Գրադարան Գրադարան
Որոնել

Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!


Որոնման ընտրանքներ





Ընդլայնված որոնում      Ստեղնաշար


Որոնել
Ընդլայնված որոնում
Գրադարան
քրդական անունները
Ժամանակագրություն միջոցառումներ
Աղբյուրները
Պատմություն
Այցելու Հավաքածուներ
Տուրիզմ
Որոնում:
Հրապարակումը
Տեսանյութ
Դասավորություն
Պատահական հատ.
Ուղարկել
Ուղարկել հոդվածը
Ուղարկել լուսանկար
Հարցում
Ձեր Կարծիքը
Հետադարձ կապ
Ինչ տեղեկություններ ենք պետք է!
Ստանդարտների
Օգտագործման պայմաններ
Նյութի Որակի
Գործիքներ
Օգտվողի մասին
Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
Հոդվածներ մեր մասին!
Ավելացնել Kurdipedia Ձեր կայքը
Ավելացնել / Ջնջել Email
այցելուներ վիճակագրություն
Նյութի վիճակագրություն
Տառատեսակներ Փոխակերպիչ
Օրացույցներ փոխակերպիչ
Ուղղագրության ստուգում
Լեզուներն ու բարբառները էջերում
Ստեղնաշար
Հարմար հղումներ
Ընդլայնել Kurdipedia-ն Google Chrome-ում
Թխվածքաբլիթներ
Լեզուներ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Իմ հաշիվը
Մուտք
Անդամակցություն!
Մոռացել եք գաղտնաբառը!
Որոնել Ուղարկել Գործիքներ Լեզուներ Իմ հաշիվը
Ընդլայնված որոնում
Գրադարան
քրդական անունները
Ժամանակագրություն միջոցառումներ
Աղբյուրները
Պատմություն
Այցելու Հավաքածուներ
Տուրիզմ
Որոնում:
Հրապարակումը
Տեսանյութ
Դասավորություն
Պատահական հատ.
Ուղարկել հոդվածը
Ուղարկել լուսանկար
Հարցում
Ձեր Կարծիքը
Հետադարձ կապ
Ինչ տեղեկություններ ենք պետք է!
Ստանդարտների
Օգտագործման պայմաններ
Նյութի Որակի
Օգտվողի մասին
Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
Հոդվածներ մեր մասին!
Ավելացնել Kurdipedia Ձեր կայքը
Ավելացնել / Ջնջել Email
այցելուներ վիճակագրություն
Նյութի վիճակագրություն
Տառատեսակներ Փոխակերպիչ
Օրացույցներ փոխակերպիչ
Ուղղագրության ստուգում
Լեզուներն ու բարբառները էջերում
Ստեղնաշար
Հարմար հղումներ
Ընդլայնել Kurdipedia-ն Google Chrome-ում
Թխվածքաբլիթներ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Մուտք
Անդամակցություն!
Մոռացել եք գաղտնաբառը!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Օգտվողի մասին
 Պատահական հատ.
 Օգտագործման պայմաններ
 Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
 Ձեր Կարծիքը
 Այցելու Հավաքածուներ
 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
 Տուրիզմ - ՔՈՒՐԴԻՊԵԴԻԱ
 Օգնություն
նոր նյութեր
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
14-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Միքայելե Ռաշիդ
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
ՄԱՔՍԻՄ ՀՈՒՍԵՅՆԻ ԽԱՄՈՅԱՆ
22-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Ամարիկե Սարդար
26-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Շաքրո Մհոյան
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Կարլենե Չաչանի
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Հովսեփ Օրբելի
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Վիճակագրություն
Հոդվածներ 516,498
Նկարներ 105,226
Գրքեր 19,086
Կից փաստաթղթեր 95,721
Տեսանյութ 1,281
Հոդվածներ
Քրդերի ու եզդիների մասին
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Հոդվածներ
Language and negotiations o...
Կենսագրություն
Ամինե Ավդալ
Կենսագրություն
Հաջիե Ջնդի Ջաուարի
حاجی ساڵح ڕەباتی
Գիտեք, շնորհիվ Քուրդիպադի; Ով, ով է դա: Որտե՞ղ, որտե՞ղ է այն: Կներես, ինչ!
խումբ: Կենսագրություն | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Կիսվել
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Աստիճան Հատ
Գերազանց
Շատ լավ
Միջին
Վատ
Վատ
Ավելացնել իմ հավաքածուների
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!
