پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 106,003
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی فیبریوەری 2017 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی فیبریوەری 2017 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردس
بەلگەنامە

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی فیبریوەری 2017 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردس
بەلگەنامە

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی فیبریوەری 2017 بەرانبەر بە 12ی ڕێبەندان تا 10ی ڕەشەمەی ساڵی 1395ی هەتاوی کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
بەپێی بڕگەی 19 ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی 9 بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی 19 دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی 22 داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی 5هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و ڕەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە گەل کوردستان بە تایبەت لە ڕۆژهەلاتی کوردستان ڕوبەرووی بۆتەوە.
لەسێدارەدان
بەداخەوە لە مانگی دەربازبوودا ژمارەیکی زۆر زیندانی کورد کە ناوەکانیان لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشکرا کرابێت و ڕاگەیەندرابێت لە سێدارە دران. بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆر جار ناوی ئێعدامییەکان ناسراو بە سزای جۆراو جۆر لە لایە کاربەدەستانەوە ڕاناگەێندرێت و مێدیایی ناکرێت.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممۆ 13ی ڕێبەندان تاهیرسەعیدی تەمەن 38 ساڵ لەزیندانی ماکۆ ئێعدام کرا. بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە ناوبراو بەتۆمەتی گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان لەساڵی 1389 دەسبەسەرکرابوو.
داواکاری سەرلەنوی پێداچوونەوەی زەینەب سەکاوەند، زیندانی مەحکووم بە قەرەبوو (قصاص) پاش چەندد مانگ لەدیوانی باڵای وڵات بەرپەرچ درایەتەوە وبەهۆی بێ ئەملاو ئەولابوونی دۆسیەکەی هەردەم مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ئەم ژنە زیندانییە کەلەتەمەنی 17 ساڵییەوە دەسبەسەرکراوە، لەئارادایە.
سەرلەبەیانی 28ی ڕێبەندانی ئەوساڵ زیندانییەکی کورد بەتۆمەتی تایبەت بەمادە سڕکەرەکان لەزیندانی قزڵحەساری کەرەج هەڵواسرا. ناونیشانی ئەم زیندانییە مەهدی فەیاز، خەڵکی شیروانی خۆراسانی باکوور ڕاگەیەندراوە. ناوبراو ساڵی 1391 بەتۆمەتی گواستنەوە وهەڵگرتنی مادە هۆشبەرەکان دەسبەسەر وبەئێعدام مەحکووم کرابوو.
دوو بەندکراوە بە ناوەکانی (محەمەد کریم عەزیز پەناە) 43 ساڵان و کوڕی عۆمەر و (حەمیدڕەزا ڕێباز) 35 ساڵان کە بە تۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام سزادرابوون، سەر لە بەیانی شەممە 30ی ڕێبەندان ئەمساڵ لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لە سێدارەدران.
ڕۆژی 5ی ڕێبەندانی 1395ی هەتاوی زیندانییەکی تاوانبار بە کوشتنی بەئەنقەست (عمد) بەناوی فەرشید سەجادی خەڵکی شاری کامێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کرماشان ئێعدام کرا.
ڕۆژی سێشەممۆ 3ی ڕەشەمەی ئەوساڵ حوکمی ئێعدامی “حوسێن دەروێشی کوچک”زیندانی 32 ساڵ تەمەنی کورد خەڵکی “دێولان”لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبەتاوانی کوشتنی بەئەنقەست (عمد) لەزیندانی قوروە ڕاگیرابوو جێبەجێکراوە.
سێ شه ممە ڕێکەوتی 10ی ڕه شەممە 2 زیندانی بە سێدارە سزا دراو، به ئامادە بوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، له زیندانی ناوەندی ورمێ له سێدارە دران. (ئە فشین شه وکە تی و عه لی وە لی زادە) پێشتر بە تاوانی کووشتنی بە ئە نقست له لایە ن دادگاوە سزای سیداره یان به سەردا سه پابوو.
دەسبەسەر کردن و بەندیخانە
(دەستبەسەرکردن، بانگهێشت و سزا دەرکردن، دۆسییە سازدان و گوشار)
ڕۆژی دووشەمە 11ی ڕێبەندانی 1395ی هەتاوی هێزەکانی ئیتلاعاتی شارستانی سەردەشت بە هێرش بردنە سەر ماڵی هاووڵاتی مەولوود ئیسماعیلپور، ناوبراو قۆڵبەست دەکەن.
ئومێدی شاهمورادی سنەیی، زیندانی سیاسی کورد ڕاگیراو لەزیندانی ئەوین، بەنووسینی نامەیەکی سەرئاواڵە بۆ دادوەری چاودێری زیندان، دەستی دایە مانگرتن لەخواردن ودەواو دەرمان.
ساسان بابایی مامۆستای قوتابخانە و هاوڵاتییەکی شاری کامێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
کاوە مورادی ورزشوان و چالاکێکی مەدەنی شاری کامێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دەسگا ئەمنیێەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.
بەرپرسی نەخۆشخانەی (بهداری) بەندیخانەی ئەوین دۆخی تەندروستی “ئۆمێد شاهمورادی سەنەندجی” زیندانی ئەمنیەتی کە لە خواردن و دەرمان مانیگرتوە بە نالەبار دەزانێت و بەردەوامی ئەم مانگرتنە بە “مەترسیەکی گەورە ” باسی لێی کرد.
سابیر نادر شارۆمەندی کورد خەڵکی قوروە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش 70 ڕۆژ ڕاگرتن و ئەشکەنجە وئازار لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتێ کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.
چوار شارۆمەندی خەڵکی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ پارتەکوردستانیەکان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (تلگرام)، بە گشتی ئەم چوار کەسە بە 2 ساڵ و6 مانگ زیندان سزا دران. کوتراوە کە ناسر ڕەحیمی، هێمن حۆسینی، کامیل شەریف‌زادە هەر کامیان بە 6مانگ زیندان و غەریب شەریف زادە بە ساڵێک زیندان سزا دراوە.
چالاکێکی کرێکاری بە ناوی (ئەسعەد مەولوودزادە قەلعەلەری) ڕۆژی چوارشەمەم 27ی ڕێبەندانی ساڵی 95ی هەتاوی لە دوای ئەوەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە کرا، قۆڵپێچ دەکرێت.
کاوە ئەحمەزادە بەندکراوی سیاسی کورد، بە بێ پشوو و چارەسەری پزیشکی لە دۆخی نالەباری تەندروستیدایە.
ڕۆژی دووی ڕەشەمەی ئەوساڵ زیندانییەکی سیاسی کوردبە ناوی (عەبدولنوور شەرەف نەهال کەلەبەندی) لەزیندانی ئیلام بەهۆی ڕاوەستانی دڵ (سکتە) ونەگواستنەوەی بۆنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
ماڵباتی چالاکی مەدەنی ڕامین زەندنیا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراون و بێ حورمەتیان پێکراوە.
ڕێکەوتی 26ی ڕێبەندان ئەوساڵ چالاکێکی سیاسی کورد بەناوی (فەرهاد مەلەکی) خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار.
حوسەین دانشپایە زیندانی سیاسی کورد لە گرتوخانەی ناوەندی شاری وررمێ، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە 5 ساڵ زیندان سزا درا.
چالاکی ناسراوی بواری ژنان و خوێندکاری، فەرزانە جەلالی لە کرماشان دەسبەسەر کرا.
ڕێکەوتی 5 ی ڕەشەمەی ئەمساڵ (محەمەد‌حەسەن داودی) مامۆستا و چالاکی کۆمەڵایەتیان لە شاری میاندواو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
رۆژی 2ی ڕەشەمەی سالی 95 هەتاوی، هاووڵاتییه کی کورد بە نێوی (اندیشمند یزدانی فر) خە ڵکی ئاوایی گامێش گۆلی سەر به شاری میاندواو له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، له کاتی گە ڕانە وە ی له باشووری کوردستانەوە بۆ ڕۆژهه ڵات، له شاری مە ڕیوان ده ستبەسەر کراوە و دادگاش داوای دانانی بارمتە ی 100 میلیۆن تمە نی لێده کرد. بنە ماڵە ی ناوبراو 7ی ڕەشەمە، بۆ دانانی بارمتە ویستوویانە سه ڕدانی دادگای مە ڕیوان بکە ن کە له ڕێگای نێوان سه قز _ مە ڕیوان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتن.
کەیوان کەریمی فلیمساز و چالاکی بواری هونەری لە زیندانی ئەڤینی تاران ئەشکەنجە درا.
غەریب عەبدی زیندانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە 5 ساڵ حوکمی بۆدیاری کرا.
کرێکاران وناوەندی پیشەکان
ڕاپۆڕتی تایبەت بەکرێکاران:
رۆژی 15 ڕێبەندان کرێکارانی ناڕازی کۆمپانیایی (تاران جنوب) لە کرماشان بە ڕێخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایی لە بەرابەری ئەم کۆمپانیای داخوازی وەرگرتنی مافە ڕەواکانیان بوون کە هێزە تایبەتەکان بە هێرش کردنە سەر کۆبوونەوەی مەدەنی کڕێکارانی ناڕازیی، کڕێکارانیان ئازار و ئەشکەنجەدا و بڵاوەیان پێکردن.
خاوەنکاری کومپانیای چیمەنتۆی (مسجدسلیمان) پاش تێپەڕینی 32 ڕۆژ لەناڕەزایی دەربڕینی پیشەیی 470 کەس لەکرێکاران بەهۆی پێنەدانی چوارمانگ لەمووچە وپوانە پاش کەوتووەکانیان، هەڕەشەی دەرکردنی لێکردن.
ڕۆژی چوارشەممۆ 20ی ڕێبەندانی ئەوساڵ کرێکارێکی کوردی کومپانیای سەرلەنوێ ساز کردنەوەی شارەوانی بانە، بەناوی (س.ق) 25 ساڵ تەمەن کاتی خاوێن کردنەوەی یەکێک لەدەزگاکانی ئەم کومپانیایە دەستی لەنێوان (غەڵتەکی نەواری نەقالە) گیری کرد ودەستێکی قرتا.
سەرەڕای تێپەڕ بوونی زیاتر لە 2 مانگ لە دەسپێکی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی کۆمپانیایی چاندن و پیشەی (کشت و صنعت) مهاباد تا ئێستا بە ماف و کارانەی خۆیان نەگیشتوون.
ناوەندی چاندن وپیشەی بەرهەمهێنانی (کشت وصنعت)ی بروجێرد 35 کەس لە کرێکارانی ئەم کومپانیایەی وەدەرنا.
یەکی ڕەشەمەی ئەمساڵ کرێکاران و خانەنشینانی کۆمپانیایی پارسلۆنی خوڕەم‌اوا لە ڕووبەڕووی قایم‌مقامیەتی پارێزگای لۆڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست.
ڕۆژی هەینی 6ی ڕەشەمەی ئەمساڵ کرێکارێکی کورد خەڵکی گوندی (ئایەنان) لە دەڤەری شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شوێنی کارەکەی بە هۆی کەوتنەخوارەوە گیانی لە دەستدا.
ڕۆژی 6ی ڕەشەمەی ئەمساڵ کرێکارێکی ئیدارەی کارەبای شاری گێڵان‌غەرب سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بۆ کۆنتڕۆڵی کارەبای گەرەکی ئازادگان سەرقاڵی ئیشوکار بوو، کارەبا دەیگرێت و بە توندی فڕیدەدات، پاشان ڕەوانە نەخۆشخانەی کرماشان دەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە 8ی ڕەشەمەی 1395ی هەتاوی هێزەکانی شارەوانی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڕێ لە گەڵ هێزە ئینتزامیەکان بە بەرپرسایەتی سەرهەنگ (دیانی) کە خەڵکی شاری (قوم)ە (قوم شارێکی ئێرانە لە دەرەوەی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) بە چەند ئۆتۆمبیلێک و هێزێکی زۆرەوە هێرش دەکەنە سەر دەستفرۆشانێ شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەیدانەکانی ئێقاباڵ و شۆڕشی ئەو شارەدا و ئاستەنگی بۆ کەسبوکاری دەستفرۆشان سازدەکەن.
