من ناوم چیا لەتیف محەمەد حەیدەر-ە و لە 20-12-1981 لە گوندی «#دەمرکان#» لەدایکبوم و ھەتا پۆلی سێی سەرەتاییم خوێندووە لە سێ قوتابخانە؛
پۆلی یەک لە قوتابخانەی «بەرانان» بوو لە شێمحێدین
پۆلی دو لە قوتابخانەی بوو لە سەرچنار ناوەکەم بیرنیە
پۆلی سێ لە گەڕەکی ڕزگاری بوو بەناوی «گرنگ» بەداخەوە ئێستا گۆڕاوە بۆ «محەمەد قودسی»
من خۆم بەقوتابی بەرنامەی «کەشکۆڵ»دەزانم و دەرچوی ئەو زانکۆیەم و تامردن فەغری پێوەدەکەم و لە ساڵی 2006 دا بە داوای مامۆستام و ھونەرمەندی گەورە #جەلیل زەنگەنە# بەژداریم کرد لە بەشی یەکەمی درامای گەردەلول بەڕۆڵی «میران بەگ»و
دواتریش وەک نووسینی خۆم لەکتێبێکدا درامایەکی تەلەڤزیۆنی و سێ شانۆگەری و سیناریۆیەکی ڕەمزی سینەماییم بەچاپگەیاند بەناوی «سیناریۆی گەردەلول» کەھەر ناوی «میرانی عەباسەفەنی»م خستەسەری.
لە ساڵانی 2019ەوەو بەبەردەوام لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک بەناوی «چیای مامە لەتیف» چالاکم بۆ خزمەت و ستایشی ئەوانەی کە پەراوێزخراون و بیرچونەتەوە و کەس ناویان نابات کەنزیک بە سێ ھەزار پۆست ئەبێ تا ئێستا نووسی بێتم.[1]