پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,832
وێنە 104,255
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
کورتەباس

شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
کورتەباس

ئیسماعیل فەرەج
چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا لە ماڵپەڕی PUK وە تەماشای ڕۆژنامەی کوردستانی نوێم ئەکرد چاوم کەوتەسەر ناونیشانی (شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتیەکان)، بەوردی خوێندنمەوە، پاش خوێندنەوەی تەلەفۆنم بۆ مامۆستا جەعفەر کرد، پرسیاری ئەوەم لێکرد خۆشحاڵم کتێبەکە گیشتۆتە قۆناغی دوایین وئێستا خەڵک ئەتوانن بیخوێننەوە، مامۆستا بەخێرای وەڵامی دامەوە کە پاش چەند ڕۆژێکیتر ئەکەوێتە بازاڕ، پێئەچێت ڕۆژی 20 ی مانگی مای بێت. منیش ئاسودەبووم، ووتم ئەو ڕۆژەی بەڕێزتان باسی ئەکەن من لە کوردستان ئەبم وفریای ئەکەوم، چونکە لە هەموو کەس زیاتر پێویستم پێیەتی، جگە لە خۆشەویستیم بۆ زانیاری وماریفەت وگەورەیی شاری سلێمانی، ئەوە خۆشم سەرقاڵی بابەتێکم لەسەر ڕەوتی ئۆربانیزم لەشاری سلێمانیدا، خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری وکەرەسەی لێکۆڵینەوەکەم. مامۆستا زۆری پێخۆش بوو. بە گەیشتنەوەی شارم سۆراخی کتێبەکەم کرد بەڵام دیاربوو نەکەوتبووە بەردەست خوێنەر، ئەوەندەی گوێبیستی بووم هەندێ کێشەی مادی بۆ هاتبووەبەر. واڕێکەوت ڕۆژی چواری ئەم مانگە واتە چوارشەمەی (4-06-2014)ی ڕابردوو لە شوێنێکی دوورە دەستی شاری سلێمانی بووم، خۆم بەکارێکەوە خەریک کردبوو، بەهۆی زەنگی تەلەفۆنەوە زانیم، ئەتوانم کتێبەکەم دەستبکەوێت، هەموو ئەو کارانەم بەلاوەنا، گەڕامەوە بۆ شاری سلێمانی تابتوانم بەزوترین کات کتێبەکەم بەدەستبگات، دەوروبەری چواری عەسربوو، لە نزیک ماڵەکەمانەوە کتێبەکە کەوتە دەستم، ئەمەندە ئاسودە بووم نەم ئەزانی چۆن سوپاس بکەم، بە خێرایی لەباوەشم گرت، وا بیرم لێئەکردەوە ئەمە ئەو کتێبەیە هاوشانی چەند کتێب وتوێژینەوەیەکی تر لەسەر شاری سلێمانی ئەتوانرێت ببێت بە مەرجەعێکی گەورە بۆ بەزاندنی سنوری ماریفەتی هۆنینەوە، من سودی گەورەی لێوەرئەگرم. هەر هەمان ڕۆژ پاش چەند جارێک ئەمدیوئەودیوکردنی دەستم بەخوێندنەوەی کرد، لەوانەیە بەلاتانەوە سەیربێت ئەگەر بڵێم هەرهەمان ڕۆژ تا بەیانی کتێبەکەم خوێندەوە. لە کاتی خوێندنەوەکەدا زۆر شتم بۆ ئاشکرا بوو.
ناونیشانی کتێبەکە خۆی لە پێنج بابەتی (شار، سلێمانی، ململانێ، گروپ، کۆمەڵایەتی) دا ئەبینێتەوە، ئەم بابەتانە خۆیان لە خۆیاندا بابەتی سەربەخۆن وتێدوانی سەربەخۆیان پێویستە، مامۆستا جەعفەر بە شێوەیەک هەلێبژاردوون کە بتوانرێت هەموویان پێکەوە مانایەکی گرنگ وبەکرۆک لە ئامێزی توێژینەوەیەکی 695 لاپەڕەیدا بخانە کەنووی ماریفەتی شاری سلێمانیەوە. بە شێوە زمانێک کە خوێنەر هیلاک نەکات ومانا ومەبەستی خۆیان بپێکن. خوێنەر هەوڵبدات بەردەوام لە خوێندنەوەیدابێت. بەڵگەی بە شاربوونی ڕاستەقینەی تیا بدۆزێتەوە.
پۆل بلانکار لە کتێبی مێژوی شاردا (تأریخ المدینة) لەو باوەڕەدایە مێژوی بونیادنان وماریفەت ئەکەونە ترۆپکی مێژوی شارەوە، یەکەمین ودوایین خەسڵەتی مرۆڤی بەهزر ڕەوتی ئۆربان بوونە، شارنشینیە، واتە گواستنەوە وئاڵوگۆڕی مرۆڤە لە ڕەوتی ژیانی سادە وساکاری دێهاتی وکۆچبەری وشوانکارەییەوە بۆ ڕەوتی نیشتەجێبوون وجێگیربوونی سەردەمانە، ئەوەی ئەو ڕۆڵە ترۆپکیەی شار دەستنیشانئەکات زمانی نوسین وخوێندنەوە وئاخاوتنە. ئەم لایەنە لە شاری سلێمانیەوە بووە یاساو لە سەرتاسەری کوردستاندا بە هیمەتی کەسایەتی وبیرمەندی گەورەی نەتەوەکەمان نالی مەزن داکەوت.
کەس بە ئەلفاضم نەڵی خۆکردیە خۆ کوردیە
ئەوکەسەی نادان نەبێت خۆی طالبی مەعنا دەکات
لە توێژینەوەی شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتیەکاندا خەڵکی تایبەتمەند وئاسایی ئەتوانن بە ئاسانی سودی لێوەرگرن، کە ئەڵێم ئاسایی واتە ئەو کەسانەی مەبەستیانە بە مێژوی شاری سلێمانی ئاشناببن، ئەتوانرێت لەو بەڵگەنامە وشێوازی تێڕوانینەی ئەو سەد ساڵەی مامۆستا جەعفەر خۆی بۆ ماندوو کردووە چەندین نهێنی گەورەی کرۆکی ئەم شاری سلێمانیە ئاشکرا بکەن.
سەرەتای توێژینەوەکە ئاشنای پرۆگرام ومەبەست وتەرزی باسەکەمان ئەکات. مامۆستا جەعفەر لە دیدێکی سوسیولۆژیەوە مێژووی شاری سلێمانی پێناسە وشرۆڤە کردوە. باس لە لەدایک بوونی شارێک ئەکات، کە هەر لە سەرەتای بونیادنانیەوە وەک شار وپایتەخت ناسراوە، لە توێژینەوەکەدا کۆمەڵێک بنەمای لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیانەی تیا پەیڕەو کراوە، ئەم شێوازی نووسینە زۆر بیرمەند وتوێژەری بوارەکانی لێکۆڵینەوەی شار لە دنیادا بە بەرفراوانی پەیڕەویان کردووە. لەو توێژینەوەیەدا توانراوە لەناو چەندین یەکەی بچوکی زیندودا کە بە لاتینی پێی ئەوترێت LOKATIO بەمانای(أنساق) ی عەرەبی دێت، لێیان بکۆڵیتەوە، لە پەیدا بوونی گەڕەک وچۆنیەتی نیشتەجێ بوونەوە شۆڕبۆتەوە بۆ گەورەیی شار وچەندین ڕێگەی ئەکادیمیانەی تیا هێناوەتەبەر وپەیڕەوی کردوون لەوانە (ئەزموون، پێودانگ، تێبینی، سەرچاوە، شیکردنەوە، بەدواچون و بەراوردکاری وهاوبەشی کردنی کەسی‌) ئەمە جگە لەوەی بەپێی توانا بەڵگەنامەی پێویستی بۆ پشت ڕاسکردنەوە وشیکاری مەبەستی لێکۆڵینەوەکە بەکارهێناوە.
ئاشکرایە کە فاکتەری دروست بوونی شار جیاوازە، جگە لەوەی شار لەو شوێنانەدا دروست ئەبێت کە بنەی بە شار بوونی تێدایە، فاکتەری سیاسی، ئابوری وکۆمەڵایەتی لە دروست بوون وگەشەی شاردا ڕۆڵی گرنگ ئەگێڕن، وەک هەموو ئەو شارانەی بوونەتە پایتەختی ئیمپراتۆرەکان وسەرنج وگەشتی تایبەتی خەڵکی کەوتونەتە سەر ودەسەڵات تیا گەشە کردوو بووە. هەندێ جار جموجۆڵی بازرگانی یاخود کەوتنە سەر ڕێگەی بازرگانی ئەبێتە فاکتەری گەشانەوەی ئابوری ناوچەیەک وبنەی بە شار بوون تیا گەشە ئەکات، وەک شاری قەننا لە میسر کە نیل ودەریای سور پێکەوە ئەبەستێتەوە، یاخود صنعای یەمەن کە لە ناوەڕاستی بیابانەکانی یەمەندایە، یان شاری شتوتگاردی ئەڵمانی کە بەهۆی دروست کردنی کارگەی ئۆتۆمبێلی فوکسڤارگنەوە دروستبوو، یاخود شام کە هەر لە زووەوە قوڕەشیەکان کردیانە ڕیگەی بازرگانی(رحة الشتاء والصیف). ئەو فاکتەرانە خۆیان لە خۆیاندا چەندین بواری کۆمەڵایەتی گرنگ لەگەڵ خۆیاندا گەشە پێ ئەدەن وفاکتەرە کۆمەڵایەتیەکانی وەک ماریفەت وزانست وبیری سەردەمی جموجۆڵەکانی تیا بە هەند ئەگیرێ، ناوچەکە وەک شار بەناوبانگ ئەکات، لێرەوە هەست ئەکرێت توێژینەوەکەی مامۆستا جەعفەر لە پرۆگرامێکی مامەندکردنی(وصف) بەڵگەییەوە ڕۆچۆتە ناو ڕەوتی ئاینیەوە وباسی لە کاریگەریەکانی کردووە لەسەر شاری سلێمانی، باس لە شێخانی بەرزنجە ئەکات، تا ئەوکاتەی لەگەڵ بونیادنانی شاری سلێمانیدا ئاوێتە بوون. شار وناوبانگی شاریان بەرفراوانتر کردووە و بنەی شاری تیا گەشاندۆتەوە. چونکە لەناو ئەو فاکتەرانەی لە دروست بوونی شاردا ڕۆڵی گرنگ ئەگێڕێت، ئاین وکەسایەتی ئاینی وشوێنی ئاینیە، ئەبنە یەکێک لە فاکتەرەکانی ئاوەدانی لە سەردەمێکی دیاری کراودا، لە دروست بوونی شاردا بنەما سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتیەکان لەخۆیدا کۆئەکەنەوە؛ شاری مەکە ومەدینە پاش دۆزینەوەی ئاوی زمزم دروست بوو. بووە پێگەیەکی ئاینی لە سەردەمی پێش ئیسلام ودوای ئیسلامدا تا ئەمڕۆ ئەو ناوبانگەی پاراستووە، یاخود شاری نەجەف وکەربەلا.
ئەو ڕەنگدانەوە ئاینیانە خۆیان لە خۆیاندا جیاوازی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگەدا پێئەگەیەنن، جۆرە دابەش کردنێک پەیدائەبێت، بۆ دوو مەبەستی برەودان بەو شوێن وپێگەیەی ئەبێتە بنەی خۆپێگەیاندن لەلایەک ولەلایەکی ترەوە ناوبانگی دەرکەوتن وبە شار بوون لەخۆیدا پێ ئەگەیەنێت، هەموو ئەم مێژووە لە سێ پاژدا ئاشکراو ڕوونکراوەتەوە، واتە ژیانی شار بە گۆڕانکاری خێرا ئەناسرێتەوە، بەڵگەی ئەوەیە ئەو گۆڕانکاریانەی لە شاردا دروست ئەبێت لە لادێدا دروست نابێت. ئەم مەبەستەی لە پاژی چوارەمدا لە بەڵگەکانی سالمی شاعیرەوە ئاماژە پێداوە، ئاماژەی بە دەرکەوتنی چینی خاوەندار وپیشەیی وئاینی و... تد کردووە. ئەو بابەتانەی باسی لێوەکراوە وتوێژینەوەی لەسەر کردوون بنەی دروست بوونی شارە جیاوازیەکی بنچینەیی دیار لە نێوان شار ولادێدا ئەخەنە ڕوو، واتە هەر لەو سەردەمەوە شاری سلێمانی بنەی شاری تیا دروست بووە.
