$باشووری کوردستان$
- تەقینەوەیەک لەنزیک بارەگای سەرەکی حزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران لە #کۆیە# ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە و ئاسایش بوونە قوربانی. تەقینەوەکە لەرێی بۆمبی چێندراوەوە لە بەردەم بارەگاکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 5 کەسیش برینداربوون.
$رۆژئاوای کوردستان$
- فەرماندەی گشتی ژوری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (#یەپەگە# هێزی سەرەکییەتی) ئاماری 10 ڕۆژی قۆناغی دوەمی ئۆپەراسیۆنەکەیانی ڕاگەیاند، دەڵێت بە ڕوبەری 1300 کیلۆمەتر دوجا 97 گوند و دەیان کێڵگەیان لەژێر دەستی #داعش# ڕزگارکردووە لەرەققە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,619 times