图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,083
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕەچەڵەکناسی قەیران لەناو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕەچەڵەکناسی قەیران لەناو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
文章

ڕەچەڵەکناسی قەیران لەناو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
文章

شاهۆ حوسێنی
پێشەکی:
بێ‌گومان حیزب و ڕێکخراوەسیاسیەکان، لەرەوتی ‌گەشەسەندنی‌رامیاری هاوچەرخدا، یەکێک لەگرینگترین دەسکەوتەکانی مرۆڤن، به جۆرێ که له ڕەوتی گوزار بەره و مۆدێرنیتەی سیاسی، حیزب و ڕێکخراوەسیاسیەکان وەک کەرەسەیەکی حەیاتی پێناسه دەکرێن. حیزب و ڕێکخراوه سیاسییەکان له ڕاستیدا پردی پێوەندی نێوان خەڵک و دەسەڵات دێنه ئەژمار، هەروەها بەشێکی گرینگ له کۆمەڵگای مەدەنین و دەوری سەرەکێان هەیه بۆ وەدیهێنانی ویست و داخوازییەکانی کۆمەلگا‌، به و هۆیەی که حیزب و ڕێکخراوه سیاسییەکان له ناخی کۆمەڵگاوه هەڵقوڵاون و شە‌رعییەت له کۆمەڵگا وەردەگرن، لەهەمان کاتیشدا له ڕەوتی بەشداری سیاسی، دەسەڵات به دەستەوه دەگرن و حکوومەت پێک‌دەهێنن، که وابێ باشترین ناوەنده بۆ کۆبوونەوەی ویست و داخوازییەکانی کۆمەڵگا. دەوری سەرەکی حیزب و ڕێکخراوەسیاسییەکان له کۆمەڵگادا بریتیه له: دامرکاندنی ئاستی ڕادیکاڵی ناکۆکێ کۆمەڵایەتییەکان، پێشگرتن له قوڵتر بوونی جیاوازییەکان، کانالیزه کردنی ویست و داخوازی چین و توێژەکان بۆ ناو کاناڵی حیزبی و گەڵاڵه کردنی وانه وەک بەرنامه و سردێڕی کاری حیزبی له دەورەییەکی زەمانی تایبەتدا.
توێژە‌ران لەسەر ئه و باوەرەن که حیزب وەک ڕێکخراوەیەکی سیاسی له پاش پێکهاتنی پارلمان و چالاکییەکانی پارلمانی سەری هەڵداوه، به جۆرێ که سەرەتا به شێوەی کۆمیتەی هەڵبژاردن دەستی به چالاکی کردووه، بەڵام بەرەبەره لەگەڵ پەرەئەستاندنی زیاتری پارڵمان، هەڵبژاردن و گەشەی زیاتری دێموکراسی هەر ئەم کومیتانه به شێوەی حیزبی سیاسی درێژەیان به چالاکی سیاسی داوه.
خاوەنرایان له سەر ئه و باوەرەن حیزب وەک ڕێکخراوەیەکی سیاسی سەردەمیانه بەرهەمی نۆژەن بوونەوەی سیاسی کۆمەڵگایه، به واتایەکی‌تر گرینگترین ئاکامی نۆژەن بوونەوەی سیاسی پێکهاتن و سەرهەڵدانی حیزب و ڕێکخراوەی سیاسیه، ئەوان ڕوەتی نۆژەن بوونەوەی سیاسی بەم شێوەیه پێناسەدەکەن که پەرەی ئابووری به هؤی گەشەی بازرگانی و پێکهاتنی دەسەڵاتێکی موازی لەگەڵ دەسەڵاتی فێئۆدالەکان، سەرهەڵدانی ڕێفۆرمی ئایینی و ڕێنێسانس که بوو بەهۆی گەشەی ئۆمانیسم و ڕێز گرتن له مرۆڤ و ئینسانەکان وەک بنەمای سەرەکی پێکهاتنی کۆمەڵگا، دەسپێکێک بوو بۆ تێپەرین له کۆمەڵگای نەریتی فێئۆداڵی بەره و پێکهاتەی سیاسی دەوڵەتی مووتڵەقه (و له پاشان دەوڵەتی مۆدێرنی دیموکراتیک) که بەستێنێک بوو، بۆ گەشەی دەوڵەت - نەتەوه و سرینەوەی دەسەڵاتی پاشا وەک تاک لەسەر کۆمەڵگا و گەشەی کۆمەڵگای مەدەنی و له ئاکامدا سەرهەڵدانی نیزامی پارڵمانی و حیزبی سیاسی وەک نیزامێک و ڕەوتێکی نۆی سیاسی. چاو خشاندنێک به ڕەوتی سەرهەڵدانی حیزبی سیاسی له وڵاتانی پەرەئەستاندوو، ئه و ڕاستییەمان بۆ دەردەخا که سەرهەڵدانی حیزب له بەستێنی سیاسیدا بەرهەمی ئەم ئاڵوگۆرانەن که ئاماژەیان پێکرا.
بەڵام له سەرەتاکانی سەدەی بیستی زایینیدا لێنین بۆچوونێکی تازەی لەمەر چۆنییەتی، پێکهاتن و ئەرکی حیزبی سیاسی هێنایه ئاراوه، لایەنگرانی ڕووسی مارکس و بەتایبەتی لێنین له سەر ئه و باوەرەبوون، که کۆمەڵگای ڕووسیا به هۆی لاواز بوونی چینی بوورژوا و به و هۆیەی که ڕووسیا هێشتا وڵاتێکی سەنعەتی نییه، که وابێ ناتوانین چاوەرێ بن هەتا بەستێن و زەمینه برەخسێ بۆ بەدی هاتنی ئاڵوگۆری، پێوسیته حیزبی کۆمۆنیست وەک پێشەنگی زەحمەتکێشان به هۆی چالاکان و ڕێبەری شۆرشگێرانی حیرفەیی به شێوەی ئینقلاب ئاڵوگۆر پێک بهێنێت، لێنین لەسەر ئه و باوەڕه بوو، که هیچ شۆڕشێک بەبێ ڕێکخراوەیەکی ڕێک و پێک و خاوەن نەزم دەوامی نابێت و هەر به و ئەندازەیەکه توودەی بەر بڵاوی خەڵک لەگەڵ شۆڕش دەکەون، هەر به و ئەندازەیەش زەروورییه که تەشکیلاتێکی ڕێک و پێکی سیاسی(حیزب) بەدی بێت، بەگشتی دەوری باڵا دەستی حیزب بۆ بەدی هاتنی هەر جۆره ئاڵۆگۆرییەک یەکێک له بنەما سەرەکییەکانی بیری لێنینیسم بوو، هەر ئەمەش بوو به ئەسڵێکی بنەمایی بۆ هەموو ئه و حیزبانەی که لەسەر ئەساسی سانترالیسمی دێموکراتیک وەک پێشەنگی شۆڕش دامەزران، لێنین لەسەر ئه و باوەرە‌بوو که ڕووسیە دەتوانێ بەبێ تێپەراندنی سەرمایەداری به کەڵک وەرگرتن له حیزب و به هۆی شۆڕشێکی پرۆڵتێری به سۆسیالیسم بگات.
نۆێ بوونەوەی خەباتی سیاسی له ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خەبات و بەربەرەکانی کورد له ئێران مێژوویەکی دوور و درێژی هەیه، بەڵام کۆماری کوردستان وەک سەرەتای ئاڵوگۆڕ له خەباتی کوردا، گرینگایەتێکی تایبەتی له مێژووی سیاسی نوێ و هاوچەرخی کورددا هەیه، ئەم بەشه له مێژووی سیاسی کورد شاهیدی چەند تایبەتمەندی گەورەیه که خۆی بەتەواوی له مێژووی سیاسی کۆنی کورد جیا دەکاتەوه.
یەکەم ئەوەکه: ئەم بزاڤه بەپێچەوانەی خەباتەکانی پێش خۆی، خەباتێکی شاریه و لەشار سەری هەڵداوه، مەهاباد (ئه و دەم بەساوجبڵاغی موکری دەناسرا) وەک شارێکی گرینگ و ناوەندێکی دەسەڵات و حوکمڕانی ئاوەدانی و پەرەی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەخۆیەوە دەبینێ، لەسەردەمی قاجارەکاندا سنووری بوونی مەهاباد بوو بەهۆی پەرەی توجارەت و بازەرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و شارەکانی تری ئێران، بەجۆری کەسەرا و کاروانسەرا گەلێک لەمەهاباد ساز دەبێ، ناوەند گەلێکی بازرگانی کەکەلوپەلی بازرگانی لەشام وعێراق ڕا دەهاتەمەهاباد و لەوێش ڕا دەگوازرایەوەبۆ شارەکانی ناوخۆی ئێران، هەر بەم هۆیەشەوەمەهاباد یەک لەم شارانەبوو کەزلهێزێکی وەک ڕووسیەلەم شارەکونسوولی هەبوو. هەروەها بەهۆی پەرەی بازرگانی و چوونەسەرەی ڕێژی خوێندەوار لەگەڵ هاتنی قوتابخانەی نوێ، چینێکێ تا ڕادەیەک مام ناوەندی به دی دێ، لەگەڵ پێوەندی بازرگانی مەهاباد لەگەل تەورێز برێ لەرووناکبیران و خوێندەوارانی مەهاباد لەگەڵ ڕووناکبیران و چالاکانی سیاسی له تەورێز له پێوەندیدا دەبن، له هەمان کاتیشدا ڕووناک بیرانی کوردی ڕۆژهەڵات لەگەڵ جوڵانەوەی ناسیونالیستی لەباشوور و بەشەکانی تر له پێوەندی دادەبن
دووهەم ئەوەکه: بۆ یەکەم جار حیزبی‌سیاسی وەک پێکهاتەیەکی‌سیاسی نۆی و مۆدێرن دێته خزمەت خەباتی سیاسی کورد
سێهەم ئەوەکه: بۆ یەکەم‌جار دەسەڵاتێکی ‌سەربەخۆی ‌کوردی له چوارچێوەی فۆرم و قەوارەیەکی نوی سیاسی واته کۆمار دا دادەمەزرێ
چوارەم ئەوەکه: بۆ یەکەم جار ناسیونالیسم به خوێندنەوەیەکی ئینسانی و دێموکراتیک وەک ئەندێشەهارموونی ساز دەکات لەناو چین‌ و توێژەکانی بەشدار لەم بزاڤەدا
پێنجەم ئەوەکه: ئەم بزاڤه به پێچەوانەی بزاڤە‌کانی پێش خۆی هەموو چین و توێژ‌ەکان تیا بەشدار بوون
شەشەم ئەوەکه: ڕێکخەر و ڕێبەری ئەم بزاڤه به پێچەوانەی بزاڤەکانی پێش خۆی که چینی نەریتی کۆمەڵگا بوون، چینی ڕووناک‌بیر و خوێندەواری کۆمەڵگا بوون.
به لەبەر چاو گرتنی ئەم تایبەتمەندیانه، دەشێ بگووترێ که کۆماری کوردستان سەرەتا و دەسپێکی نۆژە‌ن بوونەوەی سیاسی لەرۆژهەڵاتی کوردستان بوو، که بۆ یەکم جار هارمۆنی ئەندێشه، فۆرم و کردەوەی به خۆیەوه بینی واته بەکەڵک وەرگرتن له ئەندێشەی ناسیونالیسمی کوردی و حیزبی دێموکرات، کۆماری کوردستان دامەزرا
کۆماری کوردستان- حیزبی دێمۆکرات- بیرۆکەی ناسیونالیسمی کوردی
لەپاش ڕووخانی کۆماری کوردستان، حیزبی دێموکرات وەک فۆرم و پێکهاتەیەکی نۆی سیاسی، دەشێ بگووترێ که لێک بڵاو ببوو، له هەمان کاتیشدا هیچ کردەوه و جموجۆڵیک بەدی نەدەکرا، که وابێ ئەندێشه و فۆرم و کردەوه به تەواوی لێک دابرابوون.
خەباتی چەکداری ساڵەکانی کۆتایی دەیەی چل له کوردستان، حەولیدا که ئەم دابەڕانەی که بەسەر ئەندێشه و فۆرم و کردەوەی خەباتی کوردا هاتبوو، له ناوی بەرێت، دابرانێکی که خەسار و قەیرانی ئاشکرای تووشی بزاڤی کورد له ڕۆژهەڵات کردبوو، بەڵام هۆکاری دەرەکی و ناوەکی ئەم حەولەشی بێ‌ئاکام هێشتەوه و قەیرانی و کێشه لەناو حیزبدا هەر مایەوه، هەتا سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران، که حیزبی دێموکرات به تەشکیلاتێکی تازەوه گەرایەوه ناو گۆرەپانی خەباتی سیاسی، تەشکیلاتێکی که بتوانێ ڕێکخەری کردەوەی شۆرشگیری و بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی بێ، هەر له و سەردەمەشدا کۆمەڵه وەک ڕێکخراوەیەکی چەپی ڕادیکاڵ هاته گۆرەپانی سیاسی بەربەرەکانی لەگەل دەسەڵاتی ناوەندی، بەم شێوەیه کردەوەی شۆرشگێرانه و خەباتی چەکداری وەک ڕێگا و شوێنێک بۆ گەیشتن به ئامانجەکان ڕەچاو کرا، به واتایەکی تر هارمۆنێک له نێوان ئەندێشەی سیاسی حیزبەکانی کوردی، فۆرم و پێکها‌تەی حیزبی و کردەوەی سیاسیدا ساز بوو.
1- کردەوەی شۆڕشگێرانه(خەباتی چەکداری) - حیزبی دێموکرات- بیرۆکەی ناسیونالیسمی کوردی
2- کردەوەی شۆڕشگێری(خەباتی چەکداری) - کۆمەڵه - بیرۆکەی ‌چەپی ڕادیکاڵ(مارکسیسم- لێنینیسم)
بەردەوام بوونی خەباتی چەکداری و کردەوەی شۆرشگێرانه(ئەگەر چی له ناو حیزبەکاندا قەیرانیش هەبوو) ڕێگر بوو، له تووش بوون به قەیرانێکی بەر بڵاو، بەواتایەکی تر هارموونی نێوان گووتار و فۆرم و کردەوه ڕێگر بوو له قەیران و کێشەی بەربڵاو(وێنەی ئه و قەیرانەی که ئێستا بەرۆکی حیزب و ڕێکخراوەکانی گرتۆتەوه.)
ئاکام:
هەر وەک لەپێشەکیدا باس کرا، حیزب و ڕێکخراوه سیاسییەکان له ژێر کارتێکردنی دوو ڕەوت به گشتی سەریان هەڵداوه و بەهەمان شێوەش ئەرک و چالاکیان جیاواز بووه لەگەڵ یەکتر.
رەوتی یەکەم: ڕەوتێکه که حیزبەکان بەرهەمی ئاڵوگۆڕی هەنگاو به هەنگاون له ناو کۆمەڵگادا، هەر ئەم ڕەوتەی که وەک نۆژەن بوونەوەی کۆمەڵایەتی و سیاسی باسی لێوه ‌دەکرێ، به جۆری که له باری کۆمەڵایەتییەوه کۆمەڵگا فێئۆدالیسم به جێ دێڵێ و بەره و کۆمەڵگایەکی بۆرژوازی گووزار دەکات، له ئاستی سیاسیدا پێکهاتەی سیاسی دەوڵەتی مووتڵەقه بەدی دێت و حیزبەکان له ژێر کارتێکردنی ئەم ئاڵوگۆرێ عینیانه له تەنیشت ئاڵوگۆری زەینی به شێوەی گەشەی ئۆمانیسم و پەرەی بایەخەکانی ئینسانی سەر هەڵدەدن، له وەها کەش و هەوایەکدا حیزبەکان به تەنیا نوێنەری چین و توێژێکی کۆمەڵگان و نوێنەرایەتی ویست و داخواییەکانی چین و توێژێک دەکەن، له ئاستی کردار و کردەوەشدا حیزبەکان بەشداری له پڕۆسهی‌سیاسی ناو کۆمەڵگادا دەکەن و به دوورن له هەر جۆره کردەوەیەکی شۆڕشگێڕانه.
رەوتی دووهەم: ڕەوتێکه که حیزبەکان له ژێر کارتێکردنی ئەندێشەی لێنینن لەمەر حیزب و ئەرکەکانی بەدی هاتوون، سیاسەتوانانی بەشێکی زۆر له وڵاتانی دوا کەوتوو له سەر ئه و باوەڕەبوون، که ئەوان ناتوانین چاوەرێ بین هەتا بەستێن و زەمینه برەخسێ بۆ بەدی هاتنی ئاڵوگۆری که وابێ پێوسیته حیزبێکی پێشەنگ به هۆی چالاکان و ڕێبەری شۆرشگێرانی حیرفەیی به شێوەی شۆرشگێرانه ئاڵوگۆری پێک بهێنێت، که حیزبەکانی دێموکرات و کۆمەڵه بەرهەمی ئەم ئەندێشەیەن.
حیزبی دێموکرات ئەگەرچی له ژێر کارتێکردنی ئەندێشەی چەپدا سەری هەڵدا، بەڵام به پێچەوانەی حیزبی کۆمۆنیست، نەتەنیا هیچ باوەرێکی به مارکسیسم نەبوو، بەڵکوو ڕێک به هۆێ ناسیسونالیسته حیرفەییەکانی پێگەیشتوو له ناو کۆمەڵەی ژ-کاف دا سەری هەڵدا، له هەمان کاتیشدا حیزبی دێموکرات به پێچەوانەی کۆمۆنیستەکان شۆڕش و ئینقلاب وەک تاکه ڕێگا و شێوەی ساز بوونی ئاڵوگۆری نازانێ بەڵکه باوەرێکی فره ڕەهەندی هەیه. که وابێ حیزبی دێموکرات ئەگەرچی فۆرم و پێکهاتەی خۆی له چەپەکان وەرگرتوه بەڵام حیزبێکی تەواو ناسیونالیسته، هەروەها ئەگەرچی حیزب وەک ڕێکخراوەیەکی سیاسی هەڵقوڵای ویست و داخوازی چین و توێژێکی کۆمەڵگایه و پێداگره لەمەر به ئەنجام گەیاندنی داخوازییەکانی چین و توێژێک، بەڵام حیزبی دێموکرات هەڵگری ویست و داخوازی و مافی هەموو چین و توێژەکانه به واتایەکی تر حیزبی دێموکرات به هۆی ئەوەکه خەبات دەکات بۆ له ناو بردنی ستەمی نەتەوایەتی حیزبێکی گشتگیره و له ناخی خۆیدا هەموو بیر و بۆچۆنێک دەبینێتەوه، له حاڵێکدا حیزب وەک ڕێکخراوەیەک زۆر لاواز و چکۆلەیه بۆ ئەم بەرپرسیارێتێ و ئەمه ئەرکی بەرەیەکی سیاسێ، هەر ئەم تایبەتمەندیانه و‌ایان کردوه، که حیزبی دێموکرات له بەتنی خۆیدا بەستێن و زەمینەی هەبێ بۆ قەیران و کێشه.
کۆمەڵەش وەک حیزبێکی چەپ و ڕادیکاڵ هەر بەم شێوەیه له پاش دامرکانی کردەوەی چەکداری تووشی قەیران و لێکدابران بووه. به هؤی ئەوەکه بەشێک له ئەندامانی ئه و حیزبه ڕوو له ناسیونالیسم دەکەن، هەر چەند فۆرم و پێکهاتەی ڕابردووی خۆیان دەپارێزن، و به هۆی ئەوه که ئەم فۆرمه تایبەت به سەردەمی کردەوەی شۆرشگێرانه بوو و ئەم کردەوەیەش دامرکا بوو، دابران بەخۆیەوه دەبینێ.
لەراستیدا ڕوانگەی شۆرشگێرانه لەناوحیزبەکاندا دەبێته هۆی ساز بوون و پێکهاتنی فۆرمێکی تایبەت و گوونجاو لەگەڵ ئەم ڕووانگەیه و ئەم ڕەوتەش‌دەبێته هۆی سەرهەڵدانی کردەوەی شۆرشگێرانه، لەگەڵ ئەوەدا که ڕوانگەی شۆرشگێرانه ئەمرۆکه خۆی تووشی قەیران و ململانی بووه به هۆی سەر هەڵدان و پەرەی ڕوانگەی جیاواز، له هەمان کاتیشدا به هۆی دامرکانی کردەوەی شۆرشگێرانه و نەبوونی بەستێن و ئیزن بۆ ئەم جۆرەکردەوەیه، جۆرێک لێکترازان له نێوان ئەندێشه و فۆرم و کردەوەی حیزبەکاندا ساز بوه، هەر ئەمەش بنەمای لێکدابران و قەیرانی ناو حیزبەکانه، حیزبەکان بۆ لەناو بردنی ئەم قەیرانه یان دەبێ کردەوەکانیان لەگەڵ ئەندێشه و فۆرمی خۆیان ڕێکبخەنەوه، یان دەبێ مێعمارێکی کارامه قۆڵ هەڵماڵێ و به له بەر چاو گرتنی باروودۆخی ئێستا، ئەندێشه و فۆرم و کردەوەیەکی نۆی و گونجاو دابرێژێت.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,953
HashTag
来源
挂钩项目: 1
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( شاهۆ حوسێنی 02-04-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):02-04-2017
URL
此产品已被浏览2,953
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,083
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!