ئارام سەعید
بەگوێرەی دوا ڕاپۆرتی تایبەت بە ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی و دەزگای ئاماری عێراق و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە دەرکەوتووە، تەنها 38.5%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ئاسایشی خۆراکیان دابینکراوە، بەڵام 41.3%ی ئاوارەکان ئاسایشی خۆراکیان پارێزراوە.
بەگوێرەی ڕووپێوییەکە دۆخی ئاسایشی خۆراکی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان زۆر لە عێراق باشترە، چونکە لە هەرێم ئاستی پاراستنی ئاسایشی خۆراکی ئاوارەکان زیاترە لە 41% کەچی لە عێراق 25%ە.
12-04-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,769 جار هاتیە دیتن