ئەگەر بە مێژووی شارە هیندی وبابلی ومیسریەکاندا بچینەوە، ئەوە هەر لەو سەردەمەوە جیاوازی ودابەشکردنی کۆمەڵگە بەسەر چینی خوواوەند وپیاوانی ئاینی ومسکێن وسەرباز و...تد تیا دەرکەتووە، ئەو جیاوازیانە گۆڕانکاری ڕسکان وسیستەمی مادی وکۆمەڵایەتی لەگەڵ خۆیاندا پێئەگەیەندووە وچەندین دامودەزگا وبەڕێوەبرایەتی دروست کردووە، جۆرێک ململانێی دیار لە ڕووی هەڵسوکەوت ومامەڵە وپێگەیاندن وبیروبۆچون وخۆسەپاندنی ناوخۆیی ودەرەکیەوە بەرجەستە کردووە. ئەم دینامیکیەتە لە سێ لایەنی سەرەکیەوە شار وڕەوتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی شارنشین وابەستەی گۆڕانکاری ئەکات، لایەنی یەکەمیان گۆڕانکاری بەها کۆمەڵایەتیە دیاری کراوەکانە، واتە گۆڕانکاری لە کرۆکی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتیدا. لایەنی دووەم گۆڕانکاری ڕۆڵی کۆمەڵایەتی خەڵکیە. سێیەمیان وابەستەی بیرمەند وداهێنەرانی ئەو پێگە مادی وکۆمەڵایەتیەیە، ئەگەر هاوڕایی لە پەسەند کردنی ئەو گۆڕانکایە کۆمەڵایەتانەدا دیار بێت. کاردانەوەی ئەو گۆڕانکاریانە ئەبێتە فاکتەری دەرکەوتنی کەسایەتی دیار، لەناو جۆرێک ململانێدا دەرئەکەون، ئەکەونە هەوڵدان بۆ خستنە ژێر ڕکێڤی بوارە مادی وکۆمەڵایەتیەکان وپێگە وڕۆڵی دیار بۆ خۆیان مسۆگەر ئەکەن.
لێرەوە پەیوەندیەکان لەناو شاردا لە تەرزی پەیوەندیەکانی لادێ جیا ئەبێتەوە، هەوڵ ئەدرێت ئەو پەیوەندیە میکانیکیە باوەی لە چوونیەکی دابونەریت ومۆرس وبیر وخزمایەتی و... تد هەیە بگۆڕڕێت بۆ پەیوەندیەکی ئۆرگانی ولە پەیمانی یاخود کۆنتراکتی کۆمەڵایەتی بۆ پێکەوە ژیان مسۆگەر ئەکات. هەموو ئەم ڕەوت وهەوڵدانە لە بنەی دروست بوونی شاری سلێمانیدا بەپێی ئەو شیکار وبەڵگەنامانەی مامۆستا جەعفەر باسی کردوون ئەبینرێنەوە. ئەم لایەنە بەهۆی لەمپەڕی باو وبۆچوونی زۆرینە ونەبوونی سیستەمی کۆمەڵایەتی زاڵ بەسەر ڕسکانی کۆمەڵایەتیدا بوونەتە جۆرێک لە بەربەست وسستی ڕاگرتنی ئەو بوارەیان پێوە ئاشکرایە، هەر بۆیە چ سالم وچ مەلا حەمدوون بەدوو دیدی جیاوازەوە لەو بوارە ئەکۆڵنەوە وڕەخنە بارانی ئەو ژیانە کۆمەڵایەتیە ئەکەن. جگە لەوەی ئەو بیروبۆچوون وتێروانینەی ئەم کەسایەتیانە ڕەنگدانەوەی چەندین هەڵسوکەوت ومامەڵەی گشتی کۆمەڵگەی سلێمانی بووە، بابەتی تر هەبووە تا ئەم ڕەخنەو بۆچوونە شیعر ئامێزیەی لێوە پەیدا بووە. بەهۆی سەرکردە وداهێنەر وبیرمەندی ناو کۆمەڵگەوە چەندین ڕەوتی ئەو بوارانە دێنەکایەوە وئەخزێنرێتە ناو کۆمەڵگەوە، بیروبۆچوونی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ناویاندا پێئەگەیەنێت.
