کەلار: ساڵی 2016، 30 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون
📊 ئامار و راپرسیا
دواڕۆژ، هەردی عوسمان
لەماوەی ساڵی 2016دا لە سنوری قەزای کەلار 30 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون و کیلۆیەک لەو مادەیەش دەستی بەسەرداگیراوە.
بەپێی ئامارێکی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار کە ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانونی دووەم وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ هاتووە دەڵێت، لە ماوەی ساڵی 2016دا (30) کەس لە سنووری کەلار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون و شەش تۆمەتباریان لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوک گەرمیانەوە سزادراون.
راشیگەیاندووە، 24 لەو تۆمەتبارانە لەژێر لێکۆڵینەوەدان و، هەندێ لەو تۆمەتبارانەش بەهۆی دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیانەوە ئازادکراون.
ئاسایشی کەلار ئەوەشدەڵێت، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کەلارەوە توانراوە لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا، دەستبگیرێت بەسەر (1000) غرام لە جۆری حەشیش و چەن غەرامێک لەجۆری کریستال و چەن پارچە حەپێکی مادەی هۆشبەر.
لە راگەیەنراوەکەی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار ئاماژە بەوەشدراوە، لەچاو ساڵانی رابردوو بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کەمیکردووە.
- 04-01-2017
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!