Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,262
Immagini 106,527
Libri 19,254
File correlati 96,962
Video 1,384
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
بیرەوەری دایکم... ئەمن و ئاڵای کوردستان
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
1 Vota 5
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەری دایکم... ئەمن و ئاڵای کوردستان

بیرەوەری دایکم... ئەمن و ئاڵای کوردستان
بابەت: یاداشت و گێرانەوە
گێڕانەوەی: فاتمە سەید مەناف (سەیزادە خانم)
نووسینی: پەروانە ئەحمەدێن
بیرەوەری دایکم.....
ئەمن وئاڵای کۆماری کوردستان
دەڵێن ئەورۆ 26 مانگی سەرماوەزە،رۆژی ئاڵایە، ڕۆژی ئاڵای کوردستانە شیرنەکەم، کوردستانی پڕ لە شەهید و ئەنفالکراوەکەم، کوردستانە کیمیاباران کراوەکەم، کوردستانە ڕێبەر لەسێدارەدراوەکەم، کوردستانە خەمبارەکەم، بەڵام مانگی سەرماوەز، بۆ من وەک مانگی خەرمانان به پیتە، وەک مانگی گوڵان پڕ لە گوڵە، وەک مانگی بانەمەر بە بەرەکەتە.
هەر کەس لەژیانیدا شانازی بە شتێک دەکات، بەڵام شانازی من چێژێکی تایبەت بەخۆی هەیە. دەبێ تۆی کوردی ئازیز خۆت لە جێگەی من دا بنێی تائه و هەستە پێت دەست بدا. دەبێ لێم تێبگەی و بۆت ڕوون بکەمەوە، مەبەستم چییە؟ جا بۆیە پێم خۆشە بەشداریت پێ بکەم له و شادی و خۆشی و ئه و سەرەوەرییە کە خودا بەمنی دا.
لەدایک بووی ساڵی 1926 زایینی واتە (1305)کۆچی هەتاویم (ته مەنم 90 ساڵە). کچی سەید مەنافی حوسێنی محاڵی چۆمی مەجیدخانیم. تەمەنم 15ساڵ بوو کە بووم بە هاوسەری ئاغای کەریم ئەحمەدێن کوری یەکێک لە بنەماڵەکانی شاری مەهاباد، بۆ ئه و کاتی زۆر گرینگ بوو کە بابی منداڵەکانت خوێندەوار بێ و بنەماڵەیەکی نێوەبەدەرەوە(بەناوبانگ) بێ. لەسەره تای ژیانی هاوسەریم هەستم بەوەکرد کە هاوسەرەکەم لەڕادەبەدەر نیشتمان پەروەره و کۆمەڵە شتێکی نهێنی لەژیانی دا هەیە. کە وردە وردە ئەمنیشی گیرۆدەی ئه و بیر و بۆچوونانەی خۆی کرد. زۆریش ڕووناکبیرە، هەربۆیەش ئەوکاتەی کە بووم بە هاوسەری "ماموستای خوێندنی بۆ گرتم کە دەهاتە ماڵێ بۆ ئەوەی کە فێری خوێندنم بکات (ماموستاکەم نێوی ئەقدەس خانم بوو کە هاوسەری کاک ڕەحمانی عەبدی (ڕەحمان کالۆ) بوو". لەساڵی 1943 زایینی واتە (1322کۆچی هەتاوی)، خودا کچێکی دابە ئێمە کە ناومان لەسەردانا (رەعنا). ئاغای ئەحمەدێن پوورزای (مێنا) خانمی هاوسەری پێشەوای نەمربوو، پێکەوەشیریان خواردبوو، زۆریان حورمەتی یەکتر لەبەر بوو. هەر بۆیەش هاتووچۆیێکی زۆر گەرم و گوڕمان لەگەڵ ماڵی پێشەوای نەمردا هەبوو. لەلایێکی دیکەشەوە ئاغای ئەحمەدێن و پێشەوای خۆشەویست هاوبیر و هاومەرام بوون. لەهاتوچۆکانی میزاکەریمی هاوسەرم لەگەڵ کەسانێکتر هەستم دەکرد کۆمەڵە شتێکی نەهێنی هەیە. لاپەرەهایێک ڕەد و بەدەڵ دەکرێ شارا‌وەن‌! بەڵام چاوەڕێ بووم کاتی خۆی پێم بڵێ، زۆری پێ چوو. وردە وردە
هاتوچۆکان ئاشکراتر بوون و لە حاڵەتی نەهێنی ها‌تنە دەرێ. لێوەکان بزەیان هاتە سەر و دڵەکان گەرم بوون و عالەم خۆی سازدەکرد بۆ ولاتێکی سەربەخۆ،رزگار بوو لەدەستی داگیرکەر،ئازاد وەک مەل لە ئاسمانی پان و بەرینی ژیان........ سەر بەخۆ......رزگاربوو.......ئازاد.....
