دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لەمساڵدا زیاتر لە 37 کارگەی نوی دامەزراون زۆربەشیان لە بواری خۆراک و پاککەرەوەن.
تەیب کەژۆ، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "قەیرانی دارایی و کەمبوونەوەی خواست لەمساڵدا بووە هۆکاری داخستنی زیاتر لە 40 کارگەی جۆراوجۆر، بەڵام هەر لەمساڵدا زیاتر لە 37 کارگەی نوێ دامەزراون و زۆربەیان لە بواری خۆراک و پاککەرەوەن".
ئه و بەڕێوبەرە گشتییە ئەوەشدەخاتەڕوو، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پلانی هەیە پشتیوانی بەرهەمە ناوخۆییەکان بکات تاوەکو کارگە داخراوەکانیش سەرلەنوێ بخرێنەوەگەڕ.
تەیب کەژۆ، ئاماژەش بەوەدەکات، زیاتر لە 34 هەزار کرێکار و کارمەند لەسەرجەم کارگە بچووک و مامناوەندی و گەورەکانی هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
وتیشی "کارگەکانی بواری بەرهەمهێنانی بیناسازی توانیویانە زۆربەی پێداویستییە ناوخۆییەکان پڕبکەنەوە، بەڵام کارگەکانی بواری بەرهەمهێنانی خۆراک تەنها توانیویانە لە 15% پێداویستی ناوخۆ پڕبکەنەوە".
کەژۆ، ڕایدەگەیەنێت، شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و کۆنی یاساکانی گەشەپێدانی پشەسازی لە کوردستان بونەتە هۆی کەمکردنەوەی خواستن بۆ دامەزراندنی کارگەی پیشەسازی لە هەرێم.
لەبارەی ژمارەی ئه و کارگانەی مۆڵەتیان پێدراوە، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر وتی "تائێستا نزیکەی سێ هەزار کارگە مۆڵەتیان وەرگرتووە، بەڵام له و ژمارەیە شەش سەد تاوەکو حەوت سەدیان مۆڵەتیان وەرگرتوه و کاریان نەکردوە، ئەمەش بوەتە هۆی سستی گەشەپێدانی پیشەسازی".
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئه و کارگانەی کە لەلایەن بیانییەکانەوە خاوەنداریەتی دەکرێن، بریتین لە 10 کارگەی جۆراوجۆر.
- 01-12-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,430 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!