بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: چۆنێتیی بەکارهێنانی کوردیپێدیا
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
📅 30-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ئەشکەوتی لادێی گولبیش لە گوندی ئاکیۆڵ لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مەزەندە دەکرێت ئێسک و پروسکەکان هی ئەو کەسانە بن، کە لە ساڵانی 1990کاندا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) رفێنراون و دواتر کۆمەڵکوژکراون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ئێلح و عومەر کوتلو و فاتمە ئالبای هاوسەرۆکانی هەد
👫 سەربەست مەحمود
سەربەست مەحموود ناوی تەواوی (سیروان مەحموود فەتاح)ە، ساڵی 1974 لە گوندی (مۆریاس) ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. لە بنەماڵەو خێزانێکی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز پەروەردەکراوە، شەهید سەربەست خوێندنی سەرەتایی لە گوندی (مۆریاس) و هەردوو قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
هەر لە تەمەنی خوێندنی دواناوەندیدا دەست دەکات بە خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەو پەرتووکە جیاجیاکان. ساڵی 1991 دەبێتە قوتابی بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین و ساڵی 1995 بە پلەیەکی زۆر باش خوێندنی زانکۆ
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,927 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,256 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📊 عەبدولستار مەجید: داهاتی باج لەماوەی 8 مانگدا 71 ملیار دیناربووە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
عەبدولستار مەجید: داهاتی باج لەماوەی 8 مانگدا 71 ملیار دیناربووە
📊 ئامار و راپرسی


دواڕۆژ، سامان قوبادی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاماژە بەوە دەکات، نازانرێت سیاسەت و ئەولەویەتی حکومەت بۆ کام وەزارەتە، دەشڵێت"تەنها لەماوەی 8 مانگدا داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ 71 ملیار دینار بووە".
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا وەڵامی چەندین پرسی گرنگی تایبەت بە وەزارەتەکەی دەداتەوە، هاوکات باس لە هەڵوێستی سیاسی حیزبەکەی و کاریگەریی لەسەر کارەکانی وەک وەزیرێک دەکات.
دواڕۆژ: کاتێک پۆستی وەزارەتی کشتوکاڵت وەرگرت پلانتان دانا بۆ گەشەپێدانی ئەم کەرتە لە هەرێمی کوردستان، تاچەند ئەوەی ویستووتە جێبەجێ کراوە؟ ستراتیژی پلانەکەت چۆنە؟
عەبدولستار مەجید: پلانەکەمان لەسەر دوو تەوەری ستراتیژییە، یەکەم: هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک کە ئەرکێکی سەرەکی وەزارەتە، دووەم: هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئاو، لەماوەی ئەم 2 ساڵەدا بەهەردوو ئاڕاستەکەدا کارمانکردووە. لەبەشی خۆراکدا لەبەر ڕۆشنایی یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارماندا بە دانانی باج لەسەر بەرووبوومی هاوردە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆدا، کاریگەریی خۆی هەبوو بەئاڕاستەی زیادکردنی بەرهەمی خۆماڵی، هاوکات جوتیارێکی زۆر بگەڕێنەوە سەر پێشەی کشتوکاڵی. جگەلەوە بەرهەمی هاوردە بۆ هەرێمی کوردستان کەمی کردووە، وەفدێکی وڵاتی تورکیا سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵیان کرد، باسیان لەوە کرد تەنها لە ساڵی 2015دا 28%ی بەرهەمی هاوردەیان بۆ هەرێمی کوردستان کەمی کردووە، بەهەمانشێوە وڵاتی ئێران هەناردەی بەرهەمەکانیان بۆ هەرێم کەمی کردووە، بۆیە لەزۆربەی بەرهەمە ناوخۆییەکان گەیشتین بە دابینکاری، لەهەمانکاتدا داهاتی بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە، لەساڵی 2015دا داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ لە باج 71 ملیار دینار بووە. سەبارەت بە ئاویش لەگەڵ قەیرانی دارایی لەماوەی 2ساڵی ڕابردوودا 4 پرۆژەی بەنداوی گەورە و بچووکمان تەواو کردووە.