(هەڵبەت نووسینی تەواوی بیرەوەری ئەورۆژانە لێرەدا ناگو‌نجێ و ئەگەر خودا مۆڵەت بدا بە زووترین کات بۆتان دەگێڕمەوە)
کۆبوونەوەکان دەستیان پێکرد،کارەکان بەش کرا، ماڵەکان خۆیان ئامادە دەکرد بۆ میوانداری ئەوکەسانەی کە لە شارەکانی دیکە ڕا دەهاتن.
لە باشووریشرا نەمر مەلامستەفای بارزانی بە تەواوی هێزی چەکداری خۆی و بنەماڵەکەی هاتنە شاری مەهاباد و لە نزیک چوارێی ئازادی ئێستا، لەزارکی کۆلانی بلووریان، بوون بە جیرانی ئێمە. ئه و کاتی کە بارزانییەکان هاتنە مەهابادێ نەمر مەلا مستەفای بارزانی 2 هاوسەری هەبوو، (مەحبووبە خانم و حەمایڵ خانم).
حەمایڵ خانم لەڕادەبەدەر جوان و خانم بوو. بەپێی تەمەن و هاوفکر بوونی هاوسەرەکانمان، ئەمن و حەمایڵ خانم بوین بە دەستە خوشک، هاتووچۆیەکی خوشمان هەبوو. ئەمن پەیوەندییەکی زۆرم بە کاری دەستی هەبوو."(ئێستاش ماڵەکەم وەک مووزخانەی کاردەستییە)" زۆرتری کاتی بێکاریم گوڵدۆزیم دەکرد.زۆر کاتیش دەچوومە نێو باخچەی حەسارێ، لەپەنا گوڵان دادەنیشتم و لەڕووی ڕەنگی گوڵەکان لەسەر پارچەی گوڵدۆزیم دەکرد. هەستی خۆشەویستی گەلەکەم نیشتیمانەکەم، لە هاوسەرەکەم ڕا کارێگەرێکی زۆری لە من کردبوو. ڕۆژێک بیرم لەوە کردەوە کە ئەمن بە نێوی ژنێکی کورد چ کارێکی دەتوانم بۆ کۆماری کوردستان بکەم؟ دڵم پێ خۆش بێ و شانازی پێوە بکەم تەنیا شتێکی بەفکرم گەیی (جگە لەوەی کە هاوسەرێکی باش بم بۆ مێردەکەم و دایکێکی باش بم بۆ منداڵەکەم ژنێکی نیشتنانپەروەر بم بۆ وڵاتەکەم)، کەڵک وەرگرتن بوو لە هونەری دەستم. کوڕیک کاری بۆدەکردین بەنێوی (عەلی)، ناردم بۆ ماڵی
(میرزا یوسفی شافیعی) کوری پووری میرزاکەریمی بوو، گوتم (کاک سولەیمانی شافیعی) برای (میرزا یوسفی)م بۆ بانگبکە ماڵی خۆمان کارم پێیەتی.
کاک (سولەیمان) وێنەکیشی باش بوو، پێم گووت تکایە وێنەی ئاڵای کوردستانم لەسەر پارچەیەک بۆ بکێشەوە دەمهەوێ دوور لە چاوی هەموو کەس
هەتا (میرزا کەریم)یش دانیشم گوڵدۆزی بکەم و بۆ ڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆمار ئامادەی بکەم و پێشکیشی بکەم بە پیشەوای ئازیز.
بەڵکوو پیشەواو و کابینە ئیفتخارم بدەنێ سوێندی پێ بخۆن. کاک (سوڵەیمانی شافیعی) لە ئەو بیرەی من زۆری خۆش هات و دەشی زانی کە ئەوکارە لە دەستم دێت. ئینجا کارمان پێکەوە دەست پێ کرد. هەموو ڕۆژی سەری دەدام و ئەمنیش بەشێکم گەڵدۆزی دەکرد. (قەلەم- کتێب- گوڵەگەنم و خۆر بە تیشکەکانییەوە) لەسەر پارچەی سپی.
گەلێک نارەنارم هات کاتی نەخشاندنی ! گەلێک شانازیم دەکرد بە گوڵدۆزی کردنی ئەو متفەڕکە!! ئاڵام خەڵاس کرد بە نەهینێ.
