هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ یەکەمجار بەتەنیا دەنگیدا
- لە ناوچە سنورییەکانی قەزای
پشدەرپشدەر هێزەکانی سوپای پاسداران بە دەستڕێژی گوللە پێنج کۆڵبەری کورد برینداردەکەن و بەرپرسێکیش دەڵێت، برینداران رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
[1]
-
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر، وتەبێژی هەدەپە رایگەیاند، هیوادەخوازن ریفراندۆمی گۆرینی دەستوور لەتورکیا ببێتە هۆکار بۆ کردنەوەی دەرگای نوێ و ئیرادەی گەل هەرچییەک بێت با ئه و سەربکەوێت.
- باشاک
دەمیرتاشدەمیرتاش هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان کە لە بەندیخانەی ئەدرنە زیندانیکراوە، بۆ یەکەمجار بەتەنیا دەنگیدا، لە پڕۆسەی ریفراندۆمی دەستوریدا کە ئەمڕۆ لە تورکیا دەستیپێکرد.
[2]
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستانەوە، چەندین چالاکی جۆربەجۆر لەلایەن ژینگە پارێزان، رێکخراوە ژینگەییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەڕێوەچوون.
- لەژێر دروشمی بەگەڕ خستنی تواناکان لە پێناو پاراستنی ژینگەدا، زنجیرەیەک سمینار لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت، کە بڕیار وایە تێیدا کۆمەڵێک بابەتی زانستی لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکرێت.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان