پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 515,957
وێنە 105,060
پەرتوک PDF 19,066
فایلێن پەیوەندیدار 95,489
ڤیدیۆ 1,259
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
قووڵاییی جیوستراتیژیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قووڵاییی جیوستراتیژیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

قووڵاییی جیوستراتیژیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
عەبدولڕەحمان کەريم دەروێش، مامۆستای زانستە سیاسییەکان، زانکۆی سەلاحەددین
یەکەم: دەستيێک:
دوای ڕاپەرینی (1991)، بەشێک لە کوردستانی باشوور ڕزگاری بوو، بەڵام بەشێکی زۆری لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقی مایەوە. خەبات بۆ ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە هەر بەردەوام بووە، بەڵام چەندین هۆکار، بوون بە کۆسپ لە بەردەم سەرکەوتنی ئەو هەوڵانە. لە دوای 2003، دەسەڵاتی ئەمریکی لە عێراق و هێزە عێراقییەکان، ڕێک کەوتن کە بەپێی دەستوور مافی کوردستان بگێڕنەوە. لە ماددەی 58ی یاسای بەڕێوبردنی دەوڵەت، بنەمای چارەسەکردنی ئەو ناوچانە دانران، بەڵام سەری نەگرت. لەسەر هەمان بنەما، بەپێی ماددەی 140ی دەستووری عێراقی، ئەو ناوچانە بە "ناوچە جێناکۆکەکان" ناسێندران و، ڕێکاری چارەسەکردنیان بۆ دانرا. لایەنە سیاسییەکانی عێراق، هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی ماددەی 140 جێبەجێ نەکرێت؛ تەنانەت لە نێوان خۆیاندا بەشانازییەوە باسی ئەوەیان دەکرد کە چۆن لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەوە ماددە دەستوورییەدا، ڕێگر بوونە.(1) تاوەکوو ئێستا ئەم ماددەیە جێبەجێ نەکراوە. ماوەیەکی زۆر لەناو ناوەندە کوردستانییەکاندا، بە "ناوچە دابڕێندراوەکان" ناوەزەد دەکران و، بەپێی فەرمانێکی فەرمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013دا، زاراوەی "ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم" بۆ ئەو ناوچانە داڕێژرا، بەڵام لەبەر چەندین هۆکار، تاوەکوو ئێستا، بۆ ئاماژەدان بەو ناوچانە، چەندان زاراوە بەکار دەهێنرێت.(2) ئەمە دوو ساڵە، جەنگی داعش بەرۆکی ئەو ناوچانەی گرتووە و، سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ئەو ناوچانەی کوردستان تووشی سووتان و کاوڵبوون هاتن و، هەندێکێشیان ئەنفال کران. لەدوای 2003 شەوە ڕووبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە و، لەماوەی جەنگی داعشدا لەهەموو ڕوویەکەوە زۆرترین زیانی پێگەیشت. لە سەردەمی حکوومەتەکانی عێراقدا، ئەو ناوچانە ڕووبەڕووی چەندەها جۆر لە نەهامەتی و سیاسەتی ستەمکارانە دەبوونەوە. ئەم لێکۆڵینەوەیە بەپێی میتۆدی زانستی، هەوڵ دەدات هەندێ لایەنی گرنگی ئەم ناوچانە بخاتە ڕوو.
دووەم: مەودای جیۆپۆلیتیکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان:
ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، تەواوی ناوچە نیمچە شاخاوییەکان و دەشتايییەکانی کوردستانی عێراق دەگرێتەوە، کە لە نێوان ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان و زنجیرەشاخی حەمرین و مەکحول و شنگالدایە؛ لە ڕۆژاوادا لە باشووری زنجیرەشاخەکانی شنگال دەست پێ دەکات بە درێژاییی زنجیرەشاخی مەکحول و زنجیرەشاخی حەمرین، تاوەکوو باشووری ناوچەی بەدەرە و جەسان. ئەم ناوچەیە، چەندین شاری گرنگ و ئاوەدان لەخۆ دەگرێت بە ئاراستەیەک کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دیارن. دەکرێت ئەم ناوچەیە دابەشی چوار کەرتی سەرەکی بکەين:
یەکەم: کەرتی نەینەوا (مووسڵ و دەشتی نەینەوا و شنگال و زوممار و ناوچەی جەزیرە و چەندین ناوچەی دیکە لە ڕۆژاوای دیجلە لەخۆ دەگرێت).
دووەم: کەرتی خۆرهەڵاتی دیجلە (کە چەندین ناوچەی گرنگ لەخۆ دەگرێت وەک خازر و مەخموور و چەند ناوچەیەکی دیکە).
سێیەم: کەرتی کەرکووک (جگە لە کەرکووک چەندەها ناوچەی دیکە لەخۆ دەگرێت وەک حەویجە و دووزخورماتوو و قەرەتەپە و...هتد).
چوارەم: کەرتی گەرمەسێر (جەلەولا و خانەقین و مەندەلی و قزرەباد و زەرگۆش و حەمرین و بەدرە و جەسان و...هتد).
پانتاییی ئەم ناوچەیە نزیک 69 هەزار کیلۆمەتری دووجايە. دەکەوێتە نێوان هێڵی پانی (37.3 باکوور- 33 باشوور) و، نێوان هێڵی درێژی (41،2-46 ڕۆژهەڵات). ئەمەیش لە ڕاستیدا گرنگییەکی جیهانیی زۆری پێ دەبەخشێت.
سێیەم: جوگرافیای مێژووی ئەم ناوچانە:
لە مییانی گەڕانەوە بۆ جوگرافیای مێژووی کوردستان، بەڕوونی دەردەکەوێت کە ئەم ناوچانە، لە دێرزمانەوە جەرگە و ناوەندی کوردستان بوونە و، هەمیشە بۆ سەڵماندنی ناسنامەی بوونی کوردی لە مێژوودا، پەنا بۆ ئەو ئاسەوارانە براوە کە لەم ناوچانە بەجێ ماون. دیارە پرۆسەی یەکێتیی عەشیرەتە کوردییەکان و دروستکردنی شانشینێک بە ناوی گوتیام و، دامەزراندنی پایتەختەکەی لە شاری کەرکووکی ئێستا، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە، بەتایبەت دوای ئەوەی دەرکەوتووە کە ڕەچەڵەکی ناوی کورد لە کوتیام هاتووە. بەمەیش، بۆمان دەردەکەوێت کە کۆڵەکەیەکی سەرەکی ناسنامەی کوردبوون لەو ناوچانە سەریان هەڵداوە و، هەمیشە بەبێ پچڕان هەر بە ناوچەی کوردنشین هەژمار کراوە. هەروەها، چەندان شاری کۆن لەو ناوچانە هەن، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ و، لەو ناوچەیە چەندەها شانشین و ئیمپراتۆرییەتی مەزن سەریان هەڵداوە و، هەر لەو ناوچەیە چەندین جار چارەنووسی جیهانی کۆن دیاری کراوە. پایتەختی چەندین دەوڵەت و میرنشینی کوردیش لەم ناوچانە بوونە. دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق، هەموو کوردستانی عێراق لە سنووری ویلایەتی مووسڵ بەیەکەوە بەسترابووە، کە لە ساڵی،1925 بە عێراق بەسترایەوە.
چوارەم: قۆناغەکانی ململانێ لە نێوان کورد و حکوومەتەکانی عێراق لەسەر ئەم ناوچەیە:
ململانێی نێوان کورد و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لەسەر ئەم ناوچانە، قۆناغی جۆراوجۆری بڕیوە، کە دەتوانین بەسەر چەند قۆناغێکدا دابەشی بکەین:
دەسەڵاتی ئینگلیز، هەموو هەوڵەکانی شێخ محموودی حەفیدی بۆ یەکخستنەوەی ئەم ناوچانە لەگەڵ ناوچە ڕزگارکراوەکانی کوردستان شکستی پێی هێنا. لە نزیک کەرکووک سوپای شانشینی کوردستان بەرامبەر ئینگلیز تێک شکان و، دواتر مەملەکەتی کوردستان ڕووخا.
حکوومەتی عێراق لە سەردەمی دامەزراندنییەوە، هەمیشە دژی هەموو هەوڵێک بۆ بەستنەوەی ئەم ناوچانە بە ناوچەکانی دیکەی کوردستان، دەوەستایەوە، کاتێک لە ڕووی کارگێڕی و پەیوەندیی ئابووری و کەلتوورییشەوە ئەم ناوچانەی لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان جیا کردەوە و، سیاسەتی تەعریبیان ئەنجام دا، بۆ ئەوەی دیموگرافیای ئەم ناوچانە بگۆڕێت.
هەوڵەکانی دامەزراندنی هێڵی بەرگری لە لایەن ئەفسەرانی کورد، بە ڕابەرایەتیی "بەکر سدقی"، بەکوشتنی بەکر سدقی و هاوڕێکانی، زیندەبەچاڵ کرا و، شایەنی باسە تاوەکوو ئێستا هەوڵەکانی "بەکر سدقی"، بەنهێنی ماوەتەوە و ڕێگە نادرێت وردەکارییەکان بخرێتە ڕوو.
حزبی هیوا، هەمیشە خوازیاری یەکخستنەوەی هەموو کوردستان بووە، تا لە ڕووی کارگێرییەوە بکرێتە یەک لیوا (پارێزگا)، بۆ ئەوەی هەموو ناوچەکانی کوردستان یەک بخرێت.
داواکارییەکانی حزبی هیوا، بوون بە داواکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆرشی ئەیلوول، بۆ یەکخستنەوەی هەموو ناوچەکانی کوردستان. بەڵام، حکوومەتی عێراق دژی ئەو هەوڵانە وەستایەوە و، چەندین شاڵاوی سەربازی و کۆمەڵکوژیی ئەنجام دا بۆ ئەوەی ئەم ناوچانە وەک کوردستان نەناسرێنەوە.
لە شۆڕشی ئەیلوول، هەوڵ درا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی شۆڕشگێری لەم ناوچانە ئەنجام بدرێت و ڕزگار بکرێت، بەڵام حکوومەتی عێراق بەتوندی دژی ئەم هەوڵە وەستایەوە.
لە ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، کێشەی ئەم ناوچانە خرایە ئەجێندای ماوەی ئینتقالییەوە، بۆ ئەوەی چارەنووسی یەکلا بکرێتەوە.
لە 1974، حکوومەتی عێراق یاسای خودموختاریی 1974ی ڕاگەیاند کە هەموو ئه و ناوچانەی کە ئێستا جێگەی باسن، خستە دەرەوەی سنووری ناوچەی خودموختاری. سەرکردایەتیی کوردیش ئەم یاسایەی ڕەت کردەوە و، لە ئەنجامدا جەنگ دەستی پێ کرد و، عێراق ڕێککەوتننامەی جەزائیری لە 1975 واژوو کرد، بۆ ئەوەی شۆرشی کوردستان بتوێنێتەوە.
لە هەشتاکان، حکوومەتی عێراق، هێزی ستراتیژیی عێراقی، بە سەرۆکایەتیی نووسینگەی باکووری حزبی بەعس لەو ناوچانە جێگیر کرد، کە بەپێی یاسا تەواوی سەڵاحییاتی دەوڵەتێکی کۆنفدراڵیان وەرگرت، بۆ ئەوەی کورد لەو ناوچانە نەهێڵن و، لەم هەنگاوەیش شاڵاوەکانی بەدناوی ئەنفال دەستی پێ کرد.
لە ساڵی 1991، لە مییانی ڕاپەڕینی کوردستان، هێزی پێشمەرگە و هێزی عێراقی، لەم ناوچانەدا چەندین پێکدادانی قورسیان ئەنجام دا؛ لە ئاکامدا هێزی عێراقی، بەو هێزە ستراتیژییەی کە پێشتر داینابوو، ئەم ناوچەیەی کۆنترۆڵ کرد و، ڕێگەیان نەدا هەرێمی کوردستان سنووری یاسای خودموختاریی 1974 تێ پەڕێنێت.
لە 2003، یاسای بەڕێوبردنی کاتیی دەوڵەتی عیراقی، ددانی تەنها بە سنووری هەرێمی کوردستانی پێش 2003 دا نا و، ڕێگەی نەدا ئەم ناوچانە بۆ کوردستان یەکلا بکرێنەوە و، لە مییانی گوشاری کورد، چارەنووسی ئەم ناوچانە بۆ ماددەی 58ی دەستووری کاتیی عێراق بەجێ هێڵرا.
دواتر، چارەنووسی ئەم ناوچانە بەپێی ماددەی140ی دەستووری داڕێژرا، کە تاوەکوو ئێستا ڕوون نییە چۆن دەتوانێت گرفتی ئەم ناوچەیە یەکلا بکاتەوە، یان چارەسەر بکات.
هێزە عێراقییەکان لە 2003، تاوەکوو ئێستا کار بۆ دوورخستنەوەی بوونی کورد لەم ناوچانە دەکەن. چەندین سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنیان بۆ ئەم مەبەستە دامەزراند، وەک سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە. هاوشان لەگەڵ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراقی، هێزە تیرۆریستییەکان دەستیان کرد بە ڕەشەکوژیی کورد و دەرکردنیان، وەک بەردەوامییەک بۆ سیاسەتەکانی پێشووی حکوومەتی عێراقی.
لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش، هەموو کەرتەکانی ئەم ناوچەیە، بوون بە گۆرەپانی جەنگ و، ماوەی دوو ساڵە تیرۆریستانی داعش و میلیشا جۆراوجۆرەکان، خەریکی کاوڵکردنی ئەم ناوچانەن و، پێشمەرگەیش بەرگری دەکات. چەندین کارەساتی گەورەیش لەم ناوچانە ڕوویان دا و، سەرجەم شارەکانی ئەم ناوچەیە ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆریستان بوویەوە و، تاوەکوو ئێستا جەنگ بەردەوامە.
کوردستانییان تاوەکوو ئێستا بەشێکی زۆری ئەم ناوچانەیان ڕزگار کردووە و، چەندین ناوچەی دیکە ماونەتەوە و چاوەڕوانی ڕزگارکردنن و، حکوومەتی عێراقیش هەڕەشە دەکات و داوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات.
هێزی حەشدی شەعبی و گروپە تیرۆریستییەکان و سوپای عێراقی، بەئاشکرا هەڕەشە لە پێشمەگە دەکەن و، داوا دەکەن لەو ناوچانە بکشێنەوە.
پێنجەم: ستراتیژیی عێراقی بەرامبەر بەم ناوچانە:
حکوومەتی عێراق لەو ساتەوەختەی دامەزراوە، هەمیشە سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕیگەچارەیەکە بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە بەیەکجاری کۆنترۆڵ بکات؛ بۆیە لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، دەستی بە جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتانەی لای خوارەوە کردووە:
سیاسەتی جیاکاری لە دژی گەلی کورد، بەتایبەتی لەم ناوچەیە.
سیاسەتی پەرتکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان پێکهاتەکانی ئەم ناوچەیە.
سیاسەتی دەرکردن و ڕاگواستنی دانیشتووانی ڕەسەنی ئەم ناوچەیە.
سیاسەتی تەعریب، واتە گۆڕینی ڕەگەزنامەی نەتەوایەتیی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بۆ سەر ناسنامەی عەرەبی.
سیاسەتی دزین و لەبنهێنانی کانزاکانی ئەم ناوچەیە.
سیاسەتی جینۆسایدکردن و ئەنفالکردن.
سیاسەتی بەعەرەبکردن، واتە هێنانی عەرەب بۆ ئەم ناوچەیە و جێنشینکردنیان.
سیاسەتی جەنگ و خوڵقاندنی نائارامیی بەردەوام لەم ناوچەیە.
سیاسەتی سڕینەوەی ئاسەواری شارستانی و کەلتووری ڕەسەنی ناوچەکە.
ڕاستییەکەی، چەندان جۆر لە سیاسەتی ستراتیژی و تەکتیکی بەکار هێنراوە بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە بەیەکجاری داگیر بکەن. ئەمەیش بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر گرنگیی جیۆستراتیژیی ئەم ناوچەیە بۆ کوردستان، ئەگینا ئەم هەموو سیاسەتانەیان بەرامبەر ئەم ناوچەیە ئەنجام نەدەدا.
شەشەم: گرنگیی جيۆستراتیژیی ئەم ناوچەیە:
گرنگیی ئەم ناوچانە بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ چەندین لایەن، وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی یەکانگیریی وڵات، کە بەپێی پێویستیی ژیاری و نیشتیمانی و مێژوویی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریی ئەم میللەتە پێک هاتووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناسنامەیەوە تاوەکوو ئێستا.
لە ڕووی جیۆپۆلیتیکی و ستراتیژییەوە:
ئەم ناوچەیە، ناوچەی شادەماری ستراتیژییە بۆ کوردستان و، هێڵی بەرگری و ناوەندی شارستانیی کوردستانییە. ئەم ناوچەیە بە شێوەیەکی گشتی، (ناوچەی پانتاییی دەشتایی)(3) پێک دێنێ و، لە ڕووی هێزی سیاسی و هێزی دەوڵەتخوازییەوە گرنگییەکی زۆر بە کوردستان دەبەخشێ، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی هەرێمی و نیشتیمانی و نێودەوڵەتی، ناوچەیەکی جیۆپۆلیتیکی گرنگە و، بە ڕزگارکردنی، پێگەی جیۆپۆلیتیکی کوردستان لەسەر بنەمایەکی پتەو بونیاد دەنرێت. گرنگترین وێستگە بۆ جیۆپۆلیتیکی هەر نەتەوەیەک، لەسەر خاکەکەی خۆی دەست پێ دەکات. ئەگەر لە کوردستانیش بڕوانین، دەبینین ناوەند و جەرگەی کوردستان، بەداخەوە بە هۆی ستراتیژیی دوژمنەکانییەوە، ئێستا بۆتە ناوچەیەکی دابڕێندراو و، لە کوردستان پچرێندراوە و، ئێستا لە دەرەوەی ئیرادەی سیاسی و نەتەوەییی دانیشتووانەکەیەتی؛ واتە بۆ ویست و مەرامی جیۆپۆلیتیکی میللەتێکی دیکە بەکار دەهێنرێت. بۆیە ڕزگارکردنی ئەم ناوچانە نەخشەیەکی جیۆپۆلیتیکی بەهێز بۆ کوردستان دادەمەزرێنێت.
لە ڕووی ستراتیژییەوە، ئەم ناوچانە، ناوچەیەکی هەرە گرنگە بۆ هێڵی باشووری خۆی و، هێڵی دەریای ناوەڕاست ڵەگەڵ هێڵی زاگرۆسدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئەمە پێگەی هێزی سەرەکییە بۆ کوردستان، تاکو بتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فاکتەرێک بێت. مووسڵ، بە هۆی گرنگییەکەیەوە، هەمیشە هێزە دەرەکییەکان بۆ سەرکوتکردنی بەشەکانی تری کوردستان بەکاریان هێناوە. بۆیە ئەگەر بەدەستی کوردستانەوە نەبێت، ئەگەری سەرکوتکردنی هەرێمی کوردستان زۆر زۆرە، بەڵام ئەگەر بەدەستی هەرێمی کوردستانەوە بێت، لەو ئەگەرانە ڕزگاری دەبێت. واتە جیۆستراتیژییەتی ئەم ناوچەیە، چارەنووسسازێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ پاشەڕۆژی کوردستان.
لە ڕووی جیۆئیکۆنۆمی:
ئەم ناوچانە، بە هۆی دەوڵەمەندی لە کانزا و سروشت و خاکی بەپیت و زۆریی بەروبوومەکانی، دەبێتە هۆی بەهێزیی ئابووریی هەر هێزێکی سیاسی، کە دەست بەسەریدا بگرێت. هەر بۆیە، حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، هەمیشە بەبەردەوامی توانستی ئابووریی ئەم ناوچەیەیان بۆ بەهێزکردنی پێگەی ناوخۆیی و هەرێمی و نیۆدەوڵەتیی خۆیان بەکار هێناوە. کوردستانیش وەک وڵات، ناتوانێت یەکانگیریی ئابووری دابمەزرێنێت ئەگەر ئەم ناوچانە لەژێر قەڵەمڕەوی خۆیدا نەبێت؛ چونکە هەموو ناوچە دابڕێندراوەکان، بە هەر چوار کەرتەکەیەوە، هەر لە کۆنەوە ناوەندێکی بازرگانی و ئابووریی گرنگ بوونە. ئەم سیفەتە لەم ناوچانەدا، گرنگییەکی تر بە دوای خۆیدا دەهێنێت، ئەویش گەشەکردنی بازرگانیی ناوخۆ و، بەستنەوەی ناوچەکانی کوردستانە بەیەکەوە لە ڕووی ئابوورییەوە. ئەمە، بازاڕی نیشتیمانیی کوردستان دادەمەزرێنێت و، بونیادی ئابووریی نیشتمانی لە کوردستان سەقامگیر دەکات.
لە ڕووی جیۆسەربازییەوە:
ئەم ناوچەیە هێڵی بەیەکەوەبەستراو بۆ بەرگری پێک دێنێت، بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک کە لە باشوورەوە ڕووبەرووی کوردستان ببێتەوە. ئەم هێڵەیش خۆی لە زنجیرەشاخی حەمرین و مەکحولدا دەبینێتەوە، دواتريش لە پانتایی دەشتایی نەینەوا و حەمرین و گەرمەسێر و...هتد. زنجیرەشاخی حەمرین و مەکحول و شنگال، بە درێژاییی نزيک هەزار و دوو سەد کیلۆمەتر و، بە پانتاییی (2 تا 5 کم) و، بەرزی (100 تا1200 م)، کوردستان لە عێراق جیا دەکەنەوە. ئەو کات کوردستان لە ڕووی ڕووبەرەوە مامناوەند دەبێت، هێزێکی سیاسی- سەربازیی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان دابين دەکات، بواری مانۆڕی بەرگریی سەربازی بۆ کوردستان زیاد دەکات و، توانای بەرگری دژی داگیرکەران بەهێز دەکات. ئەم ناوچانە، بە هۆی ئەم ڕووبەرە فراوانەی کە هەیانە، دەبنە بەربەستێک لە بەردەم شەپۆلی وڵاتانی دراوسێ، کاتێک ویستی ئەوەیان هەبێت هێرش بکەنە سەر هەرێمی کوردستان، واتە دەبنە ڕێگر لە بەردەمیاندا و، ئەم ناوچانە دەبنە پارێزەری هەرێمی کوردستان. ئەم ناوچانە، بە هۆی دانیشتووانەکەیشی، دەبێتە یەکێک لە هۆیە گرنگەکانی دابینکردنی ئاسایشی نەتەوەیی، چونکە قەوارەی دانیشتووانی هەر یەکەیەکی سیاسی، کار دەکاتە سەر دابینکردنی هێزی چەکداریی هەمیشەیی و یەدەگ.
لە ڕووی جیۆسوسیۆلۆژی:
ئەم ناوچانە تەواوکەری بونيادی و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی کوردستانن. ئێڵ و عەشیرەتە کوردییەکان و تورکمان و ئاشورییەکان یەک دەگرنەوە و، لە پەرتەوازی ڕزگاریان دەبێت. جگە لەوەیش پێکهاتەی مەدەنی و شاريی لە کوردستان زیاد دەکات و، پێکهاتەی داخراوەیی عەشیرەتگەری و ناوچەگەری، لاواز دەبێت. پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی نەتەوەکان، ئایینەکان و مەزهەبە جیاجیاکان لەم ناوچەیە، بەیەکەوە دەبەسترێنەوە؛ ئەمەیش هێزێکی مەزن بە کوردستان دەبەخشێت.
لە ڕووی جیۆکەلتوری (GeoCulture
بەم ناوچانە، کوردستان دەبێتە خاوەن فرەیییەکی ئێتنی و مەزهەبی و ئایینی و، ئەمەیش قووڵایییەکی شارستانی دەبەخشێتە کوردستان و، لە داخراوەییبوون ڕزگاری دەکات. کورد و تورکمان و عەرەب و فارس و ئاشووری و کلدان، هەر لەمانە پێکهاتەی ژیاری خۆیان هەیە و، هەموویان لەم ناوچەیە پێکەوە دەژین و، چەمکی یەکتریان بە هۆی پێکەوەژیان دەوڵەمەند کردووە؛ بۆیە دانیشتووانی ئەو ناوچانە، زیاتر توانای پەیوەندییان هەیە و، لە دۆخی داخراوەیی بەدوور کەوتوونەتەوە. ئەم ناوچانە، مەڵبەندی سەرەکیی ئایینە کۆنەکانی کوردن، وەک ئایینی ئێزیدی و کاکەیی و شەبەک و، بە یەکبوونیان لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی کوردستاندا، چەمک و قەڵای ژیاری کوردی، زیندوو دەبێتەوە.
دانیشتووان لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا، پێک هاتوون لە جوراوجۆریی ئایینی و مەزهەبی و ئێتنیکی و شێوەزاری جیاواز، کە زۆربەیان بەشێکن لە ڕەگەزی نەتەوەيیی کورد، هەندێکیانیش بەشێکن نەتەوەکانی دیکەی کوردستان. ئەم فرەچەشنییە، دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ دامەزراندنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانیی کوردستانی و، لە تەسکیی ناوچەگەری و مەزهەبی و ئایینی ڕزگاری دەکات و، کەرامەت و کەسایەتیی تاکی کورد بەهێز دەکات و، ئاسەواری شکستە یەک لە دوای یەکەکانی دەسڕێتەوە. چونکە ئەم ناوچانە پێکهاتەیەکی جۆراوجۆری تێدایە، گرنگییەکی جیوستراتیژیی بۆ دامەزراندنی وڵات هەیە، لەسەر بنەمای وڵاتبوون نەک لەسەر بنەمای ئێتنی، واتە بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دامەزراندنی ناسنامە. ئەم ناوچانە پێکهاتەیەکی جۆراوجۆری ئایینی و مەزهەبی و ئێتنیی تێدایە، بۆیە فاکتەری سەرەکیی دەوڵەمەندبوونی کوردستانە.
لە ڕووی دیمۆگرافییەوە:
لە ڕووی دانیشتووانەوە ژمارەی میللەتی کورد زیاد دەکات و، میللەتی کورد لە عێراق یەک دەخاتەوە و، لە پەرتبوون ڕزگاری دەبێت. قەوارەی دانیشتووان لایەنە گرنگەکەی هێزی نەتەوەیی پێک دێنێت، چونکە کار دەکاتە سەر قەوارەی هێزی کار و هێزی بەگەڕخستنی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و...هتد. لەبیرمان نەچێت، سەرجەم سیاسەتی تەعریب و زۆربەی شاڵاوەکانی جینۆساید و ئەنفال لەم ناوچانە ئەنجام دراون، بۆ ئەوەی هێزی میللەتی کورد بەسەر ئەم ناوچانە نەمێنێت، تاوەکوو بتوانن گۆڕانکاری لە پێکهاتەی دیموگرافیی ئەم ناوچەیە دروست بکەن. جگە لەمەش، ڕێژەی دانیشتووان بایەخێکی گەورەی بۆ ئابووری، سیاسی و کەلتووریی دەوڵەت هەیە. وەک دیارە ئەو دانیشتووانەی لە هەرێمی کوردستان بردراوە، ڕێژەیەکی یەک جار زۆرە. ئەگەر ئەم ڕێژەیە بگەرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، ئەوا یارمەتییەکی گەورەیە بۆ بونیادنانی هێزێکی گەورەی ئابووری و سیاسی و سەربازی.
حەوتەم: بەرەنجام
ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی جیۆستراتیژی و جیۆپۆڵیتیکیی زۆریان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە. بە گەڕانەوەیان لە ڕووی داهاتی نەتەوەیییەوە، هەرێمی کوردستان جێگیر دەبێت و، دەبێتە پاڵپشتێکی گەورە بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان و ملکەچنەبوونی بۆ سیاسەتەکانی بەغداد. هەروەها بونیادی هێزی کوردستانی لەسەر ئەم ناوچانە، دامەزراوەیی دەبێت. ئەم ناوچەیە، بە هۆی گرنگیی جیۆستراتیژییەوە ئاییندەی هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکات.
گەڕانەوەی ئەم ناوچەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان دەکاتە هێزێکی دیار لە ناوچەکەدا و، قورساییی سیاسیی وڵاتانی تر لەسەر ناوچەکە کەم دەبێتەوە. ئەم ناوچەیە بۆ هەرێمی کوردستان ناوچەی چارەنووسسازە. پێویستە بۆ کوردستان، تاوەکوو وەک ناوچەیەکی پەراوێز نەمێنێت. بەبێ ئەم ناوچەیە، هەمیشە کوردستان دەکەوێتە پەیوەندییەکی (ناوچەی پەراوێز لەگەڵ ناوچەی ناوەند)(4) بەرامبەر عێراق، بۆیە هەمیشە بەرەو عێراق ڕادەکێشرێت. وەرگرتنەوەی ئەم ناوچانە لە لایەن کوردەوە، دەبێتە پاڵنەرێکی جیۆستراتیژیی گەورە بۆ دابینکردنی ئارامی و جێگیری بۆ پاشەڕۆژی کورد و کوردستان و، گەڕاندنەوەی جۆرێک لە ئارامی بۆ ناوچەکە. ئەم ناوچەیە، قووڵایییەکی جیۆستراتیژیی چارەنووسسازی بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان هەیە. ئەم ناوچانە، توانستی خۆبژێوی لە بواری ئاسایشی خۆراک و ئاسایشی ئابووری و وزە و بازرگانیی دەرەکی و ناوخۆیی، بۆ هەرێم دابین دەکەن. هۆکارێکی بنەرەتییشن بۆ ڕزگارکردنی کوردستان لە قەتیسبوونی بازرگانی و وکردنەوەی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاستێکی هەرێمی، بە ئاراستەیەک کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێدا ئاسایی ببێتەوە.
(1). حەنان فەتلاوی بەشانازيیەوە چەندین جار لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا ددانی بەوە ناوە، کە ڕێگر بووە لە بەردەم جێبەجێکردنی ماددەی 140 و، ئەم ڕەفتارەیشی بە نیشتمانپەروەری لە قەڵەم داوە.
(2). هێزە کوردستانيیەکان لەو ناوچەیەی ڕزگار کرا، هەرێمێکي فیدراڵييان دامەزراند (بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراق)، لە ڕووی ڕووبەرەوە زۆر نزیکە لە سنووری کارگێریی ناوچەی خودموختاری (منطقە حکم الذاتي) کە لە سالڵی 1974 لە لایەن بەعسیيەکانەوە پاش نسکۆی 1975، بەسەر کورددا سەپێندرا.
(3). ناوچەی پانتاییی دەشتایی، مەبەست لێی ناوچەیەکی بەرفراوانی دەشتاییە لەدوای ناوچەشاخاویەکاندایە وکراوەتەوە لەگەڵ ناوچەیی دەشتتایی دیکەدا. ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ناوچەیەکی دەشتاییە کراوەتەوە لەگەڵ ناوچەیی دەشتی میزۆپۆتامیا وشام وناوچەی بیابانی جەزیرە، بۆیە پانتاییەکی ئەکجار فراوانی پێ دەبەخشێت.
(4). بەمانای ئەوە، کوردستان وەک ناوچەیەکی پەراوێز دەبێتە بەشێک لە سەنتەری عیراق، بەمەش دەبەسترێتەوە بە عیراق. پەیوەندیی ناوچەی پەراوێز لەگەڵ ناوچەی سەنتەر= پەیوەندی پاشکەوتگەری.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,892 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 30-11-2016 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 30-11-2016 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 11,892 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.160 KB 30-11-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
کاروانی
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کۆچەری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 515,957
وێنە 105,060
پەرتوک PDF 19,066
فایلێن پەیوەندیدار 95,489
ڤیدیۆ 1,259
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
کاروانی
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کۆچەری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.437 چرکە!