Նյութերի պատմություն
Metadata
RSS
Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
Փնտրել Google ընտրված տարրը.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حاجی ساڵح ڕەباتی

حاجی ساڵح ڕەباتی
نووسینی: عە بدوڵڵا کەریم مەحمود
ساڵح حەمە ئاغای ئەمین حارس کەسایەتییەکی سەنگین و ڕووناکبیرێکی سەردەمەکەی خۆی بوو، هەموو تەمەنی پر بوو لە هەستی میهرەبانی و گیانی مرۆڤایەتی، نزیکەی 25 ساڵ لە گەرەکی ئیمام قاسم ی شاری کەرکووک برین پێچێکی بەتواناو بە ئەزمون بوو، خەڵکی گەرەک و شار لە خۆشەویستی دا پیان دەوت (حاجی دکتۆر)، ڕەباتییەکان لە هەر شوێنێکەوە ڕوویان بکردایەتە کەرکووک لە ماڵی ئه و دەگیرسانەوە.،ماڵیان دیوەخانی ڕەباتییەکان بوو. ئەدەب دۆست و پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ شا عیران و نوسەران دا هەبووە، دەیان یادگاری تایبەتی له و بارانەوە تۆمار کردووە، ئەم کەسێتییە ڕوو خۆشە بۆ هەر بۆنەیەک بابەتێکی جوان و سەرنج ڕاکێشەری دەهێنایەوە و لە گەڵ گێرانەوەیدا خۆشی بە ڕوویەکی خۆشەوە پێدەکەنی.
حاجی ساڵح ڕەباتی لە ناو مەرگەساتەکان دا خۆی پەروەردە کرد

حاچی ساڵح ڕەباتی لە ساڵی 1911 لە گوندی (رەبات) ی سەر بە ناحییەی سەنگاو لە دایک بووە،حەمە ئاغای باوکیان لەساڵی 1915 ماڵ ئاوایی لە ژیان دەکات.مامۆستا مەلا عەلی برا گەوەرەیان سەرپەرشتی خانەوادەکەیان و براکانی دەکرد.بریتی بوون لە(حەمە ڕەشید، حەمە ئەمین، ساڵح، کەریم) مەلا عەلی،، ساڵح ی برای لە (هۆرێن و شێخان)دەنێرێتە لای مامۆستایەکی ئاینی ودەبێت بە فەقێ و سەرقاڵی قورئان خوێندن ئەبێت، نەهامەتییەکانی جەنگی یەکەم ی جیهان سەری هەڵدا، برسێتی و قات و قڕی و نەخۆشی ژیانی کرد بە دۆزەخ،جەنگ ژیانی ئەوەندە ئاڵۆزو دژوار کردبوو، هەموو بەها جوان و پیرۆزەکانی مرۆڤی لە گەڵ وێران کردنی نیشتمانەکەمانا وردو خاش کردبوو،ئا لە سەردەمەدا فەقێ یەکی هێمن و ڕووخۆش، دڵپاک،قاڵ بووی ناو ئالۆزی و مەرگەساتەکان، بە بەردەوامی عەوداڵی خوێندنەوەی کتێبی فارسی و ئاینی و بوارە جیا جیاکان بوو، بۆجۆ پەروەردەکردن و فێر بوون، بۆ ئەمەش ڕووی کردوەتە چەندان گوندو شار و شارۆچکە، تا لای مامۆستا مەلا عەبدولکەریم ی مدریس لەبیارە دەمێنێتەوە، هۆگری ئه و زانا گەورەیە بوو،پەیوەندی توندو بەهێز لە نێوانیان دا دروست بوو، دواتر سالح ڕەباتی ڕوو دەکاتە هەڵەبجه و ماوەیەکیش لای مامۆستا شێخ لەتیفی قەرەداغی دەخوێنێت، دواتر لە گەڵ مامۆستا مەلا کاکە حەمەی ڕەباتی ڕوو دەکەنە گوندی شێخ وەیس و لەوێ لای مامۆستا مەلا غەفور دەخوێنن،پاشان هەردوکیان ڕوو دەکەنە گوندی (کۆنە و سەراو) لای مامۆستا عە بد ولرەحمان ی حەفیدی مەولەوی وانەی نوێ دەخوێنن،دواجار ڕوو دەکاتە (کەلار) ومامۆستا ئەحمەدی نۆ موسڵمان خوێندنی پێ تەواو دەکات، لە 1935 گوڵناز فەڵا مەرزی ئامۆزای دەخوازێ و دەبێی بە هاوسەری.
