەیەم دروستبووە، بەڵکوو پرۆسەی دەرکەوتنی بیری نەتەوەیی لەباشووری کوردستان لەئەنجامی بەرکەوتنی بەرژەوەندییەکانی کۆلۆنالیزمی ئینگلیزی و خواستی هەندێک لە کەسە ناودارەکانی کورد و بەشێک لە نوخبەی رۆشنبیری کورد سەریهەداوە.
بەر لەدەستپێکی کتێبەکە سەدیق ساڵح ئاماژە بەوە دەکات کە ئێمەی کورد هێشتا مێژووەکەمان بە تەواوی نەنووسراوەتە و پچڕپچڕ و کەم و کورت نووسراوەتەوە. هۆیەکەشی دەگێڕێنێتەوە بۆ نەبوونی دەوڵەت و سیاسەتی داگیرکەران و هەروەها کەمتەرخەمی خۆشمان.
سەدیق ساڵح باس لەوەشدەکات کە ئێمەی کورد نەمانتوانیوە هەموو بەڵگە مێژووییەکانی خۆمان کۆبکەینەوە و بەڵگەنامەسازی بۆ بکەین.
سەبارەت بە کتێبەکەش دەڵێت: ئەم کارەی مەجید ساڵح سەبارەت بە شێخ نووری شێخ ساڵح هەوڵێکی زانستییە و خوێندنەوەیەکی رەخنەگرانەیە سەبارەت بە وتارە سیاسییەکانی ناودارێکی کورد لەنیوەی یەکەمی سەدەی رابردوو.
مەجید ساڵح نووسەری کتێبەکە لەپێشەکی کتێبەکەیدا باس لەوە دەکات کە عوسمانییەکان لەسلێمانی لەدوای خۆیاندا کۆمەڵگەیەکی برسی و هەژار و داما و پەرتەوازەیان بەجێهێشت. هەر بۆیە هاتنی ئینگلیزەکان بۆ سلێمانی بە تەنها گۆڕینی داگیرکەرێک نەبوو بە داگیرکەرێکی دیکە، بەڵکوو دەکرێت له و گۆشەنیگایەوە سەیر بکرێت کە بۆ یەکەم جار کۆمەڵگەی کوردی لەگەڵ دونیای مودێرن بەریەک دەکەوێت و ئاشنایی بیری نوێ و تەکنۆلۆژیای نوێ و عەقڵی نوێی بەڕێوەبردنی نوێ دەبێت.
نووسەر هاتنی ئینگلیزەکان بۆ سلێمانی بە دەرفەت و نێعمەت دەزانێت و پێی وایە بە هاتنی ئینگلیزەکان کانی بەهرەی هەمەڕەنگی کورد لە بوارەکانی رۆژنامەوانی و سیاسەتمەداری و شیعر و ئەدەب لەسلێمانی تەقیوەتەوە و سلێمانی لەشارێکی خامۆش و داماو دەربازی بووە و ململانێی سیاسی و کلتووری و کۆمەڵایەتی سەریهەداوە و لەماوەیەکی کورتدا رۆژنامەکانی پێشکەوتن، رۆژی کوردستان، بانگی حەق، ئومێدی ئیستقلال، ژیانەوە و ژیان... هتد دەرچوون.
ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ تیشک خستنەسەر سەرەتاکانی دەرکەوتنی ئایدۆلۆژیای نەتەوەیی لە باشووری کوردستان و سلێمانی بەتایبەت. له و چوارچێوەیەشدا شێخ نووری شێخ ساڵح کەگەنجێکی تەمەن 26 ساڵان بووە وەک رۆشنبیرێک بە نموونە هێناوەتەوە کە چۆن لەپێناو نەتەوەکەیدا لەڕێگەی شیعر و نووسین و رۆژنامەوانی خەباتی کردووە.
کتێبەکە بەسەر چوار بەشدا دابەشکراوە و هەر بەشێک باس لەبابەتێک دەکات کە دواتر یەکتر دەگرنەوە و تەواوکەری یەکترن.
