دواڕۆژ، کۆچەر عەلی:
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی دارستانی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت، دیاردەی بڕینەوەی داری سروشتی ڕووی لە زیادبوون کردووە و تەنها لەمساڵدا چوار هەزار و 446 داری تەڕ بە نایاسای بڕاونەتەوە.
لیوا مستەفا باویل ئاغا، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی دارستانی هەرێم، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەهۆی قەیرانی دارایی و دابەشنەکردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنوری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم چوار هەزار و 446 داری سروشتی لەلایەن خەڵکیەوە بڕاونەتەوە".
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی دارستانی هەرێم، وتیشی "بەپێی یاسای دارستان، هەر کەسێک دارێک ببڕێتەوە لەبەرامبەردا دەبێت پێنج دار بچێنێتەوە و ئەمساڵیش بەهۆی بڕینەوەی داری تەڕ ژمارەیەک خەڵک سزادراون و جۆری سزاکەش زیندانی کردن بووە لە 1 تا 10 ڕۆژ یان بە پارە کەلە 10 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا بڕی یەک ملیۆن دینار سزادراون".
لیوا مستەفا باویل ئاغا، ئاماژەی بەوەشکرد، لەمساڵدا 45 ئۆتۆمبێل و 14 ماتۆڕسکیل و 889 چەک و کەل و پەلی تەقەمەنی و 5 هەزار و 565 تۆڕ و قولاپی ڕاوکردنی ماسی و 23 مۆلیدە کە ڕاوچیەکان بە نایاسای ڕاویان پێکردووە دەستی بەسەر داگیراوە.
ئه و بەرپرسەی پۆلیسی دارستانی هەرێم، ڕونیشیکردەوە "هەر لەمساڵدا 171 ئاژەڵ و باڵندەی کێوی لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە دوای ئەوەی لەلایەن خەڵکەوە بەنایاسای ڕاو کرابوون ئازادکراون.
بەپێی زانیاریەکانی دواڕۆژ، لەماوەی 12 مانگی ئەمساڵ نزیکەی دووهەزار کەس لە سەر ڕاوکردنی نایاسایی و بڕینەوەی دار لە ڕێگەی یاساوە سزادراون کە ژمارەیەک لە سەرپێچی کاران پلەی بەرپرسیارێتیان هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی هەرێم، 3 هەزار و 339 پۆلیسی هەیە، لەوانە 150 یان پلەی ئەفسەریان هەیە و داواشیان لە حکومەت کردووە 400 پۆلیسیان بۆ دابمەزرێنێت، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی حکومەت ناتوانێت ئه و ژمارەیان بۆ دابمەزرێنێت.
- 30-12-2016
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,138 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!