کۆڵبەران و مین
ڕاپۆرتی پێوەندی دار لەگەڵ مین ودۆخی کۆڵبەران لەم مانگەدا:
ڕۆژی 13ی ڕێبەندانی ساڵی 1395ی هەتاوی کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان حوسەینی خەڵکی گوندی دۆڵ سەربەناوچەی ئالانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەری بریندار کرا.
سێ‌شەممە 12ی ڕێبەندانی ئەمساڵ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی پەیمان کەرمی 24ساڵان لە شاری سەلاسی‌باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکان بە گرانی بریندار بوو.
خدر عەسکەرزادە کۆڵبەری کورد بە هۆی وتووێژ لە گەڵ ڕاگەیاندنەکاندا بانگهێشتی دایەرەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و هەڕەشەی لێکرا.
ئاکام (محەممەد) حەمزەزادە کۆڵبەری 21 ساڵ تەمەن، تووشی هەرەسی بەفرهات وگیانی لەدەستدا.
دووشەمە 18ی ڕێبەندانی 1395ی هەتاوی کەسێک لە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی میین لاقێکی لە دەست دا.
کۆڵبەرێکی تەمەن 30 ساڵ خەڵکی بانە کە لەنێو سارد و سڕی کوێستانەکانی ناوچەی بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مابۆوە، تووشی سەرمابردووی دەبێت و ئاسەواری سەرما لەتەواوی جەستەی دیار، بە شێوەیەک کە تەواو جەستەی سەرمای بردوە.
(ڕزگارساکانی فەڕ) خەڵکی گوندی پسان سەربە تەرگەوەری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان نێزیک بەدووحەوتووی پێش کەبۆ بژێوی ژیانی ڕووی کردبوویە پیشەی گرانی کۆڵبەری لەگوندی (کوڕان) کەوتە بەر لێشاوی هەرەس وگیانی لەدەستدا.
ڕۆژی 23ی ڕێبەندانی 1395 هەتاوی کۆڵبەرێک به ناوی (خالید قارەمانی) لە هەوراز و سەختێکی بەرزاییەکانی ئالانی سەردەشتەوە دەکەوێتە خوارێ و بەتوندی برینداردەبێت. دوو ڕۆژ ئەم کۆلبەرە کوردە کە خەڵکی نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لە دەست دا.
ڕێکەوتی 24ی ڕێبەندانی ئەوساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماو لەسەردەمی شەڕی ئێران عێراق هاوڵاتییەکی کورد بەگرانی بریندار بوو. نێعمەت نازپەروەردە یەکێ لەئاژەڵدارای ئەم ناوچەیە لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی خۆی پێی لەسەر مینێک دەکەوێ وبەگرانی بریندار دەبێ.
3 کۆڵبەری کورد لە شاری سەڵماس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. داریوش پاشایی، خوسرەو کازمی خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی سەربە سەڵماس گیانیان لەدەست داوە. هەرلەم پێوەندییەدا ئازاد دیرەکی خەڵکی دیرەک بەگرانی بریندار بووە.
ڕێکەوتی 25ی ڕێبەندان کۆڵبەرێکی کورد بەناوی (س. ڕەسووڵی) خەڵکی ئاغڵانی شاری سەردەشت قامکەکانی پێی لەدەست دا.
30ی ڕێبندانی ساڵی 95ی هەتاوی، تەقینەوی مین لە زەوی کشتوکاڵی لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئێلام ڕوی دا. ئەم تەقینەوە گیانی هاوڵاتێکی کوردی گرتووە و کەسێکی دیکەش بریندارە.