ئینجا بە (میرزا کەریم) گوت دیارێکم هەیە بۆ کۆماری کوردستان. کە چاوی پێکەوت تەنیا خودا دەزانێ و بۆخۆم و بۆخۆی کە چەند خۆشحاڵ بوو! (دەست خۆشییەکی زۆوری لە من کرد.)
"زەمانی خۆشی گەلی کورد وەک شەماڵێک هات و ڕۆیی، وەک بەختی ڕەشی هەمیشەییمان،هەوری ڕەش ئاسمانی داگرت." داگێرکەر گەڕایەوە، پێشەوای نەمر گیرا. میرزا کەریم ماوەیەک خۆی لە (تەورێزی) حاشاردا. هەر چەند ڕۆژەی لە ماڵێکی دەیان شاردەوە. بەڵام زۆرتر لە ماڵی (سمایل خانی فەرووخی) وێنەهەڵگری بەناوبانگی کاتی کۆمار دەبوو کە ژنەکەی (ساحێب خانمی شەهابی دێبۆکری) پوورزای ئاغای بوو. دوای ماوەیەک (میرزا کەریم) وازی لە خۆشاردنەوە هێنا. گووتی: (ئەمنیش وەکوو هاوکارەکانم،چمان لێدەکات دەوڵەت بابیکات). ئینجا خۆی تەحویل دا بەزیندانی ورمێ. ئەمنیش ماڵم بردە ورمێ بۆ ئەوەی کە لە زیندانێ نزیک بین. وەزیرەکان گیران، هەوەڵێ بریاردرا هەموویان لەسێدارە بدرێن، پاشان بریاردرا زیندانی هە‌تا هەتایی ببن، لەئاخیر دا 3 ساڵیان بۆ برینەوە.
خۆشەویستی گەل، بینایی چاومان، لەسێدارەدرا و ڕۆحی بۆ ئاسمانەکان بەرز بووەوە بۆ ئەوەی کە هەتاهەتایە لەوێڕا چاوی لەسەر نەتەوەکەی بێ...
دوای تێپەڕبونی ماوەیەک، زیندانییەکان وەبەرلێخۆشبونی گشتی کەوتن و ئازاد بوون. بەڵام لەئەسەر ئه و هەموو هەڵاتن و گیران ودەنگۆیانەی
کە بۆ زیندانییەکان سازکرا، خەسووم خانمێکی باڵابەرز بوو نەخۆش کەوت و کە لە نەخۆشی هەستاوە پشتی دوو قەد بوو و تا ئاخری عومری باش نەبۆوە (خەسووم کچێکی لە تەمەنی 18 ساڵدا مردبوو تەنیا میرزاکەریمی هەبوو ؛ منداڵی دیکەی نەبوو).
-بەڵام ئاڵاکەم چی لێهات؟
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان ڕۆژێک (مینا) خانمی هاوسەری پێشەوای نەمر ئاڵاکەی دامەوە. ئەمنیش بە نەهێنی ڕامگرت بوو.
ئێمە لەگەڵ ماڵی بابی دکتۆر (قاسملوو) وەک یەک ماڵان وابووین، ئەوکاتی دکتپر (قاسملوو) 3 دەبیرستانی دەخوێند و لە یەکێتی لاوانی دیموکرات کاری سیاسی دەکرد. ڕۆژیێک کە ماڵی بابی دکتۆر قاسملووی هاتنە مالێ ئێمه. (فاتمە)خانم (دایکی دکتۆری موهاجیر بوو، نۆموسوڵمان بوو) و خوشکی دکتۆرر قاسملووی سوێندیان دام ئاڵاکەیان پێ نیشان بدەم.. نیشانم دان و زۆری لەسەری گریاین و دڵ پەرۆش بووین. کاتێک کە(فاتمە)خانم چووبووەوە ماڵێ ؛ بۆ (عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو)ی گێڕابۆوە، کە ئاڵاکە ماوە و لەلای سەیزادەیە. ئینجا د.عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو، چووبوو بۆ لای (میرزاکەریمی) لەزیندانێ و پێی گوت:(تکایە بە سەیدزادەخانمێ بڵێ ئاڵاکەی بدات بە من.)
میرزا کەریم وڵامی بۆناردم وپێی گوتم: (ئاڵاکەی بدە بە عەبدوڵڕەحمانی لێرە نامێنێ ئه و جەوانە، باشی ئاگا لێدەبێ، با لەگەڵ خۆی بیبات.)
