🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📖 سکرتێرە 21
سکرتێرە 21

گۆتم : وەڵڵاهی مام عەوڵا ئەو پارە حەرامە، گۆتی : لۆ عەرامە ؟ گۆتم : ئەتوو دەعوەتت لۆمن کردیە، چ پەیوەندی بەحوکمەتی وەیە، حوکمەت بەتووی گۆتبوو ئەتوو دەعوەتی وەزیری بکەو پارەکەت دەدەینەوە
📖 سکرتێرە 21
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
عەنکاوە ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
📖 هەولێرە ماست
هەولێرەماست

هەتا گوند بەهەڕمێن و ئاوەدان بون ترومبێل کەم و قەلیل تەنیاپەستی سۆر و عەوللا مەرەگەو برایم باول وگوێدرێژو هێستر وبارگیر هۆکاری گواستنەوە هاتنەشارو چونەوە گوند بون
باشترین و خۆشترین دیا
📖 هەولێرە ماست
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
نوسينی : شێرزاد شێخانی

عجيب أمور، غريب قضية.. لەدوای 65 ساری تەمەن له و شارەدا، ئێستا خۆم بە غەريب دەزانم !.

شارەکەم وەها گۆڕايە بەحار دەيناسمەوە.
گەڕەکی وا پەيدا بووە
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
دەوڵەتی فارس بۆچی شوێنەواری مادەکان دەشارێتەوە !!؟

دیاکۆ یەکەم پادشای ماد بوو کە سەربەخۆی لەدەست ئاشوریەکان بەدەست هێنا.
مێژونوسی یۆنانی کە لە سەدەی پێنجەمی پێ
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
دياکو (ديوکس) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە ؟

دیاکۆ به دامەزرێنەری حکوومەتی ماد دادەنريت لە ساڵی 727ی پ.ز.
ئەو یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی 727 تا 675ی پێش زایین حوکمڕانی کر
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزارساڵ پێش ئێستا.

پەیکەری پادشایەکی گۆتیەکان
گۆتیەکان نەتەوەیەکی کۆنی کوردن بۆماوەی 125 ساڵ فەرمان ڕەوایان کردوە و لە 2300 بۆ 2200 پ.ز قەڵای کەرکوکی ئەمڕۆ
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
تەسجيلاتی جارانی هەولێر
نوسينی : شێرزاد شێخانی

لەسەرەتای دەرکەوتنی تۆماری دەنگ (تەسجيل) بەتايبەتيش گۆرانی، هەولێريش وەکی هەر شارەکی ئه و دونيايە بە گرامفۆن واتە (قەوان) دەستی پێکرد کە داهێنەرەکەی
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
مزگەوتی شێخی.. چۆلی مزگەوتێکە لە ساڵی 1883 لەلایەن (شێخ محەممەدی چۆلی) و خەلیفە و موریدەکانی لە قووڕ و کەرپوچ دروستکراوە، دواتر لە ساڵی 1974 بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر نوژەن کرایەوە تا سیمایەکی شارستا
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
وێنەیەکی دەگمەنی هەولێر کە بەفرێکی باشی لێ باریوە ساڵی1924
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ، خەزەڵوەری ساڵی 1346ی هەتاوی و 1967ی زایینی، گروپی هونەرمەندانی مەهاباد لەبەر دەرکی ئیدارەی کوللی فەرهەنگ بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی هونەری بە بۆنەی دامەزراندنی تلویز
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
👫 ڕاستی بەهادین
ڕاستی بەهادین مەجید  لەدایکبووی 19ی نیسانی 2000،  سلێمانی نووسەر و لێکۆڵەری  کوردە. راستی لە تەمەنی چواردە ساڵیدا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بڵاو کردۆتەوە. لە ئێستادا، ناوە بەناو بەتایبەت لە سایتە کوردیەکان
👫 ڕاستی بەهادین
✌️ موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
✌️ موحسین حسێن
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە.

ئەمە نەخشەی شارێکی سۆمەریە بە ناوی (نیپور —نفر)

لە نەخشەکەدا ناوی کۆلان و پەرستگا و باغ و باغات و دەرگای شارەکان و تونێلەکان و سەرچا
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
📕 رۆحی ئاوێنە
ئایە شیروان[1]
📕 رۆحی ئاوێنە
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و ل
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
💬 دەڵێی شێلاقەیه
دەڵێی شێلاقەیه
بێچووی باڵندە و گیانداران ناوی تایبەتی خۆیان هەیە، بزن بێچوەکەی کارە، مریشک بەچکەکەی جوجکەیە به و شێوەیە، بێچو و بەچکەی مراوی و قازیش کە تازە لەهێڵکه دێتەدەرێ لەکوردیدا پێ دەوترێت(ش
💬 دەڵێی شێلاقەیه
💬 چڕدۆیه
چڕدۆیه
هەندێجار چڕ لە چاوگی چڕین-ەوە هاتووە بەمانای زۆر و فره دێت وەکو خوێندنی بەکۆمەڵی باڵندە، لەهەندێ وشەی وەکو(غەریبی چڕ، گژوگیای چڕ، هیتر) لەشێوەزاریتر هەر دەنگ و هاوار و بانگکردنەوە وەکو ناوچەکا
💬 چڕدۆیه
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو..
ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 دا لە ماڵی محەمەد فەرج شاڵی گیراوە لە بەرخانەقا - سەرشەقام بە بۆنەی گەڕانەوەی پەروەر خان جەلال سائیب و دکتۆر قادر شاڵی لە ئیتالیا کە بۆ مانگی هەنگ
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە شارەزا و فەلەکناسی کورد، هەموو ساڵێک بۆ دەستنیشانکردنی دەستپێک و کۆتایی مانگی رەمەزان لیژنەی بینینی مانگ دەچنە شاخی گڵەزەردە و لەوێوە چاودێری
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان سلێمانی
راوەستاوەکان لە دەستەڕاست
1. مامۆستا شێخ کەریمی شێخ محەمەد باراوی
2.مامۆستا قادر خەلیل
3.مامۆستا کامەران مەجید سەعید
4. شیخ قوتبەدین
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
👫 کاروان حەسەن عەزیز
لە رێکەوتی 20-04-1988 لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شەقڵاوە تەواو کردووە.
دەرچووی بەشی کیمیا-کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی
👫 کاروان حەسەن عەزیز
✌️ شەهیدان
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی ...
👫 کەسایەتییەکان
دیار ئەبوبەکر
✌️ شەهیدان
نەریمان فوئاد مەستی
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
✌️ شەهیدان
موحسین حسێن
👫 زاهیر لەتیف کەریم | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

