23-02-2017
- ئاسایشی هەولێر شەش کەس بەتۆمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی و پەیوەندی هەبوون لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە رێکخراوی
داعشداعش دەستگیردەکات.
[1]
- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی
سۆرانسۆران ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی ئەنجامدانی راوی نایاسایی و مامەڵەکردن بە کڕین و فرۆشتنی داری تەڕ، فەرمانی گرتن بۆ نزیکەی 10 کەس دەرچووە، ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ماوەی رابردووشدا 12 کەس لەسەر ڕاوکردن و زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگە دراونەتە دادگا.
[1]
- هەریەکە لە حزبەکانی
شیوعیشیوعی،
سۆسیالستسۆسیالست،
زەحمەتکێشانزەحمەتکێشان، بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و
پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانپارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی دەکەن و پێیان وایە ئەم کۆمسیۆنە لەلایەن پێنج حزبەکەوە قۆرخ کراوە.
[1]
- وەزیری کۆچی کەنەدا رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە کەنەدا 1200 پەنابەری دیکەی ئێزیدی وەردەگرێت کە لەژێر دەستی داعشدا چەوسێنراونەتەوە.
[1]
-
جەمال حوسێنجەمال حوسێن ئەندامی سەرکردایەتی فەخری
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان و بڕیاردەری لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
- کۆمپانیای گەلف کیستۆن پیترۆڵییەمی بەریتانی ڕایگەیاند،
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانوەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەکۆتایی ئەم مانگەوە تا کاتێکی نادیار هەموو نەوتی خاوی کێڵگەی
شێخانشێخان بەتانکەر هەناردەی تورکیا دەکات.
[2]
- دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە، لە دوو بازگەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، ڕێگەی
کەرکوککەرکوک – بەغدا داخرا، جارێکیتر ڕێگاکە بەسەر هاوڵاتیان و شۆفێراندا کرایەوە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان