زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,962) پەڕتووک||
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 374,011 | وێنە 58,937 | پەڕتووک PDF 10,962 | فایلی پەیوەندیدار 42,316 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,556 |
📝 نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی داوا لە سەرجەم خوێندکاران دەکەن سبەی بگەڕێنەوە بۆ دەوام | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی داوا لە سەرجەم خوێندکاران دەکەن سبەی بگەڕێنەوە بۆ دەوام
📝 بەڵگەنامەکان


سلاوی زانست و خەبات...
خوێندکارانی خۆشەوست، مامۆستایانی بەڕێز، کارمەندانی ئازیز
لەماوەی ئەم چەند ساڵی قەیرانەدا، زۆرمان بیست کە ئەم حکومەتە لە هەوڵی چارەسەردایە بۆ قەیرانەکان، زۆرمان بیست کە لایەن و حیزبەکان لە هەوڵی ڕێکەوتن و چارەسەردان بۆ دۆخەکە، بەڵام دواجار بێ دەستکەوت وەستاوین لە لێواری مەرگی خوێندنی ئەمساڵ.
دەستەوسان وەستاوین لە بەردەم لەدەست چونی ساڵی خوێندکارێک، لە سایه ی‌ نادووربینی دەسەڵاتی سیاسی هەرێم و سیاسەتی هەڵەی نەوت..
خوێندکاران، ئێمە وەک نوێنەرایەتی ئێوەی خۆشەوست، زۆر بە داخین کە گەیشتوینەتە وەها دۆخێکەوە، کە خەمی گەورەمان لە دەست دانی ساڵێکی خوێندن بێت، لە بری ئەوەی کە خەممان بەرز کردنەوەی کوالێتی خوێندن،و دروست کردنی پەیوەندییەکی پتەوی خوێندکارانی کوردستان و دەرەوەی وڵات بێت
زۆر بەداخین کە ئەم پەیامە مەترسیدارەمان بۆ خوێندکاران و زانست دۆستان پێییە، کە چیتر دەرفەت نەماوە، چیتر ناتوانین چاوەڕێ بکەین تاکو حکومەت ‌ کێشەی دایک و باوک خزم و هاوڕێکانمان چارەسەر بکات، چیتر ناتوانین چاوەڕێ بکەین تاکو دۆخەکە لەبار بێت و پاشان بگەڕێینەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.
بۆیە داواکارین لە ئێوەی خوشه و‌یست، کە هەرچەند هەموومان لە دۆخێکی خراپداین،
هەرجی زووترە بگەڕێنەوە بۆ زانکۆ، بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن،و چالاک و کارایانە پیشانی سەرجەم مامۆستایانی بەین کە ئێوە خەمخۆری جدی ئەم بابەتەن، کە ئێوە بە هیچ شویەک ئامادە نین ساڵێکی خوێندنتان بفەوتێت، ئه و ڕاستییە بە مامۆستایانی خۆشەویست بگەیەنن کە ئێوە ئامادەی هەموو پاڵپشتیەکی ئەوانن، ئامادەن لە زانکۆو بەش و هۆڵەکانی خوێندن چاوەڕانینا بن، و هاوهەڵوێست بن لەسەر داوا رەواکانیان و ئامادەی هەموو شێوازێکی دەربڕینی نارەزای مەدەنایانەن،، شانبەشانی خوێندن
چونکە ئەگەر ئێمە لەسەر ئەم خەم ساردییە بەردەوام بین و چاوڕوان بین کە مامۆستایان به و هەوموو قەیران و کێشه و نەبوونی موچەوە بانگی ئیمه بکەنەوە، ئەوا پیتان ئەڵێم کە ساڵێکی خوندنمان ئەفەوتێت.
ئێمە هاوکات باش ئەزانین کە زۆر ینەی خوێندکاران لە دۆخێکی دارای زۆر خراپدان بەڵام دواجار، ئەبێت هەموومان بەیەک دەنگ، لەگەڵ مامۆستایان و کارمانەدان، پەیاممان بگەیەنین و زانکۆ بکەین بە وێستگەیەک بۆ فشار خستنە سەر حکومەت
خۆشبەختانە لە ئێستادا لە چەند کۆلێژو بە شێک دەوام تێیدا ئەکرێت، کە ئەوانییش، کۆلێژی یاسا و ڕامیاری و زۆرێک لە کۆلێژە پزشکییەکان و کۆلێژی ئەندازیاری و چەندین بەشی تری کۆلێژەکان، بەڵام ترسی ئێمە له و بەش و کۆلێژانەیە کە جوڵەی تێدا نییە، ترسمان له و پەرتەوازەبونەیە، ‌ کە ساڵی داهاتوو خوێندکارانی ئەم کۆلێژو بەشانە ئاهەنگی دەرچون بگێڕن و خوێندکارانی تریش تەنها سەیرکەر بن
بۆیە دوبارە داوا لە ئێوەی خۆشەیست ئەکەم کە سبەینێ (ڕۆژی یەکشەمه)‌ بگەڕێنەوە بۆ کۆلێژەکانتان و بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە داوا لە مامۆستایانی خۆشەیست بکەین کە ساڵێکی خوێندنمان نەفەوتێت.
و لێرەشەوە پشنیارو پەیاممان.
ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی ئەکەین
1. گێڕانەوەی داهاتی ناوخۆی زانکۆ، بۆ زانکۆ، و خەرجکردنی ئەم داهاتە بۆ مامۆستیان و فەرمانبەران، بەپێی پلانێکی گونجاو
2. گەڕانەوەی پارەی خوێندنی پارالێل وئێواران و ماستەرو دکتۆرا بۆ ئه و سندوقی زانکۆیە کە لە ئێستایا بوونی هەیە، و بەکار هێنانی پارەی ئەم سندوقە بۆ بەرز کردنەوەی موچەی مامۆستیان و فەرمانبەران بە ڕێژەی نزیکی لە % 50،، کە ئەمە داهاتێکی زۆرە و هەقێکی شەرعی مامۆستایە کە ئەم بڕە پارەیەی پێبدرێت..
3. هاوکاری کردنی مامۆستا و کارمەندان بە دابینکردنی (پاس) بۆ هاتوو چۆی ڕۆژانە،
بەو هیوایەی خوێندکاران و مامۆستایانی خۆشەویست بەدەم داواو پێشنیارەکانمانەوە بێن،و پێکەوە وەک هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمە کە هەموومان قوربانی سیاسەتێکی نەزانانەین و گیرۆدەی دەسەڵاتێکی سیاسی بێ باکین، بتوانین فشارێکی جدی بۆ سەر هەردوو وەزەرەی خوێندنی باڵاو دارای دروست بکەین، و پێکەوە داوای مافی هەموومان بکەین، و بە هاماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەران و مامۆستیان لیژنەیەکی کارا دروست بکەین بۆ ڕەزامەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندندی باڵا و دیوانی چاودێری دارای، بۆ خەرجکردنی پارەی ئه و سەرچاوانەی لە سەرەوە باسمان کردون، و بەمەش بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکەین‌
نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی
03-12-2016

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-12-2016
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 3 2016 1:20PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 3 2016 1:21PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,313 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی داوا لە سەرجەم خوێندکاران دەکەن سبەی بگەڕێنەوە بۆ دەوام
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️زانکۆی سلێمانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-12-2016
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574