کەلار ساڵی 1938
لەم وێنەیەدا کە لە کتێبی تاریخی جافی خەسرەو جافیشدا بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەک لە هاولاتیانی کەلاری کۆن لە خۆ دەگریت کە بەشیکی زۆریان لە بەگزادەکانن، ئەوەی جیگەی سەرەنجە لەم وێنەیەدا ئەوەیە کە ژیانیکی زۆر سادە بەدی دەکرێت کە زۆریک لە هاولاتیەکان جل و بەرکی کوردی ستار خانیان لەبەردایە، هەروەها بەشیکیان بانتۆل و قابوتیان لەبەرە، پێ دەچێت ئەم وێنەیە لە لایەن ئەدمۆنز - کاربەدەستی ئنگلیز و خاوەنی کتیبی کورد، عەرەب، تورەکەوە گیرا بێت کە بۆ خۆی لە سیەکاندا سەردانی سنورەکەی بە تایبەت کەلاری کردووە.
کەلار لە سیەکاندا تا رادەیەک کەشەی کردووە و لەم دەیەیەدا جەندین روودا روویداوە لەوانە :
1- لە سالی 1931 لە کەلار قوتابخانە کراوەتەوە کە بۆ یەکەمین جار 33 قوتابی تیبدا خویندویانە کە خۆشبەختانە جواریان کج بوونە
2 - لە سالی 1931 و لە شەری ئاوباریکدا زمارەیەک لە دانیشتوانی ئەم کوندە لەو شەرەدا بەشدار بوونە و تەنانەت شەهیدیشیان داوە
3- لە سیەکاندا حەمە بەکی جاف کە دانشتوی ئەو دەمەی کەلار بووە وەک نوینەری کەرکوک بوتە ئەندام لە ئەنجومەنی نوینەران (بەرلەمان)
4 - لە سالی 1934 حەمە بەک بە نەخۆشی کۆجی دوای دەکات، کە لە سالی 1904 لە دایک بووە و لە سالی 1929 بوتە ئەندام بەرلەمانی ئەو دەمەی عیراق
5- ئەم وینەیە کە لە سالی 1938 کیراوە نیشانی دەدات کە زیان لەم کوندادا کەشەی کردووە و خەلکی هەمەجۆر لە رووی جین و تویزەوە لەم شارە زیاون بە شیوەیەک بە بیی سەرزمیری فەرمی عیراق لە سالی 1947 زمارەی دانیشتوانی ئەم کوندە 1064 کەس بووە
6 - لە سەروبەندی بەربابوونی جەنکی دووەمی جیهان (1939 - 1945) لەم کوندەیشدا شوینەواری ئەم جەنکە بەدی کراوە و لە یادەوەری بەشیک لە خەلکی ئەم کوندەدا ماون.