دوو فرۆکەوانەکەی لە مردن ڕزگار کرد
لە ساڵی 1936 دا ساڵح ڕەباتی و ئەحمەد شوکری و محەمەد ئەمین فەڵامەرز ڕەباتی،سەردانی محەمەد ئەمین زەکی بەگی مێژوو نووس لە بەغداد دەکەن،ئه و کاتە (وەزیری ئابووری و هاتو چۆ)،دەبێت،ئەویش هەرسێکیان بە برین پێچ لە نەخۆشخانەی (الملکی) دادەمەزرێنێت، هەستی نەتەوایەتی له و سەردەمەدا لای ئەم سێ کارمەندە زۆر بەهێز دەبێت، بە هۆی هەڵوێستی یانەوە هەر سێکیان دوور دەخرێنەوە بۆ خوارووی عێراق، لە 1937 دا ساڵح ڕەباتی ڕەوانەی (نوگرە سەلمان) دەکەن،لەوێ لە ناو چادرێکدا سەرقاڵی کاری برین پێچی دەبێت،هەر ئه و ساڵە فرۆکەیەکی بەریتانی بەهۆی هەڵکردنی گەردەلولێکی بەهێزەوە لە نزیک چادرەکەی ساڵح ڕەباتی یەوە کەوتە خوارەوە،ساڵح ڕەباتی پۆلیسێک بەخێرایی بەره و شوێنی ڕووداوەکە دەچن، دوو کابتن دەبینن لە فرۆکەکەدا،دەست و قاچی فرۆکەوانەکه و یاریدەدەرەکەی شکابوو،هەردووکیان دەگوێزنەوە بۆ ژێر چادرەکە،رەباتی چارەسەری کت وپرو خێرایان بۆ دەکات، بۆ ڕۆژی دواتر فرۆکەیەکی تری بەریتانی کە دکتۆریان لە گەڵ دابوو،دەگەنە ئەوێ و لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی ڕووداوەکە دەکەن و چارەسەری بریندارەکان دەکەن، سەریان سور دەمێنێت بە ساڵح ڕەبات دەڵێن:(Thank you verey much)کاری فریاکەوتنەکەی دەکەن، ناونیشان و زانیاری لێوەردەگرن و بەدوو بریندارەکەوە دەگەرێنەوە بۆ لەندەن، \ دوای ماوەیەک ئەم نامەیە لە لەندەنەوە لەرێگەی بەغدادەوە ڕەوانەی(حاچی ساڵح ڕەباتی) دەکەن، نامەکە پێس ئەوەی بگاتە دەستی ڕەباتی لە لایەن دەزگای تایبەتی و نهێنی مەلیک غازیئەوە دەگاتە دەست مەلیک غازی و ئەویش دەنێرێت بە شوین حاجی ساڵح ڕەباتی دا، مەلیک لە سەرەتادا بە هەڵە لە نامەکەدەگات، دواتر ڕەباتی هەموو چیرۆکەکەی بەوردی بۆ باس دەکات،زۆر سوپاسی هەلوێستی جوامێری ساڵح.،رەباتی دەکات.

لە ساڵی1937مەلیک غازی بریاری گواستنەوەی حاجی ساڵح ڕەباتی لە نوگرە سەلما نەوە دا بۆ نەخۆشخانەی (دورە) لە بەغداد.له و سەردەمەدا دکتۆر (سندس پاشا)پزیشکی تایبەتی مەلیک غازی بوو،لە ساڵی 1939مەلیک غازی بریارت دا بچێت بۆحەج،دەبوایە تیمێکی پزیشکی لە گەڵدا بوایە، لە بەر ئەوەی دکۆر (سندس پاشا) مەسیحی بوو،دکتۆر(کەمال سامەرائی) ەوەباشترین پزیشکی بەغدادلە سەر ئاستی عێراق و حاچی ساڵح ڕەباتی وەک باشترین برین پێچ دیاری کران بۆ ئه و تیمەلە گەڵ مەلیک غازی دابن،مەلیک غازی و تیمە پزیشکییەکە بە فرۆکەیەکی تایبەتی لە بەغداوە چوون بۆ حەجی تایبەتی،مەلیکی سعودییە پێشوازی گەرمی لێکردن،عەبای تایبەتی حەریری و عەگالی سعودییەی پێشکەش کردن،لە 02-1939ساڵح ڕەباتی حەجی کردو له و کاتەوە بە حاجی دکتۆری ڕەباتی ناوبانگی دەرکردوە.
فریاکەوتنی ئاوڵە
لە ساڵی 1940نەخۆشی ئاوڵە لە ناوچەی شوان ی سەر بە کەرکووک بڵاو بوەوە، حاجی ساڵح ڕەباتی لە سەر پێشنیارو داخوازی خۆی گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شوان، لەوێ بە پێ ی بەرنامەیەکی دیاری کراو،سەردانی هەموو گوندەکانی کرد، بۆ لەناوبردنی ئه و نەخۆشییە کوشتندەیە، بەمەش دەیان کەسی لە چنگی ڕەشی مەرگ قوتار کرد.،لە 1943 نەخۆشی ئاوڵە لە حەویجە بڵاو بووەوە، بەهامان نەخشه و پلان و هەلوێست و ئەخلاقی پزیشکی پیشەکەیەوە، بەهەمان هەستەوە، بە ئەزمونی خۆی کارەکانی جێ بەچی کرد، لەوێ بە دیداری شاعیر(مەلا مەحمودی بێخود)ئاشنا دەبێت،دەبن بەهاورێ ی یەکتری و هایو چۆی یەکتریان کردوە.
حاجی ساڵح ڕەباتی و بێخود
لە 07-06-1944بێخود وێنەیەکی تایبەتی خۆی پێشکەش بە حاچی ساڵح ڕەباتی کردوە، بێخود لە وێنەکەدا عەبایەکی سورمە داری لە بەردایە، بێخود لە پشت وێنەکەوە بەدەست و خەتە جوانەکەی خۆی ئەم کۆپلە هۆنراوەیەی بۆ حاجی ساڵح ڕەباتی نوسیوە،
بێخود لە ڕووی نیازەوە، ئەی نازەنین ئەڵێ:
جار جار بە چاوی لوتفەوە بروانە صورەتم
من بۆیە سەیری تۆ ئەکەم و ڕووم لە کەس نی یە
تا تێ بگەی کە تۆ هەدەفی تیری حیرەتم
لەدوای هۆنراوەکەوە نوسراوە بۆ یادگاری بە هەدیە لە خزمەتی حاجی صاڵحە دانراوە 15 ی جمادی الاخر 363 07-06-1944بێخود موفتی زادە
ساڵح ڕەباتی و حزبی تەرەقی کوردستان
رەباتی خاوەن هەستێکی قوڵی نیشتیمانی و نەتەوەیی بووە لە ساڵی 942 1 بووە بە هاورێی شاهۆی شاعیر، هەر ئەوساڵەش بووە بە ئەندامی حزبی (تەرەقی کوردستان) بە سەپەرشتی سەید حەسەن قازی ناسراو بە (شاهۆ)ی شاعیر لە بیارە، حاجی دکتۆر ئه و کاتەی لە حەویجە بووە سەردانی زیندانییەکانی دەکرد، چەند جارێک سەردانی مامۆستا مەلا کاکە حەمەیرەباتی هاورێ ی کردوە لە کفری،لە بەر ئەوەی ئەندامی کۆمەڵە ی برایەتی بوو، بەهۆی هەڵویست ی سیاسییەوە لە چوارتاوە دوور خرابووەوە بۆ کفری.
حاچی دکتۆر ڕەباتی، کەسایەتیەکی نمونەیی بوو، بە هەڵسوکەوت و هەڵوێستەکانی دەبووە مایەی تێرامانی ڕەباتییەکان و دەوروبەری و ئیمام قاسم و کەرکووک، مرۆڤێکی خاک دڵ پاک، میهربان، پر بوو لە هەستی میهرەبانی و خۆشەویستی و دەبیە خشی یە دەورو بەرەکەی.

لە ساڵی 1949وە حاجی دکتۆر ڕەباتی لە حەویجەوە دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرکووک، لەوێ لە گەرەکی ئیمام قاسم دەژیا،هەموو ساڵێ حاجی دکتۆر ڕەباتی لە هاوینان دا ڕووی دەکردە گوندی (رەبات، هەزارکانی، گەرە
چیا)، ماوەیەک لە ناو خزمە ڕەباتییەکانیدا دەمایەوە،دیوانی شاعیرەکوردکان و پەندەکانی پیرەمێردو ڕشتەی مرواری عەلادین سجادی و چەندان بەرهەمی بوارە چیا جیاکانی لە دیوەخان و ماڵە خزمەکانا بۆ دەخوێندنەوە، بۆ ئەوەی ئاشنایان بکات بە ئەدەب و کەلتوری مێژووی گەلەکەیان،رەباتییەکان شانازیان بەم کەسایەتییە دیارەی خۆیان کردوه و هەمیشە پرس و ڕایان پێ کردوە.سودیان لە هەڵس و کەوت و هەڵوێستە دیارەکانی وەرگرتوە.
حاجی دکتۆری ڕەباتی پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ قانع ی شاعیردا هەبوو، هاتو چۆی یەکترییان کردوە، زۆر بەڵگەنامەیان لا بوو، بەهۆی هەلو مەرچی نائاساییەوە لە ناو چوون.