دواڕۆژ: کەواتە تاچەند لەماوەی ئەم دووساڵەدا بەرهەمی کشتوکاڵی زیادی کردووە، یان جووتیار ڕووی کردوەتەوە سەر پیشەکەی خۆی؟
عەبدولستار مەجید: بە بەڵگەوە وەڵامت دەدەمەوە، تەنها لەم ساڵدا زیاتر لە 1 ملیۆن و 600 هەزار تەن گەنممان هەبووە، دەوترێت گەنمی وڵاتانی تر بووە ئەمە ڕاست نی یە، بەپێچەوانەوە ئێران داوای لێکردین گەنمیان پێ بفرۆشین، تەنها ڕێژەیەکی زۆر کەم گەنم هاوردە کراوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەساڵی 2014 کە دەستبەکاربووین، نزیکەی 80 هەزار تەن پەتاتە بەرهەمهاتووە، بەڵام لە 2016دا نزیکەی 173 هەزار تەن پەتاتە بەرهەمهێنراوە. لە چەندین بەرهەمی تریشدا بە ئاستی خودبژێوی گەیشتووین، تەنانەت زۆربەی بەرهەمی گۆشت و پەلەوەرییەکان دەنێرین بۆ ناوچەکانی خواروی عێراق.
دواڕۆژ: کەواتە هاووڵاتیانی هەرێم تا چ ئاستێک دەتوانن پشت بەبەرهەمی ناوخۆ ببەستن؟ ئایا لە ئاستی خواستی بازاڕدایە؟
عەبدولستار مەجید: ناتوانین بەگشتی باسی بکەین، بەرهەم هەیە زیاتر لە ڕێژەی پێویست دابینکراوە، واتە لەناوخۆدا بەرهەمهێنراوە، بەرهەمیش هەیە 70% دابین بووە، بەڵام بەتایبەت لە میوە و دانەوێڵەدا بە ئاستی دابینکاریی گەیشتوین، ئەمە بەدرێژایی ساڵ نی یە، لەئێستادا سەرقاڵی ئەوەین ئەو بەرهەمانەی لە پایز و زستاندا نیمانە لەڕێگەی خانووی پلاستیکییەوە بەرهەمبهێنرێن.
دواڕۆژ: باس لەوەدەکەیت تەنیا لە باج 71 ملیار دینار لەماوەی 8 مانگدا داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ بووە، هاوکات کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستاندا لاوازە، کەواتە بۆچی ئەم داهاتە، یاخود بەشێکی بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە دابین ناکرێت؟ سەرۆکایەتی حکومەت تاچەند پشتیوانیتان دەکات؟
عەبدولستار مەجید: حکومەت ستراتیژ و ئەولەویەتی دیار نی یە بۆ پاڵپشتیکردنی وەزارەتەکان، نازانرێت بەبڕیار کام وەزارەت ئەولەویەتی هەیە، لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران داوامکردووە وەزارەتی کشتوکاڵ بکرێت بە سێکتەری یەکەم، تائێستا تەنها ئەولەویەتی سەرەکی دراوە بە نەوت کە نەهامەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەپێی یاسا سەرجەم داهاتەکان دەگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی، هیچ بڕێکی بۆ ئێمە تەرخان ناکرێت، بەنامەیەک داوام لە سەرۆکی حکومەت کردووە، لە 30%ی داهاتی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە تەرخانبکرێتەوە.
دواڕۆژ: کەواتە هۆکاری سەرەکی چییە کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتیتان ناکات؟
عەبدولستار مەجید: تائێستا سیاسەتی حکومڕانی لە هەرێم لەبارەی دروستکردنی ژێرخانی ئابوری و پشتبەستن بە سێکتەرێک بۆ بنیاتنانی ئابورییەکی بەهێز هەڵەبووە، دەبوایە گرنگییەکی زۆر بە کشتوکاڵ بدرایە و بودجەیەکی شایستەی بۆ دابین بکرایە، بەڵام هیچی بۆ نەکراوە. لە باشترین حاڵەتی بودجەدا کە 2013 بوو تەنها 1.8ی بودجەی گشتی بۆ تەرخانکراوە، وڵات هەیە تەنها بە کشتوکاڵ و گەشتوگوزار دەژی و بەڕێوەدەچێت، ئێمە باشترین خاک و ئاو و هەوا و دەستی جوتیارمان هەیە کە بنەمان بۆ هەر وڵاتێکی کشتوکاڵی.