ئەمنیش دڵم نەهات بێ دڵی بکەم ؛ بۆ سبەینێ ڕا، ئەمنیش بە(عەلی) کاردارمان دا بۆمیرزاکەریمم نارد. (عەلی ئاڵاکەی لەنێو کاڵەکیداشاردەوە و بۆ زیندانێی برد). کاتی بردنی لەژووری زیندانێ (جەعفەر ئاغای کەریمی و حاجی بابەشێخ و میرزاکەریم و کاک عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو) پێکەوە دەبن و زۆر بە نەهێنی ئاڵاکەی تەحویل دەدات
بەڕێزیان ئاڵاکەی ماچ دەکا و لەسەر چاوی دادەنێ و فرمێسکی دێتە خوارێ و بە میرزاکەریمی دەڵی دەرۆم بۆ تارانێ بۆ دەرس خوێندن دوایەش لە ئێرانێ نامێنم. دوای شۆڕشی ئێسلامی ئێران کە پەروانەی کچم لە بەڕێزیان (دکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو) پرسیاری کرد کە ئاڵاکە چی لێ بەسەر هات؟ فەرمووبووی ماوەیێکی زۆر لە باڵنجەکەمدا ڕام گرت بوو،لەسەری دەنووستم. هیچ کەس شکی بۆ باڵنجەکەم نەدەچوو. (لەگەڵ خۆم بردم بۆ دەرەوەی وڵات) و ئینجا دوایە بەدەستی کەسێکی کە دەبوو بەدەستی گەیشتبا گەیاندم. مەبەستی بەرێزیان کێ بوو ؟؟ نازانم !! دوای ڕووخانی کۆماری کوردستانێ بارزانییەکا‌ن ڕۆیشتن، بەداخەوە ئەودەم بیستم لەرێگای گەڕانەوە ژنه ‌گەورەکەی نەمر مەلامستەفای (مەحبووبە خانم)کۆچی دوایی کردوە.رووحیان شادبێ
-بەڵام بەسەرهاتی خۆم......
دوای ئازاد بوونی میزاکەریم، 3 کچ و کۆڕێکی دیکەم بوو. واتە مندالەکانم بون بە 5 کچ و کوڕێک.(رەعنا، نەسرین، ستارە، پەروین، پەروانە و مستەفا).
بەفرانباری ساڵی 1961ز (1340کۆچی هەتاوی) کەتەنیا تەمەنم 35 ساڵ بوو. (54 ساڵ لەمەوبەر) میرزاکەریم لەتەمەنی 55 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و بێوەفا دەرچوو و بۆهەمیشە بەجێی هێشتم بە یادگارەکانێوە. منداڵاکانم هەموو خوێندەوارن و کاتی خۆی کارمەندبوون و ئێستا خانەنشینن.
بەڵام ئەوهەستی خۆشەویستییە لەناو دڵی مندا هەرماوە بۆ ئاڵای کوردستان و هەمیشە بە ئاواتم پێش ئەوەی کە له و دنیایە بڕۆم بۆ جارێکی دیکە بیبینم کە نەتەوەکەم سەرکەوتووە وئاڵای پیرۆزی کوردستان بە دنیا ناساندراوە و کورد بە ئاواتی دێرینی خۆی واتە سەربەخۆیی گەیشتووە ئەگەر بمهەوێ بیرەوەرێکانی سەردەمی کۆمار بگێڕمەوە چەندین لاپەڕە دەبێ.
ساڵهابوو دەمهەویست لەبارەی ئاڵاو ڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان قسان بکەم، ئینجا لە پەروانەی کچم،ویستم ئه و‌ساڵ دانێشی لە لام و ئەمن بۆی بگێرمەوە و ئه و بیهێنێتە‌ سەر لێنووس و بەدیاری ڕۆژی ئاڵای کوردستان بۆ ئێوەی بەرێز بڵاوی بکاتەوە. هیوادارم هەموو ڕۆڵەکانی کورد و کوردستان یەکگرتوو و سەرکەوتوو بن. خاڵە باشەکانی ڕابردووی گەلی کورد بکەن بەهەوێنی خەباتی ئێستا و داهاتوویان. شانازی بکەن بە کوردبوونی خۆیان، نەتەوەکەیان و مێژووی خۆیان لەبیرنەکەن و بۆ گەیشتن بە ئاواتی لەمێژینەی کورد، هەستن، ڕاوەستن، ئه و کەسانە لەبیر نەکەن کە لەرێی کوردستاندا گیانیان بەخت کرد ؛ هیوادارم ئاڵای کوردستانی گەورە شەکاوە ببینن، ئینشاڵڵا.

Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,839
HashTag
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Città: Mahabad
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Storia
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( سەریاس ئەحمەد ) su 20-12-2016
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 15-10-2019
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 5,839
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.112 KB 15-10-2019 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,262
Immagini 106,527
Libri 19,254
File correlati 96,962
Video 1,384
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.485 secondo (s)!