图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,309
图片 105,622
书籍 19,137
相关文件 96,331
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە گوتاری هێژمۆنەوە بۆ بزاڤێکی کۆمەڵایەتیی گشتگیر (رەوتناسیی سەرهەڵدانی بزاڤێکی کۆمەڵایەتیی گشتگیر)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە گوتاری هێژمۆنەوە بۆ بزاڤێکی کۆمەڵایەتیی گشتگیر (رەوتناسیی سەرهەڵدانی بزاڤێکی کۆمەڵایەتیی گشتگیر)
文章

لە گوتاری هێژمۆنەوە بۆ بزاڤێکی کۆمەڵایەتیی گشتگیر (رەوتناسیی سەرهەڵدانی بزاڤێکی کۆمەڵایەتیی گشتگیر)
文章

شاهۆ حوسێنی-
پێشەکی:
هێژمۆنی چەمکێکی یونانی‌یە بە مانای فەرمانروا و ئاماژەیەکە بە باڵادەستی و زاڵ بوونی وڵاتێک بەسەر وڵاتێک‌دا بەکەڵک وەرگرتن لە دیپڵۆماسی، هەرەشە یان هێرشی نیزامی. بەڵام ئانتۆنیوگرامشی نووسەر و بیرمەندی چەپی ئیتالیایی مانایەکی بەربڵاوتری بەم چەمکە بەخشی و هێنایە نێو ئەدەبیات و کلتووری چەپ. گرامشی ئەو چەمکەی بەمانای زاڵ بوونی چینێک بەسەر چینیکی تردا بەکار برد، زاڵ بوونێک کە تەنیا لە ئابووری‌دا قەتیس نەمایەوە و هەموو لایەنەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئایدۆلۆژیکی لەخۆ گرت. بە باوەری گرامشی ئەرکی هێژمۆنی ئامادەکردنی بەستێن بۆ ڕەزامەندی چینی ژێرچەپۆکە و بن دەستە. گرامشی لەسەر ئەو باوەرە بوو دەسەڵاتی سەرمایەداری تەنیا لەرێی هۆکارەکانی ئابووریەوە مسۆگەر نابێ بەڵکو لەتەنیشت دەسەڵاتی سیاسی، پێوسیتی بە دام‌ودەزگایەکی بروایی یان ئایدۆلۆژیک هەیە. ئەو هۆکاری سەرەکی مسۆگەر بوونی دەسەڵاتی سەرمایەداریش سەرچاوە گرتوو لە باڵادەستی و زاڵ بوونی ئایدۆلۆژیک دا دەبینێ. واتە هێژمۆنیی ئایدۆلۆژیک. گرامشی بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو ڕەوتەی سیستمی سەرمایەداری، لەسەر ئەو باوەرەیە عەقڵ و زەینی چینی کرێکار پێوسیتە زانیاری و وریایی بە کرێکار ببەخشی، واتە بە هێژمۆن‌بوونی ئایدۆلۆژیکی دژ بە ئایدۆلۆژی چینی سەرمایەدار، چینی کرێکار بتوانن بگەنە وریایی و ڕێککەوتن، گرامشی لەو بەشەدا تیشک دەخاتە سەر دەوروو نەخشی ڕووناکبیرانی شۆرشگێر کە وەک هێزێکی کارامە زانست و وریای دەبەخشنە کرێکار و چینی کرێکار.
چەمکی هێژمۆنی لە ئەندێسەی لاکلائۆ و موفە:
لاکلائۆ و موفە لە دەەلاقەی پەساپێکهاتەخوازی‌را و بەکەڵک وەرگرتن لە ئیدەی پلۆرالیستیی دیموکراسیی بنەرەتی، حەولی سەرلەنوێ خوێندنەوەی ئەندێشە و هزری مارکسیستیان دا، بە ڕەخنە لە نەریتی مارکسیستی لە مارکسەوە هەتا گرامشی و ئاڵتووسێر دەستیان پێ‌کرد و کۆمەڵگایان بە کەڵک وەرگرتن لە تێئۆریی گوتار شرۆڤە کرد. تێئۆریی گوتاری دامەزراو لەسەر بنەمای گوتاری بوونی ڕاستەقینەکانی کۆمەلگا، بە کەڵک وەرگرتن لە بەشیکی بەربڵاو لە ئەندێشەکانی فەلسەفی، زمان ناسی، بیرۆکەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی.
لاکلائۆ و موفه لەگەڵ دەست پێ‌کردنی سەرلەنوێ خوێندنەوەی ناوەرۆکەکانی سیاسیی ڕادیکاڵ، لە هزر و ئەندێشە سەرەتاییەکانی مارکسیستی جیابوونەوە و بەکەلک وەرگرتن لە چەمکی هێژمۆنی، حەولی نۆژەن کردنەوەیان دا. ئەوان بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەچەڵەک ناسیی چەمکی هێژمۆنی، نیشانیان دا کە ئەو چەمکە لە بەستێنە مێژووییەکان‌دا بە شیوەی جوراوجۆر بەکار براوە و بنەماشکێنانە نیشانیان دا کە له هێژمۆنی، لەبەرامبەر دارمانی بەربڵاوی کۆمەلایەتی کەڵک وەرگیراوە و بە هەڵە ئەو لە چوراچیوەی یەکگرتویی چینی کرێکاردا بەکاربراوە. بە باوەری لاکلائۆ و موفە نەریتی مارکسیستی خوێندنەوەی زاتخوازنەی گرێ‌دراو لەگەڵ چینی کرێکاری لە هێژمۆنی هەیە. واتە ئەو پێی وایە کە هێژمۆنی زاتی چینیەکانە. بەڵام ئەوان هێژمۆنی ئازاد لە خوێندنەوەی زات‌خوازنە لە دەوری چینی کرێکار پێناسە دەکەن. ئەوان لەسەر ئەو باوەرەن کە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵایەتی تەنیا لە دەوری خەبات و تێکهەڵچوونە چینایەتێکان خوێندنەوەیان بۆ ناکرێ بەلکو دەکرێ ڕاستەقینە کۆمەڵایەتێکان پلۆرال، ئاڵۆز و ئەوپەرتر لە دیاردەیەکی دیاری کراوی وەک چین خوێندنەوەی بۆ بکرێ. واتە دەکرێ کێشە و تێکهەڵچوونە کۆمەڵایەتی‌یەکان جیاواز و سەربەخۆ لە تێکهەڵچوونی چینایەتیش خوێندنەوەی بۆ بکرێ. بەو شیوەیە لاکلائۆ و موفە بە جومگەبەندی سەرلەنوێی چەمکی هێژمۆنی لە بەستێنی فکری پەساپێکهاتەخوازنەدا، هێژمۆنی دەکەن به کەرەسەی بنەرەتیی شرۆڤەی سیاسی. بە باوەری ئەوان هێژمۆنی پێویستی بە سرینەوەی گشتی‌سازی و باوەرمەند نەبوون بە یەکگرتویی پێشوی چینی کرێکار لەلایەن سووژە هەیە، ئەوان کە کۆمەڵگا بە دەسکردی گوتار دەزانن، پێیان وایە کە کۆمەلگا پیکهاتە و نیزامێکی بگۆر لە جیاوازییەکانە.
رۆڵی گوتاری هێژمۆن لە ئەندێشەی لاکلائۆ و موفەدا:
لاکلائۆ و موفە لەسەر ئەو باوەرەن کە مەرجی دەسپێکی بزاڤیکی گشتگیر و پەرەسەندو، بوونی گوتارێکی هێژمۆن و بەربڵاوە کە لەدوای خۆێ‌دا پێوەندیەکی هێژمۆن و بەربڵاو ساز دەکا. بە جۆرێ کە لە سەردەمی ژیان و بوونی‌ خوێ‌دا دەتوانێ وەک نوێنەری زۆرینەی کۆمەڵگا دەرکەوێ و دەوربگێرێ. لەراستی‌دا ببێتە خاوەن تایبەت‌مەندیی یونیوێرساڵی هێژمۆنیک. هەڵبەت لە کۆمەڵگا فرەنەتەوە و فرەکلتوورەکان بە هۆی پلۆرال بوونی کلتووری سیاسی بەدیهاتوو لە سەر کەلێنە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان، زۆر جار بەرەنگار بوونەوەی ناوخۆیی دێتە ئاراوە و قەیرانە کۆمەڵایەتیە ناوخۆییەکان سەرهەڵدەدەن. لەوەها دۆخێک دا گوتاری هێژمون دەتوانێ و پێویستە کە وەک گشتێکی بەربڵاو لە هەناوی سووژە تایبەتیەکانی جیاواز لێک سەرهەڵبدات. جێی ئاماژەیە لەوەها کۆمەڵگایەکدا بە هۆی لەئارادا بوونی کلتووری سیاسیی پلۆرال و نەبوونی دەرفەتی ساز بوونی کۆدەنگیەکی گشتی، پیکهاتەی نێوانجیکار دەوری ڕێکخستنی کۆدەنگی و خوڵقاندنی بەستێن بۆ کۆدەنگی دەگێرێ.
لەوەها دۆخێک‌دا، سەرەتا بەستێنی گوتار کە بریتیە لە هێژمۆن بوونی سووژیەک، لە نێوان نێوانجیکارەکان بەدی دێت. پاشان دەگوازرێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگا. لە درێژەدا گوتارێک کە لە دەوری دالی بنەرەتی وەک توخم کە کارکردی ئەو پیکهاتەبەخشیی گشتگیرە و لە خۆگری ئارمان و ئامانجەکانی کۆمەڵگایە سەرهەڵدەدات. بەو شێوەیە بزاڤیکی گشتگیر کە بەرهەمی گوتارێکی هێژمۆنە، ڕاگوێستنەکانی هێژمۆنیک هەموو بەستێنەکانی کۆمەڵگا دەگرێتە ئەستۆ و مسۆگەری دەکات. بەو شیوەیە جێگا بە گوتاری هێژمۆنی حاکم‌ لێژ دەکات و خۆی دەبێتە ئاڵترناتیو. بە کورتی دەشێ بگوترێ کە گوتارێکی هێژمۆن بەرهەمی سەرهەڵدانی سووژەیەکی هێژمۆنە وەک دەسکرد و خواستی زۆرینەی کۆمەڵگا و سووژەی هێژمۆنیش لە غیابی پێوندیەکی هێژمۆن لەنێوان سووژەکان و توخمەکانی کۆمەلگا ساز نەبێ.
ئاکام:
کۆمەڵگای ئێران بە گشتی کۆمەڵگایەکی فرە کلتوورە. بە جۆرێ که پێکهێنەران و ئەو بوونانەی کە لەو جوغرافیایەدا دەژین هەڵگری پیناسە و ناسنامەی جیاوازی نەتەوەیی، ئایینی و کۆمەڵایەتین. لەهەمان کاتیش‌دا کۆمەڵگای کوردی لەگەڵ ئەوەدا بە چەمکی کورد پێناسە دەکرێ بەڵام کۆمەڵگایەکی فرە کلتوورە، چ لەرووی ئایینیەوە و چ لەرووی هزر و ئەندێشەوە. ئەو دۆخە بووەتە هۆی ئەوە کە کۆمەڵگایەکی فرە سووژە و فرە توخم لە ئێران و لەناو کورد‌دا بوونی هەبێ و ئەو دۆخەش بە هۆی لەخۆگرتنی فرەکەلێنی و فرە قەڵشی لە ئاستی کۆمەڵایەتی و سیاسی‌دا بووەتە هۆی دابرانی هێزەکان و لە ئاکام‌دا هیچ کات نەیانتوانیوە لەماوەی ئەو زیاتر لە سێ دەیەی کە بەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا تێ‌پەر دەبێ، بزاڤێکی گشتگیر و یەکگرتوو بە دژی ئەو دەسەڵاتە ڕێک بخەن. لەوەها دۆخێک‌دا هەتا کۆمەڵگای کوردی و ئێران نەگاتە گوتارێکی هێژمۆن، هیچ پێکهاتەیەکی ئەڵترناتیو لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامی‌دا سەرهەڵنادا و ناتوانێ مەقبووڵییەت و شەرعییەتی کۆمەلگا وەدەس بێنێ.
سەرچاوەکان:
1_ آزاد ارمکي، تقي، و محمد ڕضايي، سوژه و قدرت : تحليل چگونگي شکل گيري ذهنيت در مطالعات فرهنگي. نامة علوم اجتماعي، 27. 1385
2_ تاجيک، محمد ڕضا، مجموعة مقالات گفتمان و تحليل گفتمان، تهران: فرهنگ گفتمان. 1379
3_ تاجيک، محمد ڕضا، گفتمان، پادگفتمان و سياست، تهران: مؤسسة تحقيقات و توسعة علوم انساني. 1383
4_ جهانگيري، جهانگير، و حسن پورسفير، تحليل گفتماني به مثابة ڕوش؛ بررسي نظرية گفتمان در. سنت لاکلاو و شانتال موفه، نبراس، شمارەهای 5 و6، 1390.
5_ مک دانل، دايان، مقدمەاي بر نظريەهاي گفتمان، ترجمة حسينعلي نوذري، تهران: فرهنگ گفتمان. 1380
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,328
HashTag
来源
挂钩项目: 1
小组: 文章
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( شاهۆ حوسێنی 02-04-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):02-04-2017
URL
此产品已被浏览2,328
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,309
图片 105,622
书籍 19,137
相关文件 96,331
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!