شیعر و نوسینەکانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مودریس بۆ حاجی دکتۆر ڕەباتی
لە ناوەراستی پەنجاکان دا ماڵی مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مدریس لە کەرکووک دەبێت، بە بەردەوامی لە کەڵ حاجی دکتۆر ڕەباتی دا هاتو چۆیان کردوە، لە سەرەتای حەفتاکان دا مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مدریس لە کەرکووک دەبێت،حاجی ڕەباتیش هەر لە کەرکووک دەبێت، مامە حاجی ساڵح ڕەباتی، زۆر بەڵگەنامەکانی لە ساڵی 1980 نیشان دام.لێکۆڵیەوەیەکم لە سەر نوسی و ئەوسا ناردم بۆ گۆڤاری(رۆشنبیری نوێ)لە گەڵ بەڵگەنامەکان دا. ئه و سەردەمە بڵاویان نەکردوە و دوایش چەند جارسەردانی ئه و دەزگایەم کرد دیاربوو،دەستێک لەناو ئه و گۆڤارەدا کاری دەکرد، هەمووی بێسەروشوین کرد،ئەمە نمونەیەکە لە و شیعرونوسراوانەی لە 26-04-1971مامستا مەلاعە بدولکەریم بۆ حاجی دکتۆر ڕەباتی نوسیوه و بۆی ناردوە:
حاجی چاوەکەم، بەچاوت قەسەم
لە بەر دووری چاوت وێرانە جەستەم هەزار ئافەرین لە وەفای برام لە نوری صەفای چل چرای مەرام تۆ بەومەیلەوە من لە دڵ نەکەی ئەبێ چۆن پایەی مەردەکان نەبەی مەمنونی لوتفی برای بەوەفام ئەگەر لە شیراز ئەگەر لە بەغدام حاچی گیان :بە گوڵە سوور قەسەم کە عەدنانم چاو پێ کەوت، ئەوەندە ذڵم گەشایەوە،وام زانی لە پاش دەساڵیغەریبی برازەتەکی خۆشەویست هاتووە بۆ دیدار بینیم،یاخوا بژین هەزار جار بژین. حاجی گیان سەلام لەدایکی گوڵە سوور ئەکەم،چاوی منداڵەکان ماچ دەکەم.ئیحترامم بۆدایه و شێخ زادە باشەکان تەقدیم ئەکەم،ئیتر بژین.

حاجی ساڵح ڕەباتی پەیوەندی لەگەل ئەم شاعیرو کەسایەتیانەدا هەبووە،(پیرەمێرد،بیێخود. شاهۆ، قانع، گۆران، ئەحمەد شوکری،جەمیل تاڵەبانی،حەمە ئەمین ڕەباتی، مەلاعەبدولکەریم فەقێ عەلی ڕەباتی، بەڵام پەیوەندی هاورێیەتی زیاتر لە گەڵ حەمۆ مینە فەنی ڕەباتی دا بووە،کە کەسێتییەکی دیاری سڵێمانی بووەوبرین پێچ بووە وشەیدای ئەدەب و بواری ڕۆژنامەنوسی بووە، لەچاپخانەکەی پیرەمێردا سەرقاڵی چاپی (رۆژنامەی ژین) بووە، لە کاتی چاپکردنی ژین دا لە ساڵی لە 1938 پەنجەیەکی بەر ئامێری چاپخانەکە دەکەوێت و دەقرتێت. ئەحمەد شوکری ساعیری میلیش هاورێی نزیکی حاجی ساڵح ڕەباتی بووە،بە بەردەوامی هاتوو چۆی یەکتریان کردوەونامه و جەژنە پیرۆزەیان بۆ یەکتر ناردوە ئەمەش دەست نوسێکی ئەحمەد شوکرییە کە لە 07-12-1969 بە بۆنەی جەژنەوە بۆ حاجی دکۆرساڵح ی ناردوە
جە ژنە پیرۆزەت گەیشتە دەستم
سرووری خستە نێو دڵەی پەستم
سوپاس بۆ تۆ بێ سە ییدی تازە
سەلامیشم بۆ خوشکە گوڵنازە
حاجی دکتۆر ڕەباتی پەیوەندی لە گەڵ گیو موکریانی داهەبوو، ئه و موکریانییەی بە بەردەوامی هەموو توانای خۆی خستبووە گەر بۆ کۆکردنەوەی شیعرەکانی(سالم، کوردی، ئەحمەد موختار بەگی جاف،تاتەربەگی جاف،حاجی قادریی کۆیی، دڵدار، مەحوی و زۆر لەشاعیرانی کورد) حاچی ساڵح ڕەباتی بە پێی داواکاری موکریانی شیعری بڵاو نەکراوەی ئه و شاعیرانەی بۆ دەنارد کە لە دەستنوسە کەشکۆڵە تایبەتییەکەی ئەرشیفی کتێبخانە کە ی یدا بوو، بۆ یەوەی گیو موکریانی لە بەرنامەی زنجیرە کتێبەکانی چاپخانەی کوردستان چاپ و بڵاویان بکەنەوە و لە ونبون بیان پارێزن لە 05-05-1970 گیو موکریانی نامەیەکی تایبەتی بۆ حاجی ساڵح ڕەباتی ناردووە،ئەمەش دەقی نامەکەیە بەم شێوەیە ی خوارەوە:
برای زاناو دڵسۆز (حاچی ساڵح ئەمین ڕەباتی) خۆشەویست،رۆژتان باش،نامە شیرین و پر لە واتاکەتم پێ گەیشت، زۆر سوپاستان دەکەم،هەر چی یەک بێت دیوانەکەی ئەحمەد موختار بەگی جافە لە بەگزادەکانی جافان ولە ناو دەفتەرو بەیاخە کۆنەکان و دیوانە چاپکراوەکەی پێشووی داهەر هیندەم دەست کەوتوون. گەر ئەوانەی کە لاتن بەخەتێکی جوان بنووسرێتەوە و پێش کەش بە چاپخانەی کوردستانی بکەی بە ئەندازەی یەک دنیا سوپاست دەکەم، لە کاتی چاپکردنیشیان دا بە سوپاسەوە بە ناوی خۆت چاپ دەکرێت،واتا بە سەرچاوە دادەنرێت. ئەوا هی سالم بەدەستەوەیە وئامادەم کردووە بۆ چاپ،ئەگەر هی واتان لایە،کە لەم ڕۆژانەدا ناوی چاپخانەکە لە (هەولێر)ە وە گەرایەوە سەر ناوی پێشووی خۆی (کوردستان)،سا ئێوەش هەر جۆرە دیوان وپەرتوکێک داوا بکەن بە شانازییەوە پێشکەشتان دەکرێت.
برات
گیو موکریانی
خاوەنی چاپخانەی کوردستان
لە هەولێر
ئەم بەڵگە نامەیە ئەوە دەخاتە ڕوو کەچاجی ساڵح ڕەباتی،وەک ئەرکێکی نەتەوەیی ئه و دەست نوسانەی کۆکردوەتوه و پاراستویەتی. ئه و دەست نوسانەی لە کەشکۆڵێکی تایبەتی دا وەک ئەرشیفی نەتەوەییپاراستووە لە فەوتان و ونبون، ناو بەناو ناردویەتی بۆ گیو موکریانی، ئەویشلەدیوانە چاپکراوەکانی شاعیرەکان دا لە چاپخانەی کوردستان چاپ وبڵاوی کردونەتەوە و سوپاسی حاجی ساڵح ڕەباتی و ئەحمەد شوکری و حەمۆمین ئەفەندی ڕەباتی کردووە.

حاجی ساڵح ڕەباتی کەسێتییەکی خاکی و سادە،زمان شیرین هێمن، دەست وداوین پاک بوو، ناخی پر بوو لە هەستێکی باڵای مرۆڤ دۆستی، ویژدانی خۆی بەوە ئاسودە دەکرد، هاوکاری و یارمەتی هەژاران و مەینەت بارانی گەلەکەی دەدا.
چاوەکانی بە دنیای ڕۆشن هەڵدێ
رۆژێک حاجی دکتۆر ڕەباتی لە بازاری حەسیرەکەی کەرکووک دەگەرێتەوە بۆ ماڵی خۆیان لە گەرەکی ئیمام قاسم. لە نزیک شەقامەکە کورێکی نابینا خۆی لێ دەدات، داوای لێ بوردن لە ڕەباتی دەکات، ڕەباتیش کە سەیری جل و بەرگی کورەکە دەکات، دەزانێت غەریبە و خەڵکی شار نییە، پێ ی دەڵێت :ڕ لە کوێوە هاتویت،ئەویش دەڵێت : (لە بێلولەی هەڵەبجەوە هاتووم، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ چاوەکانم بدۆزمەوە،بەڵام نەشارەزام کەس ناناسم،رەباتی دەستی دەگرێت ودەیبات بۆ نەخۆشخانەی کەرکووک، لەوێ نەشتەرگەری بۆ چاوەکانی دەکەن.، هەردوو چاوەکانی بە دنیای ڕۆشن هەڵدێ.دواتر خەرجی گەڕانەوەی دەداتێ ودەگەرێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان
ئەفەندییە ستارە ڕەشەکە
ئەمین شوان لە ژمارە (3363)ی ڕۆژنامەی هاوکاری دا ئاماژەی بەوەکردووە. لە پەنجاکان دا لە گوندی(رێدار) ی مەڵبەندی ناوچەی شوان قوتابی بووم، لەوێ ناوبانگی (حاجی ساڵح)م بیستووە. ناوەکەی وێڕدی سەر زمانی خەڵک بوو، کە چەند مرۆڤێکی هەست ناسک و دەرون پاک بوو، ئەوەندەش خێرخواز بوو، هەمیشە لەگەڵ ئازارو خەمی نەخۆشەکانا بوو، ئەمەش ئەوەدەخاتە ڕوو گەر هەر کەسێک ڕەوشتی پیشەکەی خۆش بوێت، دەتوانێت خزمەتی گەورە بە مرۆڤ بکات.
