ئامۆزای بەڕێزم دایکی لەتیف
لە دوای سڵاو هەواڵپرسین ئومێدەوارم بە موژدەی تەندروستیتان شادومانمان بکەن. بۆ هەواڵپرسین پیاومان ناردە #کەرکووک#، تاگەیشتنی پیاوەکە ئێوە ڕۆشتبوون، تکایە بۆ ڕەواندنەوەی دڵتەنگی و نیگەرانیمان کە لە ڕاستیدا تەواو شڵەژاوین، مژدەی تەندروستی خۆتانمان بۆ بنێرنەوە بەهۆی بروسکە یا تەلەفون تا زووترلەم بێ ئارامییە ڕزگارمان ببێت بەسۆز و بەزەیی خودا.
ئێمە بە ماڵ و حاڵ و نزاو پاڕانەوە لە خودا درێخی ناکەین. لە خزمەتی حەپسەخاندام سڵاو ڕێز و نزای خێری هەیە...چونکە شێخ جەعفەر دواکەتبوو، کە هەواڵی تەندروستی دایکی لەتیفم بیست نەتوانرا وەکو پێویست بینێرینە خزمەتتان.
ڕێزمان هەیە. ئیتر لە پەنای خوادادابن.
ئامۆزات حەفیدزادە
مەحمود
12-09-1952
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 21,670