بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات کە لە بودجەی ساڵی 2017 بڕی (یەک ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخان کراوە و دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسایی بودجە هەوڵی ناردنی دەدەن.
ئەحمەد حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" لەگفتوگۆکانی پرۆژە یاسای بودجە ساڵی 2017 بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دینارمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە تەرخان کردووە.
راشیگەیاند" بەڵێنی پێش وەختمان لە فازڵ نەبی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق وەرگرتووە کە دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە ڕاستەوخۆ پارەکە بینێردرێت".
- 01-12-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,483 جار هاتیە دیتن