دواڕۆژ: ڕەنگە قەیرانی دارایی ماوەیەکی زۆر بخایەنێت، خەڵکیش ترسی لە ئاسایشی خۆراک هەیە، ئایا ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە مەترسی و لەناوچوونە؟
عەبدولستار مەجید: لە ڕووی ئاسایشی خۆراکەوە مەترسی نی یە و لەئاستێکی باشداین، بەڵام پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگای خانووی پلاستیکی و شووشە بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانەی لە زستاندا نیمانە لەم ڕێگەیەوە بەرهەمی بهێنین، ئەمەش پێویستی بە بودجەیەکی باشە لەلایەن حکومەتەوە دابینبکرێت.
دواڕۆژ: پشتمان بە بەرهەمی هاوردەی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران بەستووە، هاتنی ڕێژەیەکی زۆری بەرهەم لە دەرەوە ئەوە ناگەیەنێت هەردوو وڵاتی دراوسێ‌ بازاڕی هەرێمی کوردستان وەک شوێنێک بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانیان سەیر دەکەن، کە ڕەنگە کوالێتیان باش نەبێت؟ ئایا کۆنتڕۆڵی جۆریتان هەیە؟
عەبدولستار مەجید: کۆنتڕۆڵی جۆریمان هەیە لەسەرجەم خاڵە سنوورییەکان، هەرێمی کوردستان باشترین بازاڕ نی یە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، بەهۆی ئەو باجەی دامانناوە. هاوردەی بەهەمەکان کەمی کردووە، بەڵام بەحوکمی ئەوەی سیستمی بازاڕی ئازاد پەیڕەو دەکەین، بەپێی ڕێنماییەکان وڵاتان و کۆمپانیاکان ئازادن کاڵاکانیان بهێننە هەرێمی کوردستان.
دواڕۆژ: هێنانی گۆشت لەدەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغەکراوە، هاوکات نرخەکەی لەبازاڕدا بەرزبووەتەوە، بۆچی راگیراوە و کەی ئەمە چارەسەردەکرێت؟
عەبدولستار مەجید: گۆشت هاتووە نازانین لەکوێوە هێنراوە، ئایا بەشێوەیەکی شەرعی سەربڕدڕاوە و تەندروستە، چونکە میللەتێکی موسڵمانین، لیژنەم ناردووە بۆ چەندین وڵات لەسەر گۆشت، دەڵێن کارەساتە هەندێک گۆشت کە هەیە بێتە هەرێمی کوردستان، لیژنەکانمان پشکنین دەکەن، دوای ئەنجامەکان ئەگەر تەندروست بوو ڕێگە دەدەین گۆشت هاوردە بکرێت.
دواڕۆژ: کۆی ڕووبەری کشتوکاڵی هەرێم چەندە؟ ئایا پۆلێن کراوە؟
عەبدولستار مەجید: بەگشتی 18 ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵیمان هەیە، سەرجەمی ئەم ڕووبەرە پۆلێنکراوە، 5 ملیۆنی دێمی و سەرجەمی ئەوەی تریش بەراوە.
دواڕۆژ: لەماوەی ڕابردوودا ڕووبەرێکی زۆر زەوی کشتوکاڵی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون تەرخانکراوە، چیتان کردووە بۆ ڕێگریکردن لە دابینکردنی زەوی کشتوکاڵی بۆ کەرتەکانی تر؟
عەبدولستار مەجید: بڕیارمانداوە و جێبەجێمان کردووە، هیچ پارچە زەوییەکی کشتوکاڵی نادەین بە پرۆژەیەکی تر، لە ئەنجومەنی وەزیران باسمان لەوە کردووە زەوی بەردەڵانمان زۆرە با یەکەی نیشتەجێبوون بەشێوەی ستوونی لەسەر ئەم زەویانە دروست بکرێت.