ڕۆژی یەکشەممۆ گەنجێکی تەمەن 13 ساڵ خەڵکی دەشت عەباس لەناوچەی فەکە پێی لەسەر مینێک دەکەوێ وبەگرانی بریندار دەبێت.
لەشاری قەسری شیرین لەپارێزگای کرماشان لەدەورووبەری بنکەی سەربازی بورجی ئەحمەدی مینێک کەلەپاش شەڕی ئێران عێراق مابوویەوە تەقییەوە وبەو هۆیە شەپۆلی دەنگەکەی بەر هاوڵاتییەک کەوت وڕەوشتی لەگرانیدایە.
ڕۆژی پێنج شەممە 5ی ڕەشەممە لەناوچەی نی خزری ساڵح ئاوای مێهران سەربە ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقینەوەی مین بووبەهۆی گیان لەدەستدانی کەسێک.
خالید ئەحمەدیان، کوڕی حەسەن وخەڵکی گوندی “دیگورجی” سەربەشاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممۆ 4ی ڕەشەممەی 1395ی هەتاوی لەناوچەی سنووری “زێوکە” و ”لاجان” ی سەربە پیرانشار لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەکەوێتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆ وهەربۆیە چاوەکانی بەگرانی بریندار دەبن ولەکۆتاییدا هەردوو چاوی بەتەواوی لەدەست دەدات.
دوابەدوای تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەی سنووری بەردەپانی سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبوو بەهۆی کوژرانی کۆڵبەرێک و ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی ناوچەکە. هێزە خەڵکی ئەوناوچەیە لەبەرانبەر ئەو کردەوە قڕێژەی حکوومەتی ئیسلامی ئێران پەلاماری بنەکەی هەنگی سنووری دەدەن وهێزە چەکدارەکانیش بەرهەڵستیان دەوەستنەوە وبەو هۆیە تەقەیان لێدەکرێ ولەئاکامدا سێ کەس بەگرانی بریندار دەبن.
ڕۆژی شەمە 7ی ڕەشەی 1395ی هەتاوی لە ناوچەی شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی کۆڵبەرێک بە ناوی سدیق یاروەیسی کوڕی میرزا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتزامی بریندار کرا.
تەقینەوەی مین لەناوچەی شرهانی دێهلوڕان سەربە ئیلام لەخاڵی سنووری بووبەهۆی کوژران وبرینداربوونی دووکەس. بەهۆی ئەم تەقینەوەیە ئەحمەد جلیزی 32 ساڵ تەمەن هەرلەیەکەم ساتەکانی تەقینەوەکە گیانی خۆی لەدەستدا. وقوربانی دویەم کەدەکاتە برازای جلیزی بەناونیشانی محەممەد جلیزی لەبەشی پێ بەگرانی بریندار بوو.
بەشەکانی دیکەی پێشێل کاری مافی مرۆڤ
ژنان، منداڵان، خۆکوژی، خزمەتگوزاری، ژینگە و…
درێژەی پڕکردنەوەی چاڵاوەکانی ئاوی کشتووکاڵی وەرزێران وگواستنەوەی ئاوەکانی بۆکان بۆ پارێزگاکانی دراوسێ بەردەوامی هەیە.
کێشەو و گرفتی بێ ئاوی شارستانی “بەدرە” ی لە پارێزگای ئیلام گرتۆتەوە و بوە بە قەیران و کێشەی زۆر بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.
دووشەممۆ 25ی ڕێبەندانی 1395 خەڵکی گوندی گومارەلەنگ لەبەشی سەرشیوی شاری مەریوان لەپێوەندی لەگەڵ گواستنەوەی وچاڵکردنی نابەجێی زبڵی ناوشاری مەریوان لەو ناوچەیە، لەبەر بەخشداری دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.
