راپۆرتەکانی هیومان رایتس ۆچ ئاماژەیەکی ترسناکن بۆ پاشەڕۆژی سیاسیی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان
📖 Kurtebas
رۆژی 13-11-2016، رێکخراوی نێودەوڵەتیی هیومان رایتس ۆچ راپۆرتێکی دەیان لاپەڕەییی بە هەرسێ زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی بەناونیشانی (نیشانەکراوەبه "X" وێرانکردنی ئەو ماڵ و گوندانەی دەکەونه ناوچەکانی شەڕی داعش لەلایەن هێزه کوردیەکانی عیراقەوه) بڵاوکردەوە.
لەم راپۆرتەدا بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک داتا، ئەرگومێنت و وێنەی ساتەلایتی باس لە رووخاندنی (بەمەبەست – وەک ئاماژەی پێکراوە) گوندە عەرەبییەکانی باشووری کەرکوک، دەشتی نەینەوا و زوممار کراوە.
راپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەسەڵاتدارانی کوردی و هێزی پێشمەرگە، شەڕی دەوڵەتی ئیسلامییان کردووەتە بەهانە بۆ رووخاندنی ئەو ماڵە عەرەبانە.
هەڵبەت ئەوە مەبەستی ئەو راپۆرتە نییە کە ئەو شوێنە عەرەبنشینانە پێشتر زەوی و ماڵی کورد بوون و بەهۆی سیاسەتی بەعەرەبکردنی ئەو ناوچانەوە هێنراونەتە ئەو ناوچانەوە و نیشتەجێکراون. بەڵام راپۆرتەکە زۆرتر جەخت لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و لانەوازبوونی مرۆڤ دەکات بەگشتی. باسیش لەوە دەکات کە هێزی پێشمەرگە بنەما یاساییە نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە.
ئەم جۆرە راپۆرتانە ترسناکن و چونکە سروشتی بیرکردنەوەی خۆرئاوایی وەهایە، گەر بیانەوێت لە لایەنێک، دەوڵەتێک یان دەسەڵاتێک بئاڵێنن، ئاوا پێش هەموو شتێک کێشەی مافی مرۆڤ و پیشێلکردنی بنەما نێودەوڵەتییەکانی بۆ دێننە کایەوە و کاری لەسەر دەکەن تا دەگەنە ئەو مەبەستە شاردراوەیەکی کە خۆیان مەبەستیانە.
دەستەڵاتدارانی باشووری کوردستان دەبێت زۆر بە گرنگییەوە بڕواننە ئەم راپۆرتانە و وەڵامی دروستیان لە بەرامبەردا بە داتا و ئەرگومێنتی بەهێز بداتەوە.. چونکە لێدوانێک یان بەیاننامەیەکی حکومەتی هەرێم نەک هەر بەس نییە، بەڵکو ناوەڕۆکی ئەو راپۆرتانە باشتر دەسەلمێنێت!
هاوڕێ باخەوان
14-11-2016
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!