- ئاسایشی هەولێر شەش کەس بەتۆمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی و پەیوەندی هەبوون لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە ڕێکخراوی #داعش# دەستگیردەکات.[1]
- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی #سۆران# ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی ئەنجامدانی ڕاوی نایاسایی و مامەڵەکردن بە کڕین و فرۆشتنی داری تەڕ، فەرمانی گرتن بۆ نزیکەی 10 کەس دەرچووە، ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ماوەی ڕابردووشدا 12 کەس لەسەر ڕاوکردن و زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگە دراونەتە دادگا.[1]
- هەریەکە لە حزبەکانی #شیوعی#، #سۆسیالست#، #زەحمەتکێشان#، بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و #پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان# لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەکەن و پێیان وایە ئەم کۆمسیۆنە لەلایەن پێنج حزبەکەوە قۆرخ کراوە.[1]
- وەزیری کۆچی کەنەدا ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە کەنەدا 1200 پەنابەری دیکەی ئێزیدی وەردەگرێت کە لەژێر دەستی داعشدا چەوسێنراونەتەوە.[1]
- #جەمال حوسێن# ئەندامی سەرکردایەتی فەخری #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# و بڕیاردەری لیژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
- کۆمپانیای گەلف کیستۆن پیترۆڵییەمی بەریتانی ڕایگەیاند، #وەزارەتی سامانە سروشتییەکان#ی هەرێمی کوردستان لەکۆتایی ئەم مانگەوە تا کاتێکی نادیار هەموو نەوتی خاوی کێڵگەی #شێخان# بەتانکەر هەناردەی تورکیا دەکات.[2]
- دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە، لە دوو بازگەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، ڕێگەی #کەرکووک# – بەغدا داخرا، جارێکیتر ڕێگاکە بەسەر هاوڵاتیان و شۆفێراندا کرایەوە.[3]