لە مێژودا هەر وابووە ڕەوتی پەیدا بوونی شار لە سەردەمی ئەرستۆوە بۆ ئەفلاتون وبەدوا کە باس لە دروست بوونی شار وجیاوازی ودابەشکردنی کۆمەڵگە ئەکەن، بوونەتە فاکتەری پەیدابوونی تێڕوانینی جیاواز ودەرکەوتنی ئاینی جیاواز لە شاردا. قەشە ئوگستین لە کتێبی شاری خواوەند (مدینة اللە) دا باس لە شاری دنیایی وشاری خواوەند ئەکات، تا ئەگاتە فارابی لە کتێبی آراء أهل المدینة الفاضلة بۆ پابەند بوون بە هەمان ڕەوتی پاراستنی ئەو پەیوەندیانە ومانەوەی بێ کێشەیی خەڵکی بەو ڕێژە سروشتیە زۆرە.
ئەم نمونەیەم بۆ ئەو مەبەستەیە کە مامۆستا جەعفەر زۆر ورد وبە دیقەت ئەو بابەتەی خستوتە ڕوو بۆ گەورەیی کرۆکی بە شار بوونی شاری سلێمانی. ئەو بۆچوونانە لە توێژینەوەکەیدا جۆرێک پەروەردەی مۆدێرنی لێ پەیدابووە، واتە سیستەمی پەروەرەدە دوو کەرتبووە، خەسڵەتی کۆن ونوێی تیا دەرخستووە، هەردوو تەرزی پەروەردەکە ئەگەر هەوڵی جدی بۆ بدرێت لەناو یەک سیستەمدا ئەبێت بە سیستەمی سەرەکی لە کۆمەڵگەدا، چونکە سیستەمی پەروەردە دوو لایەنە، یەکەمیان زانستە و دووەمیان هونەرە. زانستە بۆ پێگەیاندنی کەسێتی مادی و کۆمەڵایەتی نەوەکانی وڵات، لە وەزیفەدا funx (الوظیفة) هونەرە بۆ بەرز ڕاگرتنی کەسێتی مرۆڤ وڕۆ- شا- ک (ڕۆشنبیری، شارستانی، کولتوور) ی کۆمەڵگە تا ئاستی ناساندن و گەیاندنی بە پلەی سەردەمانەی دنیا، بەردەوام پێویستی بە گەشە پێدان هەیە. دیارە ئەم لایەنە جۆرێک کرانەوەی هزری مرۆڤی شارنشین بەلای خۆیدا ڕائەکێشێ بەپێی پلەی پێشکەوتنی هزری (ڕۆشاک)، هەندێ گۆڕانکاری ئەزموونی مێژوویی ئەکەونە هەنگاونان بۆ گۆڕانکاری، بەو مەرجەی ئەو شێوە گۆڕانکاریانە توانای ئیستعابی هەبێت (وشەی إستعاب لە کوردیدا بەرامبەر ofozio لاتینی دێتکە لە زمانی کوردیدا نەهاتۆتە بەرچاوم جگە لە ووشەی تێگەیشتن نەبێت کە مانی مفهومی عەرەبیە).
هەموو شێوە گۆڕانکاری وئاڵوگۆڕێکی نوێی دەستکرد یاخود هاوردە لە کۆمەڵگەدا ئەکەوێتە بەردەم تاقیکردنەوەوە، هەرچەند گۆڕانکاری وەک ڕووەک وایە لە هەرشوێنێکدا هەلی سەوزبوونی بۆ بڕەخسێ دەرئەکەوێت وسەوز ئەبێت، لەبن دارو بەرد وژێر ئاودابێت، لە چینی دیوار ولێواری گوێسەبانەی ماڵاندابێت، بەهەمان شێوە لە ژیانی کۆمەڵایەتیشدا هەر وایە هیچ لەمپەڕێک نایگرێتەوە تەنها تاقیکردنەوە نەبێت، ئەگەر دەستکردبێت یاخود هاوردە. وەک چۆن مامۆستا بە بەڵگەی زیندوو ئەو دەستە وگروپانەی دەستنیشانکردووە. لە سەنگەر گرتنی خەڵکی شار وسەردەمی مەشروتەدا باسیان لێوەئەکات، ئەم لایەنەیە مامۆستا جەعفەری لە توێیژنەوەکەدا ڕاکێشاوە تابکەوێتە باسکردن وبەڵگە هێنانەوە بۆ سەردەمی مەشروتە وپاشان بۆ هەنگاونان ودەنگۆی شۆڕشی ئۆکتوبەری 1917. لەبەرئەوەی کورد لەو سەردەمەدا پابەندی سیستەمی کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی دەرەکی نەبووەو خۆشی لەهەموو ئەو هەوڵدانەنانەدا سیستەمێکی ناوخۆیی بۆ پێنەگەیەنراوە، کەم کەس لەو شەڕەدا بەشداریان کردووە، بەهەمان شێوە کەمیان لێبەدیل گیراوەو ئەوەشی کە هەبووە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕیان نەکردووە. پابەندبوونی ڕسکانی کۆمەڵایەتی بە کۆمەڵگەی کوردیەوە زۆر ئاشکراترە وەک لە پابەندبوون بە سیستەمی کۆمەڵایەتەوە، لەم شێوە کۆمەڵگاندا بەپێی بۆچوونە ئەنترۆپۆلۆژیەکان پەیوەندیە میکانیکیەکان بەردەوام زیندوو ڕائەگیرێت. (باپیرم بۆی گێڕامەوە... کە ساڵی 1914 لاوێکی هەرزەکار بووە لە ترسی ڕەشبگیری لەگەڵ چەند کەسێکی تردا خۆیان شاردۆتەوە، بیریان لەوە کردۆتەوە تورەکەیەک توتن بخەنە مەنجڵێک ئاو تا ئەوکاتەی ئاوەکە زەرد ئەبێت پاشان بیخۆنەوە، چونکە زەردی توتنەکە زەردیا هەڵئەگەڕێنێت وگومانی نەخۆشی جگەریان لێئەکرێت، ئەمەیان کردووە، پاشان چوون بۆ قشڵەی عوسمانیەکان کە سەیریان کردوون ئەو مەترسیەیان لەکۆڵ بۆتەوە وئیتر بەڵگەی نەگیرانیان هەبووە). ئەمە بەڵگەیەکی بچوکی هەوڵدانبووە بۆ خۆدزینەوە لە بەشداریکردن وهەڵاتن لە پابەندبوونی سیستەمی سەرەکی، بەڵام شتێکیتر شوێنی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی، سەربازی و...تد نەگرتۆتەوە. جگە لەو گەشە سروشتیەی بەردەوام تیادەرکەوتووە وجۆرێک هەوڵدانی گروپی بۆ ئەو مەبەستە هێناوەتە کایەوە.
لە پاژی یازدەدا لە شێوازێکی بەرفراواندا ئەو گروپە کۆمەڵایەتیانە گەورەترئەبن وهێزی کۆمەڵایەتیان بەرجەستە کردووە (هێزی کۆمەڵایەتی لە دوو لایەنی جیاواز، لە هەمان کاتیشدا ئاوێتەی یەکترپێکدێت، خاوەن دوو مۆرکی سەربەخۆن، یەکەمیان ئەو هێزە دەروونی وکۆمەڵایەتی وجەستەییە کە ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆی تێگەیشتنی ڕۆڵ وپێگە کۆمەڵایەتیەکانە، وابەستەی بیروبۆچوون وهزری تاکەکەسە، لە ئەنجامی کۆمەڵێک پەیوەندی پەروەردەیی وپێگەیاندنی کۆمەڵایەتی ڕیلاتیڤ (نسبي) ومامەڵەی بەردەوامەوە بەرجەستە ئەبێت. مۆرکی دووەمیان کۆمەڵایەتیە، لە ئەنجامی پەیوەندی وئاڵوگٶر وکۆبوونەوە وئاشکراکردنی شێوە هێزی یەکەمەوە یەکڕایی وهاوخەمی وبەرژەوەندی گشتی تۆکمەئەکات وئەتەنێتە ناو دانیشتوانەوە، لە تەرزی هێزێکی گشتگیردا وەک هێزی کۆمەڵایەتی دەرئەکەوێت، ئەم هێزە بنەمای برەوی گەشە وپێشکەوتن وگۆڕانکاری مادی وکۆمەڵایەتی کۆمەڵگەیە. فاکتەری ڕووداوەکانی ناو کۆمەڵگەیە. ئەم هێزە کۆمەڵایەتیانە هەوڵی ئەوەیان داوە لەو دەراوەوە ڕسکانی کۆمەڵایەتی تێکەڵ بە سیستەمی کۆمەڵایەتی بکەن (ڕسکان یاخود بونیادی کۆمەڵایەتی بازنەیەکی ڕێکخراوەیی گشتیە، هەوڵی ڕێکخستنی هەموو پەیوەندیە مادی ومرۆڤایەتیەکانی نێوان تاکەکەس وخەڵک لە کۆمەڵگەدا ئەدات) ئەم ئاڵوگۆڕە هەلی زیاتری بۆ کەسایەتی ڕونبیری وابەستەی گۆڕانکاری سیستەمی پەروەردە وپێگەیاندن خوڵقاندوە، شێوە دەزگای جیاواز دروستبووە، بنەی گۆڕانکاری سیاسی وکۆمەڵایەتی لەگەڵ خۆیاندا پێنەگەیاندووە، ئەم گۆڕانکاریانە مسافەی (ماوە) نێوان دەسەڵات وخەڵکی پێوەدیارە، لێرەوە سەرەداوی بەشێکی تێروانینی ئەم توێژینەوەیەی مامۆستا ئەکەوێتە خانەی سوسیولۆژیای سیاسیەوە. ململانێکان دەرئەکەون، چونکە باس لە کۆمەڵێک ئەنساق (لە زمانی کوردیدا ئەم وشەیەم (أنساق) بۆ نەدۆزرایەوە بەڵام لە زۆر زمانی تردا بە lokatio لۆکاتیۆ یاخود کۆردیناس cordinace بەکاردێت لە ڕەگەزدا لاتینین) ئەکات وپێکەوە لە تەوەری خێزان وتەرزی دەوڵەت وئابوریدا وابەستەیکردوون، بەو بەڵگەنامانەی لە توێژینەوەکەیدا خستونیەتە ڕوو جۆرێک ئەزموون وپێداگرتنی سەپاندنی بوونی شاری سلێمانی سەلماندووە.
مامۆستا جەعفەر لە لێکۆڵینەوەکەیدا بەرەو ڕووی ئەو ئەنساقانەی کردووینەتەوە کە بەڵگەنامەکانی پیسکەندی وئاغا تەها ونامەکانی علی میرزا ونوسینەکەی کاکە حمەی ئەمین عەتار ئەیسەلمێنن. لێرەوە دەرئەکەوێت هەوڵئەدات مەبەستی خۆیی لە دامەزراندنی شاری سلێمانیدا ئاشکراتربکات. چونکە پەنای بۆ کۆمەڵێک بەڵگەنامە وبابەتی بەرفراوانبوونی زەویەکانی شاربردووە، خاوەنداری تیادەرەوتووە. لەهەموو ئەو هەوڵانەدا ئەکرێت زۆر بە ئاشکرا ئاماژەی مانەوەی پەیوەندیە میکانیکیەکان ڕەچاوبکرێت، چونکە ئەو هەوڵانە نەبوونەتە بنەی دامەزراندنی سیستەمی کۆمەڵایەتی، بەهەمان شێوە لە شاردا لەناو ئەو چوار چێوەی پەیوەندیانەوە خەڵکی شانازی بە ڕەچەڵەک وپێگە وڕۆڵی خۆیەوە ئەکات، لەسەر بنەمای خاوەندارێتی زەوی وپێگەی کۆمەڵایەتی وەستاوە بە پێچەوانەی خەڵکی شارەوە کە شانازیەکانیان بە ئەزموون وتایبەتمەندی وکارکردنیانەوەیە.
لێرەدا حەز ئەکەم شتێک بڵێم (مرۆڤ چەند لە ڕوی فیکری وجەستەییەوە گەشەی پوخت بکات ئەوەندە تایبەتمەندی زیاتر تیادەرئەکەوێت بەڵام ئەگەر ئەو گەشەیە لە سنورێکی دیاریکراودا شەختەبوو (ڕاوەستا) ناچار گۆرانی بۆ پاڵەوانێتی پێشانی ئەڵێت. ئەو هەموو تواناو هەوڵدانە تا ئەوسەردەمە سەدەییەی توێژینەوەکە لێیئەدوێت، لەو سنورە دیارکراوەدا شەختەبووە، لە بری شوێن وبابەت وخەڵک کە میحوەری باسەکەی مامۆستا جەعفەرە بوونەتە دیاردە وبە ئاڕاستەیەکی نادیار، تیشک ئاسا بەڕێوەئەچێت. ڕەوتی ئایینی وبەرفراوان وزۆربوونی سروشتی لە ئابستریکی هزرەوە نزیککردۆتەوە، جۆرێک شۆڕەندبوونی (خضوع) باوی تیابەرز ڕائەگیراوە. کاریگەری زۆری لەسەر ئەو ئەنساقانە (کۆردیاسانە) کردووە وهەژاری کۆمەڵایەتی پێگەیاندووە. هەژاری کۆمەڵایەتی مەترسیەکەی لەوەدایە لەگەڵ ئەو ڕسکانە کۆمەڵایەتیەدا نەوەبەنەوە ئەگوێزرێتەوە، هەرئەوەشبووە دەنەگەکانی بۆ چوونە پاڵ ئێراق زیاترکردووە. ئەم لایەنە مامۆستا جەعفەر لە بەڵگە نامەی ڕەخنەی چیم دی وگەڕانەوەی شێخ مەحمودی نەمر تایبەتمەندانە خستونیەتە ڕوو.
ئەم بابەتانەی ئێستا ئاوا بەکورتی باسی لێوەئەکەم هەمووی لە دوازدە پاژو پاشکۆیەکی دەوڵەمەندی بەڵگەنامەییدا بە دورودرێژی لە دوتوێی کتێبێکی 695 لاپەڕەیی بەنرخەدا خراونەتە ڕوو.
بەکورتی مامۆمستا جەعفەر توانیوویەتی ئەو تەونە تانوپۆ چڕە مەترسیدارەی بەردەم دەروازەیەکی پۆڵایین ڕاماڵێ، هەر بەوەشەوە نەوەستاوە شانێکی بەهێزی داوە بەو دەروازە پۆڵایینەدا وپشکۆڵی دەروازەکەی شکاندووە، ئەوەی ماوەتەوە تەنها کەسانی تایبەتمەند ودڵسۆز وخەمخۆری گەل وشاری سلێمانین لە سیاسی وسوسیولۆژ وئەنترۆپۆلۆژی وشوێنەوارناس ومێژووناسان، بچنە ئەودیوی دەروازەکە وبازنەیەکی پڕ ئەزموونی مێژوویی لە زنجیرە بازنەکانی مێژووی ئەم شارە کەڵەکە بکەن. تا ئەو مێژووە ببێتە ئەزمونێکی سودمەند وبنەی داهاتوویەکی نوێی لەسەر دابڕێژرێت.
بەهەرحاڵ نوژدارێکی ئەناتۆمی (تشریح) ئەتوانێت هەموو جەستەی بونەوەر شیبکاتەوە وبۆ خوێندکارەکانی باسبکات، چۆنیەتی دروستبوون وپێکهاتەو وەزیفەو ئەرکەکانی ئەو خانە وپێکهاتە وئۆرگانیانە شیبکاتەوە، چەندین نوژدار پێبگەیەنێت وهەوڵی چارەسەری داتەپاندنەکانی ئەو جەستەیە بدەن. بەهەمان شێوە مامۆستا جەعفەر وەک ئەو نوژدارە، لە شیکردنەوەی لایەنە مێژووییە کۆمەڵایەتیەکەی شاری سلێمانیدا توانیوەیەتی مێژووەکەی پێناسە وشرۆڤە بکات، پێناسەی مێژوەکەی وەک خودی مێژوەکە خۆی بخاتەڕوو، لەهەمان کاتیشدا شرۆڤەی ئەو مێژووە لە فاکتەرە بزوێنەرەکانی ئەو مێژوەوە بخاتەڕوو، ئەمە فاکتەرەکەیەو ماوەتەوە هیمەتی دڵسۆزان.
لەکۆتاییدا هەمیشە باوەڕم وابووە هیچ باسولێکۆڵینەوەیەک بێکەموکورتی وڕەخنە دەربازی نابێت، بەهەمان شێوە باسەکەی مامۆستا جەعفەریش، بۆیە هیوادارم کەموکورتی وڕەخنەکان بۆچوون وبەڵگە وباسو توێژینەوەی نوێ بەدوای خۆیدا کێشبکات، کەنوی ماریفەتی شاری سلێمانی دەوڵەمەندتر بکەن.
ئەم بابەتە لە دوو بەشدا لە ڕعژنامەی کوردستانی نوێی ڕۆژی 24 و25 ی مانگی شەشی 2014 بڵاو بۆوە. دەقی ئەو وتانەیە کە لە بۆنەی بڵاوکردنەوەی کتیبەکەدابۆ دانیشتوانەکەم باسکرد. ڕۆژی 20-06-2014
ئەم بابەتە 5,106 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-03-2017 تۆمارکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,106 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,832
وێنە 104,255
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.125 چرکە!