هەزار و 500 کۆچبەری دیکەی سوریا و عێراق چوونە عەفرین
📊 ئامار و راپرسی
نزیکەی هەزار و 500 ئاوارەی دیکەی سوریا و عێراق روویان لە کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان کرد، ئەوەش بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا و چەتەکانەوە.
ئەمڕۆ، نزیکەی هەزار و 500 هاوڵاتی دیکەی ناوچەکانی سوریا و عێراق بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعش و سوپای تورکیا و چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، روویان لە کانتۆنی عەفرین کرد.
ئه و هاوڵاتیانە لە ناوچەکانی باب و قوباسین و رەقە و موسڵ و منبیج و دێرزور و عەزازەوە رۆیشتوون و روویان لە کانتۆنی عەفرین کردوە، شەڕڤانانیش پێشوازیان لێ کردوون.
ئه و هاوڵاتیانە بەهۆی هێرش و شەڕانگێزی چەتەکانی داعش و سوپای تورکیا و ئه و چەتانەی تورکیا راستەوخۆ پشتگیریان دەکات، کۆچبەر بوون.
بەرپرسانی عەفرین باسیان لەوە کردوە، کە ئاوارەبوون بەره و عەفرین بەردەوامە و ئەوانیش هاوکاری ئه و کۆچبەرانە دەکەن، کە دەیانەوێت بچنە عەفرین.
لەلایەکی تریشەوە کۆچی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی حەلەب بەره و گەڕەکی شێخ مەقسود بەردەوامە، گەڕەکی شێخ مەقسود گەڕەکێکی کوردیە لە شاری حەلەب و لەلایەن شەڕڤانانەوە پارێزگاری لێدەکرێت.
29-11-2016