🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,402)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,325)
English (# 2,435)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,105)
هەورامی (# 61,741)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,442)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,098)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 395)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 766)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 یاریزانانی تیپی چوارباخ ساڵی 1967
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1967
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە : (مامۆستا عەلی لەتیف، بورهان عومەر، بەکری حاجی تۆفیقی گورگەوان، تالەخڕە، عەبدول قادر، عومەری حاجی تۆفیقی گو
📷 یاریزانانی تیپی چوارباخ ساڵی 1967
📕 پڕۆژەی لەچاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک
ناونیشانی پەڕتووک: پڕۆژەی لەچاپ دانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک
ناوی نووسەر: هەڵۆ بەرزنجەیی
بەرگی یەکەم
ژمارەی چاپ: 1601
[1]
📕 پڕۆژەی لەچاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک
📖 ئەو تاوانەی دەرهەق بە مامۆستای زانکۆ ئەنجام درا
نوسینی: سوداد ڕەسووڵ
ڕێکەوتی: 28-06-2022
ئەو تاوانەی دەرهەق بە مامۆستای زانکۆ ئەنجام درا، من دەزانم هۆکارەکەی چییە
بەبیستی ئەم هەواڵە دڵتەزێنە کە قوتابییەک بەم شێوە دڕندانەیە دوو مامۆستای زانکۆی کو
📖 ئەو تاوانەی دەرهەق بە مامۆستای زانکۆ ئەنجام درا
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا محێدین
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
💎 مۆزەخانە
مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی...
👫 کەسایەتییەکان
کاوان ئیسماعیل
👫 کەسایەتییەکان
ئیدریس حەمەخان
📊 183 منداڵ لەزیندانەکانی‌ هەرێمدان، هیومان رایتس ۆچ: 17یان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجەدراون | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
183 منداڵ لەزیندانەکانی‌ هەرێمدان، هیومان رایتس ۆچ: 17یان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجەدراون
📊 ئامار و راپرسی

