13-11-2016
- مامۆستایانی سلێمانی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لە شەقامی سالم گردبوونەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پەروەردەیان دەکرد.
- وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوێنەری یونیسێف ئەنجامی دا جەختی لەوە کردەوە کە ناتوانن قەرەبووی دوو مانگی بایکۆتکردنی خوێندن لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان بکەنەوە.
- لە گوندی غەزاوییەی سەربە شارۆچکەی شێراوای کانتۆنی عەفرین، کە کۆچبەران پێیدا تێپەڕدەبن بۆ عەفرین، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕویداو بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان 50 کەس برینداربوون.
- والی ئامەد قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە هەشت ناوچەی شارۆچکەی لیجە و هانی و کۆجاکوی سەر بە پارێزگای ئامەد راگەیاند، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەکەکە له و ناوچانە.
- وتەبێژی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر داوای خوێندکاران و دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ، بڕیارماندا کە بایکۆت بشکێنین، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دوانەخستنی پرۆسەی پەروەردە لەمساڵدا.
- هێزەکانی پارستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند لە شەڕەکانی شرناخدا 18 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
- 84 هاوڵاتی مەدەنی و چەکدار کوژراون و دەیانی تر برینداربوون، بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەشاری عەزاز-ی هاوسنوور لەگەڵ کانتۆنی عەفرین، ئەوەش بەپێی دوو سەرچاوەی میدیایی.
- باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق، جەختدەکاتەوە لەوەی متمانەیان هەیە هێزەکانی پێشمەرگە له و ناوچانە دەکشێتەوە کە کۆنتڕۆڵیکردون، پێشیوایە مەسعود بارزانی و حەیدەر عەبادی "خاڵێکی گەورە"یان لەمتمانە لەنێوانیاندا گەشەپێداوە.
- رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رەخنە لەبەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و رایدەگەیەنێت، کە ئامانجە سیاسیەکانیان بیانوونین بۆ وێرانکردنی ئه و ماڵە عەرەبانەی لەژێر دەستی داعش-دا رزرگاردەکرێن و کارەکانیان بەنایاسایی ناودەبات، ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم زانیارییەکانیان رەتدەکاتەوه و بڕیارە لەبەیاننامەیەکدا وەڵامیان بدەنەوە.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krunulujiya rwîdana