بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شوێنەوارنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,962) پەڕتووک||
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 374,007 | وێنە 58,935 | پەڕتووک PDF 10,962 | فایلی پەیوەندیدار 42,307 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,556 |
📕 بوون و زانین | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
نووسینی: سیروان عوسمان حەسەن
ئەم کتێبە بریتییە لە بەرهەمی “13” ساڵ لێکۆڵینەوەم (لە ساڵی کۆتایی 2001 بۆ سەرەتای 2014) و لە چوار بەش پێکهاتووە (112 لاپەڕەیە) و بۆ نوسینی پشتم بە زانستی مێشک و دەمار بەستووە و ئەتوانرێت پێی بوترێت “کتێبی بنچینەکان” چونکە بنچینەی زانست و فەلسەفە و دین و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان و … هتد باس ئەکات.
ئەم کتێبە بریتییە لە گەڕان بەشوێن وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە بۆم دروست بوون و پێموایە بریتین لە پرسیارە سەرەکییەکانی ژیان و مرۆڤەکان لە ماوەی تەمەنیان بۆیان دروست بووە…
ئەتوانرێت وەڵامی ئەم پرسیارە سەرەکییانەت دەستکەوێت لە کتێبەکەدا:
بەشی یەکەم: باسی “بوون” ئەکات
1. من هەم؟ ئایا بونێکی بەرجەستەییم هەیە یان خەیاڵێم؟
2. یاسا بنچینەییەکانی ژیری کامانەن؟
+ “یاسای هۆکار و ئەنجام” چییە و وە چۆن کار ئەکات؟
کێشەکانی یاسای هۆکار و ئەنجام:
– زنجیرەی نەبڕاوە…
– بەڵگەهێنانەوەی بازنەیی (خول)…
+ “یاسای بەراوردکاری” چییە؟ وە چۆن کار ئەکات؟
3. ئەگەرەکان و ڕێکەوت چین؟ یاسا بنچینەییەکانی ئەگەرەکان چین؟
بەشی دووەم: باسی “ڕێگەکانی زانین” ئەکات
1. هەستەوەرەکانمان چۆن کار ئەکەن و تا کوێ کار ئەکەن؟ هەنگاوەکانی هەستپێکردن چین؟
2. ئایا تەنها 5 هەستەوەرمان هەیە؟
3. ئەندێشە چییە؟ جۆرەکانی چین و چۆن کار ئەکات؟ ئایا سنورێکی هەیە؟ خەون چییە؟
4. ژیری چۆن کار ئەکات؟ ئایا سنورێکی هەیە؟
5. هەواڵ و ڕوداو چین و چۆن ڕاستیمان لێیانەوە دەست ئەکەوێت؟
6. یادگە چییە؟
7. بیرکردنەوە چییە و چۆن ئەبێت؟
8. گومان چییە؟
9. بیردۆز چییە؟ بیردۆزی زانستی چییە؟ خورافە چییە؟
10. بڕوا چییە؟
بەشی سێیەم: باسی “بەرنامەی ژیان –چاکە و خراپە-” ئەکات
1. ڕاستییەکان چین؟
2. وادانراوەکان چین؟ چۆن نرخ بە شتەکان ئەدەین؟
3. بەرنامەی ژیان (چاکە و خراپە) چییە؟
4. ڕێگەکانی داڕشتنی بەرنامەی ژیان چین؟ (5 ڕێگە…)
5. ویست چییە؟
6. ئازادی چییە؟
7. دادگەری چییە؟
8. ویژدان چییە؟
بەشی چوارەم: “پێشنیارەکانم”
پێشنیارەکان بریتین لە سێ دانە کە دووانیان وەرمگێڕاون و پێم باشبوون و بریتین لە دوو جۆر بەرنامە لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ بۆ بەڕێوەبردن کە ئازادییەکانمان فراوان ئەکەن و وەک نمونەیەکیشن بۆ ئەو ڕێگایانەی کە بەرنامەی ژیانیان پێ دائەڕێژین (1-جاڕی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ. 2-کۆنفیدراڵیزمی دیموکراسی.) لەگەڵ پێشنیارێکی خۆم کە بەرەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیەیە…
ئەمە پێشەکی کتێبەکەیە:
” دەستپێک
چواردەساڵان بووم، واتە لە قۆناغی دووەمی ناوەندی بووم کە دەکاتە قۆناغی هەشتەم لە سیستەمی ئێستای پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لەو سەردەمەدا و دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991 ئێمە لە گوندێک دەژیاین کە ناوی (مەسۆیی) بوو لە قەرەداغ-سلێمانی. دوانیوەڕۆیان کە لە فێرگە تەواو دەبوین، شوانی کار و بەرخ بووم.
ڕۆژێک لەو ڕۆژانە و لەبەهاردا کاتێک کە شوان بووم و لەسەر گیا لەسەر پشت پاڵکەوتبووم، ئەو پرسیارەم لا دروست بوو کە ئایا من هەم؟! من بوونم هەیە یان تەنها خەونێکە؟! ئایا بەڕاستی ئەو شتانە کە لە چواردەورمن، خەونن یان هەن؟! بەجۆرێک کە ئەم گومانە هێزی لێ بڕیبووم بۆ ساتێکی درێژ…
وە کاتێکیش کە لە قۆناغی دووەمی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بووم، زۆرێک لەو گومانانەم بۆ دروست بوون کە لەم پەرتوکەدا هەوڵی وەڵامدانەوەیانم داوە و ئەو قۆناغەش بۆ من سەرەتای گۆڕانی گەورەی هزری بوو…
لە بەرواری 31-3-2013 و لە ڕێگەی سلێمانی-بەغداد توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووم و بۆ ماوەی نزیکی دوو مانگ بێهۆش بووم و بۆ ماوەیەکیش ئامێری پزیشکیم پێوە پەیوەست بوو بۆ بەردەوام بوون لە ژیان، لێرەوە زۆر سوپاسی هەموو پزیشکان و هاوڕێیان و خزمانم دەکەم لەگەڵ هەموو ئەوانەشی کە بە هەر جۆرێک یارمەتیدەرم بوون لە ژیانەوەی دوبارەمدا.”
سەرچاوەی وێنە: نەزانراو!
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 3 2016 1:06PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 4 2016 9:28PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,512 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.14 KB Dec 3 2016 1:06PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بوون و زانین

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️زانکۆی سلێمانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,499 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574