رێکخراوی‌ چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس ۆچ) هێزە ئەمنییەکانی‌ هەرێم تۆمەتباردەکات بە ئەشکەنجەدانی‌ 17 منداڵ لەکۆی‌ 183 منداڵ کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە داعش دەستگیرکراون، دیندار زێباریش جەختدەکاتەوە هیچ کەیسێک وەکو داوای یاسایی پێشکەشنەکراوە.
بەپێی راپۆرتەکە ئه و منداڵانە کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی تەمووزی 2016وە دەستگیرکراون رایانگەیاندووە کە لە ماوەی بەندکردنیاندا ئەشکەنجەدراون یان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە.
ئاشکراشیکردووە، دەستگیرکراوەکان لانی کەم بریتین لە 183 مێردمنداڵ کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە داعش بەندکراون.
منداڵەکان کە تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 17 ساڵیدایە لەلایەن "هێزەکانی ئاسایشەوە" روبەڕووی "سوتاندن بە جگەرە یان وەستانیان لەسەر یەک قاچ و لێدانیان بە بۆکز و شەق و سۆندە و کێبڵ و لێدانی تەزوی کارەبا" بونەتەوە وەک ئەوەی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکە ئاماژەی پێداوە.
بەپێی راپۆرتەکە، هیچ کام لە منداڵەکان‌ لەکاتی لێکۆڵینەوە پارێزەریان بۆ دابیننەکراوە و زۆریان لەدوای دەستگیرکردنیان رێگەی پەیوەندیکردنیان بە ئەندامانی خێزانەکانیانەوە پێنەدراوە کە لە هەندێک حاڵەتدا بۆ ماوەی چەند مانگێک بووە.
لەما فەقیە، جێگری بەڕێوەبەری هیومان رایتس ۆچ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وتی ''نیگەرانیە شەرعیە ئەمنیەکان بیانوو نادەنە هێزە ئەمنیەکان لە منداڵان بدەن و تەزوی کارەبایان لەسەر بەکاربهێنن. ژمارەیەکی زۆر له و منداڵانەی لە دەست داعش هەڵدێن قوربانین و پێویستان بە یارمەتیە، بەڵام سەرەڕای ئەمە روبەڕوی مامەڵەی خراپی زیاتر بونەتەوە'.'
هیومان ڕایتس ۆچ رایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل ئەنجامبدات له و تۆمەتانەی پەیوەستە بە ئەشکەنجەدانی منداڵان و سزای هەموو ئه و بەرپرسە ئەمنیانە بدات کە لەپشت ئه و کارەوەن.
لەسەرەتای کانوونی یەکەمی رابردوو توێژەرانی هیومان رایتس ۆچ سەردانی سەنتەری چاکسازی ژنان و منداڵانیان لە هەولێر کردووە و چاوپێکەوتنی تایبەتیان لەگەڵ 19 گومانلێکراو بە تیرۆر ئەنجامداوە کە سەرجەمیان کوڕ بوون و تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 17 ساڵدا بووە.
نۆ لە منداڵەکان رایانگەیاندووە کە تەزوی کارەبایان لێدراوە. یەکێکیشیان کە تەمەنی زۆر کەم بووە وتویەتی ''هەستیکردوە چاوەکانی دێنە دەرەوە'' کاتێک لێکۆڵەرێک بە ''ئامێرێکی کارەبایی'' ئەشکەنجەیداوە.
هاوکات منداڵێکی تری تەمەن چواردە ساڵ ئاماژەیداوە بەوەی "ئەفسەرێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەستاوە بە هێنانە خوارەوەی پانتۆڵەکەی و هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی کردۆتەسەر ئەگەر دان بە ‌بوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش نەنێت".
هیومان ڕایتس ۆچ دەڵێت لە رێکەوتی 27ی کانوونی یەکەم نووسراوێکی ئاراستەی مەسعود بارزانی کردوە و تێیدا داوای کۆمێنتی لەسەر ئەم تۆمەتانە کرد.
لە وەڵامێکدا لە رێکەوتی 10ی کانوونی دووەم، دیندار زێباری، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هیومان رایتس ۆچ ئاماژەی بە یاساو پرۆسەی لێکۆڵینەوەی تاوانی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە کردووە کە حکومەت رەچاویان دەکات، بەڵام ئاماژەی بە هیچ تۆمەتێکی دیاریکراو نەکرد.
زێباری رایگەیاندووە هەرێم ''پابەندە بە بەدواداچوونی ئەم بابەتە" وتیشی ''هیچ کەیسێک وەکو داوای یاسایی پێشکەش نەکراوە لە دژی پرۆسەی دەستگیرکردن و مامەڵەی خراپ لەکاتی دەستگیرکردندا لەلایەن ئاسایشەوە لەدژی هاووڵاتیانی مەدەنی''.
لاما فەقیە راشیگەیاند ''دەبێت بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی بدەن لە لەشساغی و باشی رەوشی ئه و منداڵانەی لە دوای ژیان لەژێر دەستی داعش دەستگیرکراون و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ نەکەن''.
- 29-01-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-01-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 29-01-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 29 2017 9:31AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 29 2017 9:32AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,121 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 پڕۆژەی بەهای فەرموودە؛...
  📖 پەیژە
  📖 نوێبوونەوە
  📖 وتە و پەند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-06-2022
  🗓️ 27-06-2022
  🗓️ 26-06-2022
  🗓️ 25-06-2022
  🗓️ 24-06-2022
  🗓️ 23-06-2022
  🗓️ 22-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا محێدین
یەک لە هونەرمەندە بە ئەزموونەکانی شاری کەرکووک و ژەنیاری ئامێری کەمان بووە، هەروەها چەندین میوزیکژەن لەسەر دەستی ئەو فێری ژەنینی میوزیک بوون، میوزیکی بۆ چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی کورد ئامادە کردووە. ڕۆژی 29-06-2017 بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری کەرکوک کۆچی دواییکردووە. [1]
عەبدوڵڵا محێدین
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
ناو: عەبدولغەنی
ناوی باوک: عەلی یەحیا
رۆژی کۆچی دوایی: 29-06-2019
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی ئاکرێ
شوێنی کۆچی دوایی: شاری هەولێر
لە هاوینی 1943 لە ئاکرێ لە دایکبووە.
- نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی لە شاری موسڵ تەواوکردووە
- لەساڵی 1958 لە شاری موسڵ چووەتە ریزی حزبی شیوعی عێراق.
- له ساڵی 1961 یەکەم وتاری نووسیووە کە ناوەڕۆکەکەی سیاسی بووە و بۆ ڕۆژنامەی (الاستقلال)ی لە بەغداد ناردووە، بەڵام بۆیان بڵاونەکردۆتەوە و هۆکارەکەشی نەزانیووە.
- لە
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر
قوتابخانەی ئەربیل ئولا
یەکەم قوتابخانە لە مێژووی هەولێردا.
خەڵکی هەولێر سەرەتا لەم قوتابخانەیە فێری خوێندن بوون.
قوتابخانەی ئەربیل ئولا، کۆنترین قوتابخانەیە لە هەولێر، لە ساڵی 1920 دروستکراوە، خەڵکی هەولێر سەرەتا لەم قوتابخانەیە فێری خوێندن بوون و دواتر قوتابخانەی دیکە دروستبوون، ئێستا 2022 ئەم قوتابخانەیە کراوەتە (مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر) ئەرشیفی سەد ساڵەی قوتابخانەکەی تێدا نمایشدەکرێت. [1]
مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر
کاوان ئیسماعیل
ناو: کاوان
ناوی باوک: ئیسماعیل
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-06-2022
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر

ژیاننامە
دکتۆر کاوان ئیسماعیل، ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین بەیانی ڕۆژی 28-06-2022 لەلایەن ئاراس مەهدی هێرش کرایە سەری و بریندار کرا، دوای بریندارکردنیشی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. [1]
کاوان ئیسماعیل
ئیدریس حەمەخان
ناو: ئیدریس
ناوی باوک: حەمەخان
ساڵی لەدایکبوون: 1970
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-06-2022
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر

ژیاننامە
دکتۆر ئیدریس حەمەخان، لەدایکبووی ساڵی 1970، مامۆستا بوو لە بەشی میکانیکی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین، بەیانی ڕۆژی 28-06-2022 لەلایەن ئاراس مەهدی هێرش کرایە سەری و لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری هەولێر کوژرا. [1]

ئیدریس حەمەخان


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)