لە شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی هەژاری و بێکاریەوە گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ و خاوەنی خێزان بە بڵاوکردنەوەی وێنە و نوسراوە لە شوێنە گشتیەکاندا ڕاگەیاند بە مەبەستە گورچیلەکانی بفرۆشێت.
ڕۆژی شەممە 16ڕێبەندان، شارۆمەندانی شیناوێ دژی ناهەستیاری بەرپرسانی دایەرەی ڕێگاوبانی میاندواو، لە ڕێگای میاندواو- بۆکان کۆبوونەوەیان ڕێخست.
ڕێکەوتی 19 ی ڕێبەندانی 1395 کۆمەڵێک لەخەڵکی هەژار وئازارچێشتووی کرماشان بەدروشمگەلی (خەڵک لەبەربێکاری وبرسیەتی لەمردندان)، (بێکاری لەکرماشان لەلووتکەدایە)٫(یەکەکانی بەرهەمهێنا وپیشەیی داخراون) وڕستەگەلێکی لەم چەشنە، بەرانبەربە پارێزگاری دەست نیشانکراوی کرماشان وسەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران دەنگی خۆیان بەم دووبەرپرسە حکوومییە گەیاند.
چوارشەممە 20ی ڕێبەندانی ساڵی 1395هەتاوی شاڕۆمەندێکی کوردی خەڵکی سنه بە ناوی کاوە 35 ساڵان لە دوکانەکەی خۆیدا بە پەتی‌سێدارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
قوتابخانەێیکی کچانە لە سەڵواتاوا سەر بە شارستانی سنە ئاودەستی نییە، گوندی سەڵواتاوای شاری سنه قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی تێدایە، سەرەتایی کوڕانە دوو ئاو دەستی تێدایە کەچی قوتابخانەی سەرەتایی کچانە توالێتی تێدا نییە.
گوڵزاری محەممەدی کچێکی 27 ساڵ تەمەن بەهۆی کێشە وگرفتی بنەماڵەییەوە لەشەوی هەینی 22ی ڕێبەندان لەڕێگەی خواردنی حەبەوە دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی 22 ڕێبەندان کرێکارانی پاڵاوگەی کرماشان بە هەڵگرتنی پارچە نووسراوەگەلێک، کە لە سەریان نوسرابو پاڵاوگەی کرماشان ناسنامەی کرماشانە دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەستانەوە.
بەیانی 24 ڕێبەندان گەنجێکی مەریوانی بەناوی ئاراس کە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و مناڵێکیشی هەیە، دەچێتە ئیدارەی “بنیاد شهید”ی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئارگر لە جەستەی خۆیی بەردەدات، ناوبراو لە ماڵباتانی سەرژبەو ئیدارەییە. کوتراوە (ئاراس) بە هۆیی بێکاری و فەقیری داویی لەو ناوەندە کردوە وامی پێ بدەن، کە داخوازیەکەی چەندین جار ڕەت کراوەتەوە.
رۆژی شەممە 23 ڕێبەندانی ساڵی 1395 هەتاوی، (پەریا محەمەدشێخە) بە هۆی کێشەی ناوماڵەوە دەستیدایە خۆکوژی و گیانی لە دەستدا.
ڕێکەوتی 25ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی کوژرانی سانع ژاڵە لەلایەن هێزەکانی جلی مەدەنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگۆڕستانی مەلامەقسوود لەشاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تێک درا.
ئەوڕۆ 26ی ڕێبەندانی ساڵی 1395 گەنجێکی 29 ساڵ تەمەن خەڵکی شارۆچکەی ڕەجایی شاری ئاودانان لەپارێزگای ئیلام دەستی دایە خۆسوتاندن. ناوبراو خێزاندار وخاوەنی منداڵە وبەهۆی کێشەی کاروهەژارییەوە خۆی سووتاندوە.
سێشەممە ڕێکەوتی 26 ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو شارۆمەندێکی کورد بە ناوی (ن-ن) 50 ساڵان خەڵکی گوندی (دۆریسان) سەر بە شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی لە ڕووباری سیرواندا خنکاند.