لە دواساڵەکانی تەمەنی زۆر لە گەنجەکانی ئەوسا لە ئیمام قاسم و ئیسکان و کەرکووک، شێوەی ئەم کەسێتیەیان لەیاد ماوە (هەمیشە ستارەیەکی ڕەشی لە سەردا بوو،ئه و دوا کەس بوو لە ئەفەندیانەی سەرەتای سەدەی بیستەم کە ستارەیان لە سەردابوو،دەمێکە ئاسەواریان نەماوە.بەڵام یادەوەرییەکا نیان زیندووە.
کەشۆڵەکەی ڕەباتی
لە کتێبخانە گەورەودەوڵەمەندەکەی ڕەباتی دا دەست نووسێکی 614 لاپەرە دەبینین، ئەم کەشکۆڵە لە(1349- 1350) ک دا کە دەکاتە (1931- 1932) ز بە دەستی مەلا ئەحمەد بە خەتێکی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشەر بە مورەکەبی ڕەش لە مزگەوتی گەوەرەی کفری نوسیویەتی، ئەم دەست نووسە(20 13) سم لە لاپەرە (284) نوسراوە (حدر الحزین احمد فی بلد صلاحیە) بە مانای ئەحمەد غەمبار لە شاری صلا حیە نوسیویەتی، که صلاحیە ناوی شاری کفری دەگرێتەوە.
لە لاپەرە (431) نوسراوە (اتما م شد زلیات طاهر بگ عثمان پاشا حقیر سراپا فقیر احمەد در قصبەی کفری از جامع کبیر، ڕوزی جمعە در حالتی بی طاقتی اه از زمان ناموا قف از 1349 هجری)
بە مانای (شیعرەکانی تاهیر بەگی کوری وەسمان پاشا بە دەستی بچوکیرین و هەژارترین کەس لە شارۆچکەی کفری لە مزگەوتی گەوهرە لە ڕۆژی هەینی 1349 ی ک لە حاڵەتی بط هێزی دا تەواو بوو، ئاخ لە دەستی ڕۆژگاری نالەبار)
لەم کەشکۆڵەدا بەرهەمی دەیان شاعیرو کەسێتی دیاری کورد دەبینرێت.وەک لە ژمارە (176) ی گۆڤاری بەیان دا تۆمار کراوە ئەمانەن:
(ئەحمەد موختار بەگی جاف، عەلی باپیر ئاغا.،کاکە حەمەی مەریوانی، مەولانا جامی، خەسرەو، مەلا حەسەنی بیارە، شێخ ڕەزای تاڵەبانی، ئەحمەد شوکری، حەسەن جەننەنی، وەفایئ، ئەحمەدکۆر، ئەحمەد جانی. شێخ ع ومەری بیارە، جانجان، حریق، باباطاهیری هەمەدانی، شەریف
عاصی.، مستەفا بەگی کوردی، محەمەد نیقامی، سەید سلێمانی باوکی گۆران،مصباح الدیوان، حەمدون، خانای قوبادی شێخ چیاوا لدین بیارە بێخود، بێ دڵ، بایەزیدی، کفر ئەحمەد، قصباب، عومەر خەیام، حافزی شیرازی، خاڵصی شێخ محەمەد تاڵەبانی، سەید بەهادینی سنە، مەلا قادر. ڕئوف با با ڕەسول وەهبی، سەبری، ئەحمەد بەگی فەتاح بەگی ئەرازی، سالم، نالی، فایەق بێ کەس،،جگە لە شیعری(سەماو زەمین) کە ناوی خاوەنەکەی تۆمار نەکراوە.

لە ژمارە (3363) ی ڕۆژنامەی هاوکاری دا ئەمین شوان ئاماژەی بەوەداوە (مەلا ئەحمەد خۆی لە پەراوێزی پارچە شیعرە کۆنەکان دا ڕوونی کردوەتەوە کەوا لە سەرەتا دا فەقێ بووە و لە خانەقین ژیابێت،دواتر ڕووی کردوەتە بەغداد، لە چاپخانەیەک کرێکار بووە.لە لاپەرە (60) ی کەشکۆڵەکەدا نوسیویەتی:
لە تەئریخی هەزار و سەد و پەنجا و دووی هیجری
لە دوازدەی مانگی ڕەبیعو لئەوەل بوو لە خانەقی
هەڵیکەندوم قەزاو چەرخی زەمانە هاتمە بەغداد
لە چاپخانە دامەزرام، دەستم هەڵگرت لە فەقێ یە تی
بە پێ ی بۆچونی ئەحمەد تاقانە) کە ئەویش ئه و کەشکۆڵەی خوێندوەتەوە،ئەحمەد لەوە نزیکە کە (ئەحمەد شوکری) شاعیر ی میللی بێت، چونکە ئەویش لەچاپخانی بەغداد کاری کردوە و بەشداری لە چاپدانی دیوانی تاهیر بەگی خاف ی کردووە، لەم کەشکۆ لەدا بەشێک لە گەشتە کەی بە دوورو درێژی لە هەڵەبجەوە بۆ تاران باس کردووە،
حابی ساڵح ڕەباتی لە 19-03-1981 لە تەمەنی 70 ساڵی دا دوا ماڵ ئاوایی لە ژیان کردو لە گردی (سێخ محێدین) لە ساری کەرکووک بە خاک سپێرا.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریم ی مدریس ئەم دێرە شیعرەی لە سەر کێلی ئارامگاکەی تۆمار کردوە :
حاجی بە کەعبە یاری بۆ یادم
بەغەمت غەمبار بە شادیت شادم
عە بدوڵڵا کەریم مەحمود
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 12,217 անգամ
ՀեշԹեգ
Աղբյուրները
Կից փաստաթղթեր: 1
կապված նյութեր: 6
Ժամկետները եւ իրադարձություններ
Կենսագրություն
Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Մահվան ամսաթիվ: 19-03-1981
Ազգ: Քուրդ
Լեզու - Բարբառ: քրդերեն - սորանի
Ծննդավայր: Չամչամալ
Մարդիկ մուտքագրել: Քաղաքական գործիչ
Մարդիկ մուտքագրել: Գրող
նա դեռ ողջ է: Ոչ
Սեռը: Արական
Technical Metadata
Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
Նյութի Որակի: 99%
99%
Ավելացրել է ( هاوڕێ باخەوان ) վրա 26-12-2016
Այս տարրը վերջերս թարմացվել է ( هاوڕێ باخەوان ) վրա: 24-10-2023
URL
Այս տարրը արդեն դիտվել 12,217 անգամ
Կցված ֆայլեր - Տարբերակ
Տիպ Տարբերակ խմբագիր անունը
Լուսանկարը ֆայլ 1.0.115 KB 26-12-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Հոդվածներ
ՔՐԴԱԿԱՆ ՀԱՐՑԻ ԾԱԳՈՒՄԸ. 19-ՐԴ ԴԱՐԻ ԱՊՍՏԱՄԲՈՒԹՅՈՒՆՆԵՐԻՑ ՄԻՆՉԵՎ ՍԵՎՐ-ԼՈԶԱՆ
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
Կենսագրություն
Օրդիխանե Ջալիլ
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
Հոդվածներ
Քրդերը Հայաստանում
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Հոդվածներ
Սասունցի (արաբ) Սինեմի ու (Շեկո տան քրդերի) պատմությունները
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1

Վավերական
Հոդվածներ
Քրդերի ու եզդիների մասին
28-09-2014
هاوڕێ باخەوان
Քրդերի ու եզդիների մասին
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Արամ Տիգրան
Հոդվածներ
Language and negotiations of identities among young Kurds in Finland
09-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Language and negotiations of identities among young Kurds in Finland
Կենսագրություն
Ամինե Ավդալ
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Ամինե Ավդալ
Կենսագրություն
Հաջիե Ջնդի Ջաուարի
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Հաջիե Ջնդի Ջաուարի
նոր նյութեր
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
14-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Միքայելե Ռաշիդ
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
ՄԱՔՍԻՄ ՀՈՒՍԵՅՆԻ ԽԱՄՈՅԱՆ
22-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Ամարիկե Սարդար
26-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Շաքրո Մհոյան
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Կարլենե Չաչանի
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Հովսեփ Օրբելի
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Վիճակագրություն
Հոդվածներ 516,498
Նկարներ 105,226
Գրքեր 19,086
Կից փաստաթղթեր 95,721
Տեսանյութ 1,281
Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Հոդվածներ
ՔՐԴԱԿԱՆ ՀԱՐՑԻ ԾԱԳՈՒՄԸ. 19-ՐԴ ԴԱՐԻ ԱՊՍՏԱՄԲՈՒԹՅՈՒՆՆԵՐԻՑ ՄԻՆՉԵՎ ՍԵՎՐ-ԼՈԶԱՆ
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
Կենսագրություն
Օրդիխանե Ջալիլ
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
Հոդվածներ
Քրդերը Հայաստանում
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Հոդվածներ
Սասունցի (արաբ) Սինեմի ու (Շեկո տան քրդերի) պատմությունները
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Հետադարձ կապ | CSS3 | HTML5

| Էջ սերունդ ժամանակ: 0.484 երկրորդ (ներ).