لەبەشی یەکەمدا نووسەر باس لەسلێمانی دەکات لە فەلاکەتەوە بۆ ئازادی، دەنووسێت: جەنگی جیهانی یەکەم بۆ کورد کاولکاری و ماڵوێرانی هێناوە و هەزاران گەنجی و پیاوی کورد بوونە سووتەمەنی شەڕی نێوان عوسمانی و رووسەکان.
بەهۆی ئه و گەنجەوە نزیکەی 70% دانیشتوانی سلێمانی لەبرسا مردوون و بەپێی راپۆرتی مێجەرسۆن لەساڵی 1914 ژمارەی دانیشتوانی سلێمانی نزیکەی 20 هەزار کەس بووە کە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ ژمارەکە کەمبوەتەوە بۆ دوو هەزار و 500 کەس.
هەر له و بەشەدا نووسەر باس لە فەرەمانڕەوایی مەلیک مەحمود دەکات و ئاماژە بە نامەکەی شێخ مەحمود دەکات کە بۆ ئینگلیزەکانی نووسیبو و داوای لێکردبوون کە کوردستان بخەنە لیستی گەڵانی رزگاریخوازەوە. هەر له و بەشەدا ئاماژە بە حکومەتەکانی یەکەم و دووەم و کۆتایی گەمەکە دەکات.
لەبەشی دووەمی کتێبەکەدا نووسەر باس لەسەرەتای بیری ناسیۆنالیزمی کوردی لەباشووری کوردستان دەکات و دەنووسێت: بیری نەتەوەیی لەلای کوردەکانی باشووری کوردستان لەئەنجامی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردی لەرووەکانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە سەری هەڵنەداوە وەک ئەوەی لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی لەسەدەی نۆزدەیەم دروستبووە، بەڵکوو پرۆسەی دەرکەوتنی بیری نەتەوەیی لەباشووری کوردستان لەئەنجامی بەرکەوتنی بەرژەوەندییەکانی کۆلۆنالیزمی ئینگلیزی و خواستی هەندێک لە کەسە ناودارەکانی کورد و بەشێک لە نوخبەی رۆشنبیری کورد سەریهەداوە.
لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا رێبەرایەتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی و خواستەکانی گەلی کورد بە دەستی دەرەبەگە عەشایرییەکانەوە بووە.
هاتنی ئینگلیزەکان بۆ سلێمانی وای کرد کە رووناکبیرانی سلێمانی زەمینەیان بۆ بڕەخسێت تاوەکو شێوەی تێڕامان و شوناسی خۆیان و ئه و کۆمەڵگەیەکی کە تێدا دەژین بگۆڕن، کەسانی وەک زیوەر، عەلی کەمال، حەمدی، شێخ نووری شێخ ساڵح، تۆفیق وەهبی، جەمال عیرفان، عیرفان سائیب، ساڵح بەگی ساحبقڕان ڕۆڵێکی باش بگێڕن بۆ دروستکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد.
بەشی سێیەمی ئەم کتێبە بۆ چەند بابەتێک تەرخان کراوە، کاریگەری ئینگلیز لەسەر ژیانەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی، تێگەیشتنی راستی و دروستکردنی نەتەوەیەک لەسەر کاغەز، سەردەمی راوێژکار و حاکمە سیاسییەکان، مێجەر نوئێل لۆرنسی کورد، مێجەرسۆن لەسلێمانی، مێجەرسۆن و ناسیۆنالیزمی کوردی.
بەشی چوارەمی کتێبەکە چەند بابەتی وەک بیری ناسیۆنالیزمی لەوتارە رۆژنامەوانییەکانی شێخ نوری شێخ ساڵح، بیۆگرافی شێخ نوری، رۆژنامەی پێشکەوتن، لەشاعیریەوە بۆ رۆژنامەنووسی، بانگی کوردستان، کوردایەتی بە زمانی فارسی، رۆژی کوردستان، رۆژنامەی ژیانەوە، رۆژنامەی ژیان و چەند بابەتێکی دیکە لەخۆ دەگرێت.