زاهیر لەتیف کەریم
پرۆفیسۆر د.زاهیر لەتیف کەریم: کاتێک سلێمانیسلێمانی لەساڵی 1784 بونیادنرا، باپیرانم لە قەڵاچوالانقەڵاچوالانەوە هاتن بۆ ئەم شارە نوێیە. بەهۆی ئەوەی نەوەی شێخ موحەمەدی نۆدێشێخ موحەمەدی نۆدێ بوون، زۆربەیان خوێندەوارو نووسەرو زانا بوون. شێخ حەسەنی گڵەزەردەگڵەزەردەی باپیرم کە کوڕی شێخ موحەمەدی نۆدێیە، جگە سلێمانی، گڵەزەردەی کردە جێگەی کارە زانستی و نووسینەکانی. شێخ حوسەینی قازیش کە ئەمیش لەلایەکەوە باپیرمه و لەلایەکی تریشەوە کوڕەزازای شێخ حەسەنی گڵەزەردەیە، یەکێکبووە لە قازییە دادپەروەرەکانی سلێمانی و زانایەکی بەتوانای زەمەنی خۆی بوو. جگەلەمەش شاعیرێکی بەتواناش بوو بەناوی بیمار.
ئەمانە ئەوە دەگەیەنن کە بنەماڵەکەمان هەر لەسەرەتاوە بەخوێندنەوه و نووسینەوە خەریکبوون. بەڵام باوکم (1895_1990) بەهۆی خراپی دۆخ و زەمەن و جەنگی جیهانی یەکەم و شۆڕشی مەلیک مەحمود دژ بە ئینگلیزەکان نەیتوانی درێژە بەخوێندن بدات و لەقۆناغێکی دیاریکراوی خوێندندا وەستاوە. بەڵام لەلایەکەوە بوو بەجەنگاوەرێکی بزێوی شێخی نەمرو لەشەڕی دەربەندی بازیاندەربەندی بازیان، 1919 بەخەستی برینداردەبێت. لەلایەکی تریشەوە دەستی داوەتە بازرگانی و یەکێکبووە لە عەلافە بەناوبانگەکانی شار.
برا گەورەکانیشم کاکە غەریب و مامۆستا عەلی لەتیف کە دوو وەرزشکاری دێرینی شار بوون هەر لە منداڵیمەوە خولیای وەرزشیان تێدا دروستکردم. لەگەڵ خوێندندا وەرزشیم دەکردو گەیشتمە ئاستێکی زۆرباش. دوای تەواوکردنی خوێندن لە سلێمانی رووم لە بەغدا کردو بووم بە خوێندکاری بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی ئەدەبیات، زانکۆی بەغدا. ساڵی 1974 لەگەڵ براکانمدا رۆشتین بۆ شاخ. لەساڵی 1977 دا خوێندنم تەواوکردو دواتر بەره و سەربازی. تەنها دوو مانگ سەربازیم کردو بە بڕیارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەوسای عیراق لەئەرکی سەربازی بەخشرام، بەوپێیەی لەگەڕاوەکان بووم (العائدون). پاش ماوەیەک وەک یاریدەدەری توێژەر لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی دامەزرام. بۆماوەی دوو ساڵ لەکارو خزمەت، هەلی خوێندنم لەدەرەوەی وڵات بۆ رەخساو لەسەرەتای 1982 بەره و بەریتانیا رۆشتم. وەک خوێندکارێکی ماستەر لە زانکۆی گلاسکۆ وەرگیرام. زۆری نەخایاند باڵیۆزخانەی عیراق لە بەریتانیا کەوتنە بیانو گوایە مامەڵەکەم هەڵەی تێدایه و داوای ئەوەیان کرد کە بگەڕێمەوە. یارمەتی مامۆستای سەرپەرشتیارو هاندانی خێزانەکەم دوو فاکتەری ئەکتیڤی سەرەکی بوون کە نەگەڕێمەوه و درێژە بەخوێندن بدەم. ئەمە جگە لە هاندانی بەشێک لە هاوڕێکانم کە خوێندکاری دکتۆرا بوون لەهەمان شار، بەنموونەی د.دارا جاف و د.کاوس عەزیزکاوس عەزیزو د.حەمە نەجم جاف و د.رێزان حەمە ساڵح عەنبەرو د.گۆران تاڵەبانی. هەروەها برای هەمیشە زیندووم د.تەهای غەفوری مەلا عەلی مەڵکەندی. لەسەردانێکیشما بۆ لەندەن بۆلای زاناو بیرمەندی گەورەی کورد مامۆستا تۆفیق وەهبی بەگ ئەوەندەی تر هێزی مانەوه و درێژەپێدانی خوێندنیان لا دروستکردم. بەهەرحاڵ، بەڕۆژ خوێندن و بەشەویش کارکردن، چونکە بەهۆی شەڕی عیراق- ئێرانەوە هاتوچۆو پەیوەندی لەنێوان بەریتانیاو عیراقدا نەمابوو. سەرپەرشتیارەکەم ئیشێکی بۆ دۆزیبومەوە تەنها بۆ ئەوەی کرێی خوێندن و بژێوی ژیانی خۆمانی پێ دابینبکەین. خوێندنەکەم لە ماستەرەوە گۆڕی بۆ دکتۆرا. جارجارەش پیاوانی رژێم دەهاتن بۆ زانکۆکەم بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوەم یان ترساندنم. خوێندن لە ساڵی 1985 تەواوبوو، بەڵام لە عیراق رژێم هەڕەشەی گرتنیان لەبرایەکی گەورەم کردو منیان ناچارکرد کە بگەڕێمەوە بۆ عیراق کە پێشتر نیازی گەڕانەوەم نەبوو. کە گەڕامەوە بۆماوەی چوار مانگ گیرامەوە بە سەرباز. دواتر بەخشرام و بووم بە مامۆستا لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین. لە ساڵی 1990 بەوپێەی پلەی زانستیم پرۆفیسۆری یاریدەدەر بوو وەک سەرۆک بەشی عەرەبی دانرام. لەهەمانکاتیشدا ئەرکی وتنەوەی بەشێک لە بابەتەکانی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر لەهەردوو بەشی زمانی عەرەبی و کوردیم گرتەئەستۆ. ئەمە جگە لەئەرکی سەرپەرشتیارو گفتوگۆی چەندین نامەی ماستەرو دکتۆرا لەهەردوو بەش. بۆ ماوەیەکیش سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵاو بەرزکردنەوەی پلەی زانستی کۆلێژ بووم. دیارترین سەرپەرشتیش نامەی ماستەرەکەی نوری مالیکی بوو کە سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆ سەرۆک کۆماری عیراق د.فوئاد مەعسوم بوو.
لەساڵی 1992 و لەڕێگه و یارمەتی هەردوو د.جەمال نەبەزجەمال نەبەزو د.حەسەنی حوسامیحەسەنی حوسامی لەگەڵ د.مارف خەزنەدارمارف خەزنەدارو د.موحەمەد نوری عارف و د.کاوس عەزیز هەستاین بە کۆمەککردنی زانکۆکانی کوردستان و یارمەتی خوێندکارە لێهاتووە هەژارەکان لەڕووی داراییەوە. کارەکە بەشێوەیەکی زۆرجوان و رێکوپێک بۆماوەی چوار ساڵ بەڕێوەچوو.
لەساڵی 1994 لەگەڵ د.مارف خەزنەدارو د.کەمال خۆشناوکەمال خۆشناو و د.موحەمەد نوری عارف و د.کاوس عەزیز کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستانمان دروستکردو جەنابی کاک کۆسرەت کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بوو، پشتگیرییەکی تەواوی لێکردین. هۆکاری دروستبونەکەش دەگەڕایەوە بۆ شەڕی ناوخۆ کە زانکۆ تەواو دابڕابوو لە زانست و ئەکادیمیا. ئەم ئەکادیمیایەش بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان دروستبوو. بیرۆکەکەش دەگەڕایەوە بۆ د.کەمال خۆشناو. لە شەڕی ناوخۆشدا وەک ئەندامی لیژنەی ئاشتی دەستنیشانکرام. رێزو گوێمان زۆر لێگیرا، بەڵام بەداخەوە بەقسەمان نەکراو رۆژێکیش لە گەڕانەوەمان لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین بۆ هەولێر لەمردن رزگارمان بوو.
لە ساڵی 1995 جەنابی کاک کۆسرەت پێی باشبوو ببم بە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی. بەڵام داواکەیم رەتکردەوە بەهۆی ئەوەی لەخۆم شیاوترم بەدیدەکرد. ئەوەبوو جەنابی د.جەلال شەفیق بوو بە سەرۆکی زانکۆ. هەر له و ساڵەدا کرام بەڕاگری کۆلێژی زمان. لەم پۆستەدا ماوەی شەش ساڵ مامەوە. له و ماوەیەدا بەشانازییەوە کۆمەڵێک دەستکەوتی زانستیم بۆ زانکۆ دەستەبەرکرد وەک کردنەوەی خوێندنی باڵا بۆ کۆلێژەکەم و زانکۆ.
لێرەدا پێویستە باس لە پشتگیری د.جەلال شەفیق بکرێت کە ئەوکات 1996 سەرۆکی زانکۆ بوو. لەهەمانکاتیشدا گەر یارمەتی و پشتگیری د.عیزەدین و د.عەبدولڕەحمانی حاجی مارف نەبونایە ئەوا کارەکە لە کۆلێژەکەی ئێمەدا سەرکەوتنی بەدەستنەدەهێنا، چونکە لەلایەکەوە بەهۆی گەمارۆی بەغدا لەسەر کوردستان و لەلایەکی تریشەوە شەڕی ناوخۆ، پەیوەندییەکان زۆر ئاڵۆز ببوو. هەروەها خۆشم بەدامەزرێنەری بەشی وەرزش و دواتر کۆلێژی وەرزش دەزانم. لەمەشیاندا د.جەلال شەفیق رۆڵێکی کاریگەری بینی.
لە ساڵی 2000 پلەی زانستیم بەرزکرایەوە بۆ پرۆفیسۆر. خاوەنی ژمارەیەکی زۆری لێکۆڵینەوەم لەبواری رەخنەی نوێ و ئەدەبیاتی هاوچەرخ و ئەدەبی بەراوردکاری. هەروەها خاوەنی سێ کتێبی رەخنەیی چاپکراوم و چەند کتێبێکی تریش لەژێر چاپدایە. ئەمە جگە لەنووسینی چەندین وتاری رۆشنبیری و فیکری و ئەدەبی کە لە گۆڤارو رۆژنامە عەرەبی و کوردییەکاندا بڵاوکراونەتەوە. ئەرکی سەرپەرشتیکردنی زۆرێک لە مامۆستایانی هەرسێ بەشی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزیم لەئەستۆ گرتووە. لەهەمانکاتیشدا وەک سەرۆک لیژنە یان ئەندام، گفتوگۆی چەندین نامەی ماستەرو دکتۆرام لە زانکۆی سلێمانی و دەرەوە کردووە.
