- #شوعلە عەلی سەعید#، هاوسەری #نەوشیروان مستەفا# بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.[1]
- لەسەر داوای بەرپرسانی ئێرانی و تا دوای جەژنی نەورۆز، هەموو جۆرە هاتوچۆیەکی تەنکەرەکانی هەڵگری سوتەمەنی، لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ#ەوە و لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕادەگیرێت.[2]
- لەلێدوانێکیدا، وتەبێژی #تەڤگەری ئازادی#، وەڵامی لێدوانەکەی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێری دایەوە لەبارەی داخستنی دەزگای #ستاندەر# بەبیانووی سازدانی کۆڕ بۆ ڕێکخراوێکی نافەرمی بۆ ماوەیەکی کاتی داخرابوو، وتەبێژەکەی تەڤگەر وتیشی، ئاسایشی هەولێر یان بێ ئاگایە یانیش وەکو پیشەی هەمیشەییان کە کپکردنی دەنگی ئازادە دەزگای ستاندەریان داخستووە.[3]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 15,879