دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
لەساڵی 2016، لەسنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری زیاتر لە (480) ڕووداوی جیاواز لەلایەن پۆلیسی قەزاکەوە تۆمارکراون و بەبەراوردیش بەساڵی 2015، تاوان و ڕووداوەکان کەمیانکردووە.
بەپێی ئامارێکی بەشی بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی پێنجوێن، کە وێنەیەکی تایبەت دەست دواڕۆژ، کەوتووە، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا و لەسنووری قەزاکە و هەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک، بەشێوەیەکی گشتی (481) ڕووداوی جیاواز تۆمارکراوە.
هاوکات هەر بەپێی ئەو ئامارە تایبەتە، ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن و دزیکردن و سوتان هەبووە کە لەوانە (43) حاڵەتیان دزیکردن و (چوار) حاڵەتی کوشتن و دوو حاڵەتی خۆکوشتنیش هەبووە.
ئەوەشخراوەتەروو "پێنج حاڵەتی مردنی قەزاوقەدەر ڕوویانداوە و ئەوانی تریش شەڕکردن و ڕووداوی ڕۆژانە بووە".
لەلایەکی ترەوە بەپێی ئامارەکەی پۆلیسی پێنجوێن، لەساڵی 2015دا 693 پەڕاوی تۆمارکردنی و تاوان ڕووداوەکان لەسنورەکەدا هەبوە، بەو پێیەش ڕووداوەکان لەساڵی 2016 بەبەراورد بەساڵی 2015 زۆر کەمیان کردووە.
- 04-01-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,073 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!