دواڕۆژ: ژمارەی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان چەندە؟ لەئێستادا چەندی لەبواری جێبەجێ کردندایە؟ توانای گلدانەوەی ئاویان چەندە؟
عەبدولستار مەجید: لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداومان هەیە، 3 بەنداویان گەورەیە و پێشتر دروست کراون، 14 بەنداویان لە کابینە یەک لەدوا یەکەکان جێبەجێکراوە، لەوانەش 4 یان لەکابینەی هەشت دروست کراون، لەئێستاشدا دیزاینمان بۆ 20 بەنداوی تر کردووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە 15یان ڕاگیراوە، تەنها 5 بەنداویان بە سستی کاریان تێدا دەکرێت، بەڵام نەگەیشتووین بە ئاسایشی ئاو، ئەگەر ئەو 20 بەنداوە تەواو بکەین دوو ئەوەندەی ئەو ئاوەی کە پێویستمانە دابین دەبێت.
دواڕۆژ: لە تورکیا پرۆژەی گاپ جێبەجێ دەکرێت، بەهەمانشێوە لە هەرێمی کوردستان بەنداوی بێخمە هەیە، بۆچی بێخمە راگیراوە و دەست بە کارکردن ناکەن، لەکاتێکدا
دەوترێت ئەم بەنداوە بەدووەم پرۆژەی گاپ بۆ گلدانەوەی ئاوی شیرین دادەنرێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا؟
عەبدولستار مەجید: هۆکاری راگرتنی بەنداوی بێخمە سیاسییە، بەشێکی پەیوەستە بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەروەها حکومەتی عێراق پێی باشنەبوو تەواو بکرێت، ویستم ئەم دۆسیەیە دووبارە هەڵبدەمەوە و لەگەڵ حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم قسەی لەسەر بکەین، بەڵام بارودۆخە سیاسی و داراییەکە وایکرد باسی نەکەین، بەنداوی بێخمە پرۆژەیەکی ستراتیژییە و پێویستە ئەم بەنداوە جێبەجێ بکرێت، بێخمە کێشەی ئاو لە تەواوی عێراقدا چارەسەر دەکات، چونکە ئێستا لەناوچەکانی خوارووی عێراق زیاتر لە 12 ملیۆن هاووڵاتی لەژێر مەترسی نەبوونی ئاودان.
دواڕۆژ: ئایا وەک کۆمەڵی ئیسلامی بڕیارتانداوە لە حکومەت بکشێنەوە؟تاچەند بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەکانی حیزبەکەتەوە کێشەت بۆ دروست کراوە؟
عەبدولستار مەجید: پرسی کشانەوە لە حکومەت پەیوەندی بە سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامییەوە هەیە و ئەوان دەتوانن بڕیاری لەسەر بدەن، هەرکاتێکیش سەرکردایەتی کۆمەڵ بڕیار بدات بۆ من وەکو ئەوە وایە موو لە ماست دەربهێنیت، جگەلەوە بەهۆی هەڵوێستە سیاسیەکانی کۆمەڵەوە هیچ ڕێگرییەکم بۆ دروستنەکراوە، بەڵام ئەم دۆخە سیاسیە کاریگەریی هەیە لەسەر ڕاپەڕاندنی کاروباری وەزارەتەکان، چونکە کاتێک حکومەت بنکە فراوان بوو هەموومان بەشێوەیەکی گەرمووگوڕ کارمان دەکرد، بەڵام ئێستا هەست بە ساردبوونەوە دەکەین، لە حکومەتدا تەنها لە وەزارەتەکەی خۆم بەرپرسیارم دەتوانیت لیژنەیەک بۆ هەڵسەنداندنی کارەکانمان پێکبهێنن و ئەنجامەکەی بڵاوبکەنەوە.
- 08-11-2016
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-11-2016
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 8 2016 9:40AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 8 2016 9:41AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,614 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
عەبدولستار مەجید: داهاتی باج لەماوەی 8 مانگدا 71 ملیار دیناربووە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️عەبدولستار مەجید: دەستمان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی عێراق کردووە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-11-2016
🏰 شوێنەکان
1.👁️بەنداوی بێخمە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,327 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574