شێخ نوری ساڵی 1896 لەگەڕەکی دەرگەزێن لەدایکبووە، لەمنداڵی لە حوجرە لای خواجە ئەفەندی و مەلا سەعید زەڵزڵەیی و شێخ بابا عەلی شێخ عەبدوڵڵا نەحو و سەرف و بەلاغەی خوێندووە، پاشان خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە و چوەتە روشدیەی عەسکەری سلێمانی و دواتر وازی لێهێناوە.
دواتر دەستی بە کاری بازرگانی کردووە و زمانەکانی تورکی و فارسی و عەرەبی بە وتن و نووسین زانیوە و خاوەنی کەسایەتییەکی پاک و رەوشت بەرز و راستگۆ و کوردپەروەر بووە و لە شیعر و وتاری سیاسی و وەرگێڕان و نووسین و لێکۆڵینەوەی دەستێکی باشی هەبووە و چەند جارێک بە هۆی کاری سیاسییەوە دەستگیر کراوە و چەند وەزیفەیەکی حکومی هەبووە. شێخ نوری جگە لەوەی شیعری کوردی نوێ کردۆتەوە لەکاری رۆژنامەوانیشدا جێ پەنجەی دیارە و لەرێگەی نووسینەکانیەوە بانگەشەی بۆ سەربەخۆیی کوردستان کردووە. رۆژی 20 ی مانگی 12ی 1958 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
سەرەتای دەرکەوتنی شێخ نوری وەک رۆژنامەنووس دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە دەمەی کە رۆژنامەی پێشکەوتن لەسلێمانی دەردەچوو لەساڵی 1920. دواتر دەبێتە سەرنووسەری رۆژنامەی رۆژی کوردستان و هاوکات خاوەن ئیمتیازیش هەر خۆی دەبێت. شێخ نووری خەڵکی هانداوە بۆ خوێندن بە تایبەتی خوێندن بە زمانی کوردی و لەرێگەی شیعر گرنگی بە قوتابخانە و سەنعەت داوە و هاوکات لەرێگەی شیعرەوە گرنگی بە پیشەسازی دەدات و سەنعەت بە کەرەستەیەکی تازە دەزانێت بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا و بانگی پەنابردن بۆ زانست و هەڵگیرسانی شۆڕش دەکات لەدژی دواکەوتوویی و داوای تەکاندنی تەپ و تۆزی خۆبەکەم زانین و کار بۆ سڕینەوەی ئاسەواری چەوسانەوە و داگیرکاری دەکات.
کۆتایی کتێبەکە سەرچاوەکان و پاشکۆی وتارەکان و وێنەکان لەخۆ دەگرێت.
ناوی کتێب- بیری نەتەوەیی لای شێخ نووری شێخ ساڵح

ناساندن- جەواد حەیدەری

🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: بیری نەتەوەیی لای شێخ نوری شێخ ساڵح
📥 ژمارەی داونلۆد: 1,019 جار
#️ هەشتاگ
#مەجید ساڵح |


🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شێخ نوری شێخ ساڵح
2.👁️مەجید ساڵح
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Nov 2 2016 8:27AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 31 2017 9:09AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 12,809 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.136 KB Nov 2 2016 8:27AMم. ب.
📕 فایلی PDF 1.0.13 MB 158 Nov 2 2016 8:27AMم. ب.
