ئاڵای کوردستان 2
زانیارییەکان لەسەر
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان زۆرن، لێرەدا دەکرێت هەندێک زانیاری لەسەر ئەم ئاڵایەی ئێستا کە لای کوردان هەیە تا رادەیەک بخەیتەروو بە ئومێدی سود وەرگرتن، لێرەدا تەنها باس لەئاڵای کوردستان بە کورتی کراوە لەپاش بیستەکانی سەدەی رابردوودا.
لە 20 ی گوڵانی 1920 کۆمەڵەی تەشکیلاتی ئیجتیماعی کورد لەکۆمەڵەی تەعالی کوردستان جیابووەیەوە بە سەرۆکایەتی (
ئەمین عالی بەدرخانئەمین عالی بەدرخان) و ئەم کۆمەڵەیە خاوەن ئاڵایەک بووە کە بۆ یەکەمینجار لەلایەن(زنار سلۆپی) یەوە لە بیروەریەکاندا باس لەئاڵای ئەم کۆمەڵەیە کراوە، زنار لە بیروەریەکانیدا بەم شێوەیە باسی ئه و ئاڵایەی کردووە، کۆمەڵەی هاوبەندی کۆمەڵایەتی ئاڵای سێ رەنگی کوردستانی داناوە، لەسەرەوە تەختەیەکی سوور، لەناوەڕاستیدا تەختەیەکی سپی، رۆژێکی پرشنگداری تێدایە تەختەی خوارەوەیشی سەوزە، ئەمەش وەک ئاڵای نیشتمانی کوردان بڵاوکرایەوە.
جەمال نەبەز باس لەوە دەکات لە سەروبەندی پەیمانی سیڤەردا ئه و ئاڵایە لای شەریف پاشای خەندان بووە، سەبارەت بە دروست کاری ئاڵای کوردستان و رەنگەکانی باس لەوە دەکرێت کە لە لایەن کەسێکەوە بووە بە ناوی (زەینول عابدین) ئەمەیش وەک باس دەکرێت لە ئاڵای سەردەمی ماددەکانەوە وەرگیراوە کە لە سێ رەنگی سورو سپی و سەوز پێکهاتووە، زەینول عابدین زانیاری لەسەر کەمە ئەوەندە هەیە لەسلێمانی نیشتەجێبووە و ئەندامی کۆمەڵەی تەعالی کوردستان بووە.
بە درێژای سەردەمەکان بە تایبەت لە کاتی بەرپابوونی شۆڕش و راپەڕینی کورداندا ئاڵای تایبەت و جۆربەجۆر هەبووە، لێرەدا دەکرێت ئاماژە بە ئاڵای سەردەمی
کۆماری کوردستانکۆماری کوردستان لە
مهابادمهاباد بکەین، کۆماری کوردستان لەمهاباد لە 22 ی کانونی دووەمی 1946 بە سەرۆکایەتی قازی محەمەد (1901 – 1947) راگەیەنرا، لەسەردەمی کۆماری مهاباد و لە17 ی کانونی یەکەمی ساڵی 1945 لەسەر لەبەیانیدا بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستان و لە رێورەسمێکی شکۆداردا بەخوێندنی سرودی نەتەوەی ئاڵای کوردستان بەئامادەبوونی پێشەوا هەڵکرا، لەپاشتردا ئەم ئاڵایە لە شارەکانی تری وەک (بۆکان، نەغەدە، شنۆ...) هەڵکرا.
ئاڵای کۆمار هەمان ئاڵای کۆمەڵەی تەشکیلاتی ئیجتیماع بووە بە هەندێک دەستکاریەوە کە ئاڵای کوردستان بووە و هەڵکراوە، ئاڵاکە بریتی بووە له و رەنگانەی لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە کە لەناوەندیدا دوو گوڵە گەنم کە لەقوماشێکی سوور لە دەوری ئاڵاوە، لە ناوەندی گوڵە گەنمەکەدا تیشکی هەتاوێکە نوکە قەڵەمێکی لێ دەرکەوتووە، بە پێی گێڕانەوەکان قازی محەمەد لەرۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان پیرۆزبایی لەکورد کردووە و وتویەتی هیچ میلەتێک بەبێ خوێن رێژی ئاڵای هەڵنەکردووە، بەڵام خۆشبەختانە بێ ئەوەی هیچ کەس خوێن لەلۆتی بێت کورد ئاڵای خۆی هەڵکردووە.
بەدرێژای مێژووی کورد، تاکی کورد بە ئاوات بووە کە ئاڵای کوردستان بشەکێتەوە و کوردان خاوەنی ئاڵای خۆیان بن، بۆیە لەم پێناوەدا (
دڵداردڵداری شاعیر) گۆتەنی لاوانی کورد حازر و ئامادەبوونە و لاوان بەردەوام بەخوێنی سوریان ئاواتیان هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بووە، لەپاش راپەڕین جارێکی تر ئاڵای کوردستان کەوتەوە سەر باس هەر بۆیە بە پێی بڕیارێک بە ژمارە (26) لە 11 /11 / 1999 پەرلەرمانی کوردستان بڕیارێکی سەبارەت بە ئاڵای کوردستان دەرکردووە و پاشتریش ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری گونجاوی لەبارەوە داوە، دواتر سەرۆکایەتی هەرێم بە فەرمانی ژمارە (60) شوێنی هەڵکردنی دیاری کردووە و ئەم ئاڵایەی ئێستا کە هەیە بە رووبارێک خوێن بەدی هاتووە، بەجۆرێک خەریکە دەبێتە ئاڵای کوردان لەهەر چوار پارچە و تا هەنوکەیش خوێن رشتن لەپێناو بەرز کردنەوەی ئەم ئاڵایەدا لە تەواوی کوردستاندا هەر لەخانەقینەوە تا کۆبانی بەردەوامە، دڵنیام هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە دیار بەکر و مهاباد واتا لە (رۆژهەڵات، رۆژئاوا، باکور و باشور) هەر دەبێت و ئه و رۆژە ئاواتی هەموو کوردێکی بەشەرەفە، شەکاوە بێت ئاڵای بەرزی کوردستان لەکوردستان و هەموو جیهان.
لەنوسینی ئەم بابەتەدا سود لەلێکۆڵینەوەیەکی دکتۆر ئازاد عوبێد لەگۆڤاری مێژوو وەرگیراوە لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی تر.
[1]