ڕێکەوتی 26 ڕێبەندانی ئەمساڵ خویندکارانی کۆلێجی نەفت و پیترۆشیمی زانکۆ ڕازیی کرماشان دژی سارد بوونی ئەم کۆلێجە دەستیاندایە ناڕەزای دەربڕین.
پێنجشەممۆ 28ی ڕێبەندانی ساڵی 1395ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی ئینتزامی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەشوێنی گشتییەکانی ئەم شارە تەقەیان لە ماشێنێکی (وانت سواری) کردو دووکەس لەدانیشتوانی ناو ماشێنەکە بریندار بوونوئەم تەقەکردنە بوو بەهۆی نانەوەی ترس ودڵەڕاوکی لەنێوان هاوڵاتیانی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا.
خەتەنەی کچان لە گوندەکانی هەورامان، کامیاران، ڕوانسەر و پاوە بەردەوامە.
یەکەمی ڕەشەمەی ساڵی 1395 هەتاوی خەڵکی گوندی سەیرانگای توریستی قوڕە قەڵا لە خۆپیشاندانێک نارزایەتی بەرامبەر بە نەبووی ڕێگا و بانی شیاو و شوستە و قیر و نەبوونی ژێر بینای ئیستاندارد دەستیان داوەتە نارزایەتی و کۆبونەوە.
2ی ڕەشەممە، فەرمانداری شاری مەریوان مۆڵەتی بە بەرنامەی کاریگەری فەرهەنگ و زمان لە سەر پەروەردە لەو شارە نەدا.
ڕێکەوتی یەکی ڕەشەمەی ساڵی 1395ی هەتاوی، دوابەدوای تەقەی ڕاستەوخۆ وبەبێ هۆشداری پێدانی هێزە ئینتزامییەکان بەرەو ماشێنێکی سواری لەجۆری پارس بەگومانی ئەوەی کەلووپەلی قاچاخی پێیە بووبەهۆی نانەوەی ترس وخۆف ودڵەڕاوکە لەنێو هاوڵاتیانی شاری کرماشان.
2ی ڕەشەمەی 1395هێزە ئینتزامیەکان و هێزی دژبەری قاچاغی کەلوپەل و لە شاری جوانڕۆ دستیان گرت بە سەر ماڵی کاسبکارانی فەرمی سنووردا.
ڕۆژی یەکشەممە 1ی ڕەشەمە، سروە ئیبراهیمی شارۆمەندی شاری سەردەشت بە دەستی هاوژینەکەی سووتێنرا بوو لە ناوەندێکی دەرمانیدا گیانی لەدەستدا.
پێنج‌شەممە 5ی ڕەشەمەی ئەمساڵ خەلکی گوندی گومارەلەنگی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامادەبوون لە ڕوبەڕوی قایم‌مقامیەتی مەریوان دژی کۆکردنەوە وچاڵکردنی زبڵی مەریوان لە نیزیکی ئەم گوندە کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست.
ڕۆژی هەینی 6ی ڕەشەممە ئەمساڵ، ژنێکی کورد 45 ساڵان، خەڵکی گوندی (کانی سپی) لە دەڤەری بێلی سەر بە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کێشەی ئابوری و بنەماڵەیەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی شەممۆ ڕێکەوتی 7ی ڕەشەممەی ساڵی 1395ی هەتاوی، گیان لەدەستدانی دایکێک بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکی لەشاری مەریوان ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتەوە. خەڵکی شاری مەریوان لە بەردەرکی شوێنی کاری ئەم پزیشکە کۆبوونەوەی نارەزایان ئەنجام دا.
کوڕە گەنجێکی 22 ساڵانی کورد، لە گوندی قەڵاڕوتەڵەی شاری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج‌شەممە 6ی ڕەشەممە بە پەتی سێدارە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
02-03-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,328 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | راگەیاندنی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: نەغەدە
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 02-03-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 21-03-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 7,328 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
چیا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 106,003
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
چیا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.531 چرکە!