لە ساڵی 2010 لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو تۆێژینەوەی زانستی عیراقەوە وەک پرۆفیسۆری یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی کوردستان هەڵًبژێردرام و بۆ ئه و مەبەستەش بانگهێشتی خودی وەزیرو وەزارەتەکەی کرام و خەڵاتێکی شایستەشیان پێبەخشیم لەگەڵ دەرکردنی سوپاسنامەیەک کە بەداخەوە زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی خۆێندنی باڵای هەرێم تەواو دوورەپەرێز وەستان و سوپاسنامەکەیان پێنەبەخشیم.
ئێستاش تەنها سەرقاڵی وانەوتنەوه و نووسینی لێکۆڵینەوه و وتارم.
لە ساڵی 1981 خێزانم پێکهێناوه و خاوەنی دوو کوڕو کچێکم. هیوادارم زانکۆ لەئاستێکی بەرزدا ببینرێت و سوود لە خاوەن ئەزموونەکان وەربگرێت.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خاک - 14-04-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 92% ✔️
92%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
92%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Apr 14 2017 7:52AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Apr 14 2017 7:58AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,301 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.135 KB Apr 14 2017 7:55AMم. ب.
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
لەساڵی 1953 لەشاری پێنجوێن لەدایکبووه.
لەبەر کاری سیاسی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، بۆیە هەر لەسەرەتای گەنجییەوە بۆتە پێشمەرگە.
لەدوای هەرەسی ساڵی 1974 و لەسەرەتای دروستبوونەوەی شۆڕش دیسان چۆتەوە ناو ریزەکانی پێشمەرگە.
لەساڵی 1978 لە کارەساتی هەکاری شەهید کرا.
لەساڵی 1993 تەرمی لە هەکارییەوە گەیاندرایەوە سلێمانی و لەگردی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
هەر لەمنداڵییەوە لاسایی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکی کردۆتەوه.
لەساڵی 1975 لەگەڵ بەشداری تیپی مۆسیقای سلێمانی لە ئاهەنگی زانکۆی سلێمانی بەشداریی کردو
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
دیار ئەبوبەکر
راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بوو. رۆژی 13-05-2017 لەکاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەلە یاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کێشە دروستبوو، دوای یاریەکەش بەهۆی تەقەکردنەوە لەدەرەوەی یاریگاکە، دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەک بریندارکرا.
دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
دیار ئەبوبەکر
نەریمان فوئاد مەستی
لە دایکبووی گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە ساڵی 1952. لەپێناو بەرجەستەکردنی زانیارییە مێژوویی و ئەدەبی وکلتوری وڕۆشنبیرییەکاندا ڕووی لەبەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغداد کردووە. لەڕۆژی 29-04-1974 کە دوا قۆناغی خوێندنی بوو لە زانکۆ، لەگەڵ هاورێیانی هاوبیر وبەهەڵوێست : لەیلا قاسم و جواد وئازاد و حەسەن لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکێکی پیرۆزی ڕێگای رزگاری نەتەوەکەیان بەدیل گیران و لەماوەیەکی کورتی بێ وێنە ولەڕێگەی دادگایەکی بەوێنەکراو لەرۆژی 12-05-1974لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دران.
نەریمان فوئاد مەستی
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید
موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
موحسین حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,64 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)