📚 پەڕتووکخانە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەش...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
فەرزاد کەمانگەر
فەرزاد کەمانگەر لە ساڵی 1976 لە شاری کامیاران لە دایک بووە. مامۆستا فەرزاد کەمانگەر خاوەن پێشینەی 12 ساڵ کاری وانەوتنەوە، ئەندامی دەستەی نووسەرانی مانگنامەی رویان، سەر بەئیدارەی پەروەردەی و بارهێنانی شاری کامیاران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژینگه پارێزی ئاسک بوو، کە لە رێکەوتی 18ی ئاگوستی 2006 لە شاری تاران لە لایەن هێزەکانی رژیمی ئیرانەوە دەسگیر کرا. مامۆستا فەرزاد و هاوڕێیانی ماوەی 16 مانگ له ژوورەکانی تاکەکەسی ئیتلاعات له شارەکانی کرماشان، سنە و تاران ڕووبەڕووی دژوارترین ئەشکەنجە ب
فەرزاد کەمانگەر
مەلا مەسعود بێبەش
مەلا مەسعود بێبەش لە پێشەکی دیوانەکەی خۆیدا بە کورتی و پوختەیی بەم شێوەیە باسی لە ژیانی خۆی کردوە و نووسیویەتی: لەساڵی 1932 لە شاری هەولێردا هاتوومەتە دنیا.کوڕی حاجی عەبداللەی شەنەغەییم. باوکم و باپیرانم لە خێلی (شوان)ن.باوکم لە کۆنەوە هاتۆتە هەولێر و لە لای مەلا ئەبوبکر ئەفەندی (مەلا گچکە) خوێندنی ئایینی تەواو کردووە.
لەپاش ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لای مەلای گەورەی شاری کۆیە ماوەتەوە.لەساڵی 1345دا دەستووری مەلایەتی پێدراوە و ئینجا هەر لە شارە خۆشەویستەکەی هەولێر و لە مزگەوتی گەورەی بازاردا بە
مەلا مەسعود بێبەش
هۆزان مزگین
لە ساڵی 1962دا لە ئێلیه لە باکوری کوردستان لەدایکبووە. پێش کودەتای 1980 بەشداری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بوو، لە شاری ئێلح ئەو کاتە بزوتنەوە و سەندیکا کرێکارییەکان خەباتێکی بەهێزیان بەڕیوەدەبرد، ئەو کاتە مەزڵوم دۆغان یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە پڕوپاگەندەی بۆ پەکەکە دەکرد و ماڵ بە ماڵ دەگەڕا و پەکەکەی دەناساند، هەر ئەو کاتە هۆزان مزگین لەگەڵ گروپێک لە گەنجان بەشداری پەکەکە دەبێت و دەبێتە یەکەم ژن کە لەو هەرێمەدا بەشداری ریزەکانی پەکەکە ببێت.
لە ساڵی 1983 دا بەشداری دامەزراندی گروپێکی هونەری
هۆزان مزگین
فەرهاد وەکیلی
فەرهاد وەکیلی کوڕی شەریفە و محەممەد سەعید لەدایکبووی23-05-1966 شاری سنە، بڕوانامەی زانکۆی هەبووە، باوکی سێ منداڵە بە ناوەکانی (هەنگامە، هەورام و هەوراز)، هەر لە ساڵەکانی سەرەتای گەنجیەتی دەستی بە کاری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە رێگای ئازادیی کورد و کوردستان کردبوو، بەهۆی ئەم چالاکییانە لە شوێنی کارەکەی خۆی (فەرمانگەی کشتوکاڵیی سنە) لەمانگی پێنجی ساڵی 2006 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر دەکرێت، دوای ساڵ و نیوێک لەزیندانی کردن و ئەشکەنجەدانی لە 30-01-2008 لە بەشی30ی دادگای شۆڕشی
فەرهاد وەکیلی
سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
سازدانی: ئەمەل سەعید کوردە
ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە:
مرواریەکانی غوربەت بۆ جارێکی دی گەورە هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد بەسەردەکاتەوە کە مامۆستای چەند نەوەیەکی سەدەی رابردوو و ئێستاشە ئەویش هونەرمەند م.سەڵاح ڕەوفە.
سەلاح رەوف لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966 بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێرژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایان
سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,188 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)