دواڕۆژ، هانا چۆمانی:
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ئاشکرایدەکات، ئەڵمانیا بڕی 700 هەزار یۆرۆ وەکو هاوکاری دەداتە هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر، کە کۆپیەکی بۆ دواڕۆژ ناردووە هاتووە "حکومەتی ئەڵمانیا بەردەوامە لە هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە دواین هاوکاریشیدا بڕی 700 هەزار یۆرۆی بە هەرێمی کوردستان داوە".
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی کوسنوڵخانەی ئەڵمانیا، ئه و وڵاتە ڕەزامەندی دەربریوە بە پێدانی 700 هەزار یۆرۆ بە هەرێمی کوردستان بۆئەوەی وەک لایەنی مرۆیی و بۆ ئاوارەکان و ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ بخرێتەگەڕ.
ئەوەش هاتووە، ئه و هاوکارییە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەتی دژی داعشە بۆ هەرێمی کوردستان لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.
- 18-11-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,111 car hatiye dîtin