دواڕۆژ، سامان قوبادی
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایدەکات بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە 1 بەرمیل نەوتیان بەسەردا دابەشکراوە، دەشڵێت، 3 ملیۆن لیتر نەوتمان داوە بە حکومەتی هەرێم.
د.دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەبێ بەرامبەر 3 ملیۆن لیتر نەوتمان داوە بە حکومەتی هەرێم تاوەکو بەسەر پارێزگاکان و فەرمانگەکاندا دابەشی بکات، هەفتەی پێشوو بڕیارماندا، بۆیە لە ئێستادا ئەم بڕە نەوتە لە خەزێنەکاندا ئامادەیە و حکومەتی هەرێم دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت و دابەشی بکات".
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هەر خێزانێکی ئاوارەی هەرێمی کوردستان لەناو کەمپەکاندا 1 بەرمیل نەوتیان بەبێ بەرامبەر پێدەدرێت.
- 11-12-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,666 جار هاتیە دیتن