🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەکو کۆمەڵێک پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەر شانمانە و ئەو مەترسیانەی روویا
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
ۆٱنظُرۡ إِلَیٰ حِمَارِکَ ۆلِنَجۡعَلَکَ ءَاێةࣰ لِّلنَّاسِۖ
نۆێژەبارانە لەهاوین ناکرێت چونکە جۆئاودەیبات..
هه رکاتيک سۆبای گەرمی داری بەکارهێنا بەچەقەی گەرمای هاوین ئەوبێ مێشکە خۆی پێ فێنک بکاتەوە ئێ
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
سەرکێشیەکانی شێرلۆک هۆڵمز 5
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێل
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
📕 من ئادەمم
نووسینی: ئاکۆ حسێن [1]
📕 من ئادەمم
👫 محەمەد باڵابەرز
وەرزشکار و نووسەر و خاوەن ئەرشیفێکی گەورەی وەرزشیی هەڵەبجە و پێشمەرگەی دێرین. رۆژی 08-01-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 محەمەد باڵابەرز
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
نووسینی: کاروان عوسمان [1]
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
👫 کەسایەتییەکان
پشتیوان نوری کەریم
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد سەعید
👫 کەسایەتییەکان
فەتاح کاویان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
17-01-1987
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی عەبۆل
📊 ئه و پێنج وڵاتەی زۆرترین داعشی بیانیی بەرهەمهێناوە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️
ئه و پێنج وڵاتەی زۆرترین داعشی بیانیی بەرهەمهێناوە
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ
سەرەڕای شکستە بەردەوامەکانی داعش لە عێراق و سوریا، تا ئێستا بەرپرسیارێتیی بەشێک لەتەقینەوە‌ و هێرشە‌کانی سەر هەریەک لە وڵاتانی سوید و میسر و بەریتانیای گرتۆتەئەستۆی خۆی.
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی 2016ی مەکتەبی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی ئابوری ئەمریکی، (رێکخراوێکی قازانج نەویستە و تایبەتە بە توێژینەوە)، ئەمانەی خوارەوە ناوی ئه و پێنج وڵاتەن کە زۆرترین چەکداری بیانی لێوە چوونەتە ڕیزەکانی داعش.
1-تونس:
لە نێوان ئه و شەش وڵاتەی بەهاری عەرەبی گرتییەوە، دیموکراسی تەنیا لە وڵاتی تونسدا مایەوه، دوای شەش ساڵ لەلابردنی، زەین عابیدین بن عەلی، سەرۆکی پێشووتری تونس، لە دەسەڵات، 86%ی تونسییەکان دەڵێن دیموکراسی باشترین سیستمی حکومڕانییە، لە کاتێکدا لە دوای ڕاپەڕینەکەیان تەنها 70% لەگەڵ دیموکراسی بوو.
لەوەش گرنگتر، گڕوتینی خەڵکی بۆ دیموکراسی لە کاتێکدایە کە تەنیا لە 15% تونسییەکان بڕوایان وایە ئابوری وڵاتەکەیان باشە و لە 90% دەڵێن گەندەڵی بڵاوبووەتەوە.
بەداخەوە، گڕوتینە نوێیەکەی خەڵکی تونس بۆ دیموکراسی لەلایەن هەموو کەسێکەوە قەبوڵکراو نییه، نزیکەی 6000 تونسی وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی بچنە ڕیزەکانی داعشەوە، زۆرترین پشکی وڵاتانیان لە جیهاندا هەیە.
ئه و پشتیوانانەی داعشیش کە لە تونس بەجێماون بەهەمانشێوە جێگەی نیگەرانین، ئەوە گەنجێکی تونسی بوو کە لە ساڵی 2015 دا بەهۆی کاریگەربوونی بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داعشەوە، هێرشی کردە سەر کەنار دەریایەک لە ئەجامدا 38 گەشتیار گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان بیانی بوون، ئه و هێرشەش بە خوێناویترین هێرشی تیرۆریستی لە مێژووی تونسی سەدەی نوێدا دادەنرێت.
ئازارە بەردەوامەکانی دیموکراسی، بەرهەڵستە ئابورییە بەردەوامەکان و گەڕانەوەی جیهادییە شکستخواردووەکان بەردەوامدەبن لە پێدانی چەندین کەلێن و دەرچە بۆ ئەوەی لێوەی دزەبکەنە ناو تونسەوە.
2- سعودیە:
عەرەبستانی سعودیە هاندەر و سپۆنسەرێکی چالاکی وەهابیزمە، کە لقێکی توندڕەوی ئیسلامییە و وەک بڕبڕەی پشتی ئیسلامی توندڕه و دادەنرێت. سعودیە بە سەرچاوەی دووەمی چەکدراە بیانیەکانی ناو داعش دادەنرێت - نزیکەی 2500 سعودی لە ڕیزەکانی داعشدان. لە هەمانکاتیشدا، سعودیە خودی خۆی ئامانجی تیرۆریستانیشە. لە تەمووزی 2016 دا، دووچاری چەند کردەوەیەکی خۆکوژی بووەوە لە سێ شاریدا: لە مایسی 2015 دا، تەقینەوەیەکی تیرۆریستی داعش بووەهۆی کوژرانی 21 کەس.
3-ڕوسیا :
جگە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داعش سەربازی بیانی لە ڕوسیاشەوە هێناوەتە ڕیزەکانی خۆی، ڕوسیا خودی خۆشی نامۆ نییە بە کردەوەی تیرۆریستی.
زیاتر لە 3500 کەس کوژراون لە زیاتر لە 800 هێرش لە ساڵی 1970وە، دوایینشیان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕوویدا کاتێک ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی پیتەرسبێرگ تەقییەوه و بووەهۆی کوژرانی 14 کەس.
هیچ گروپێک تاکو ئێستا بەرپرسیاریەتی ڕانەگەیاندووه، بەڵام میدیاکانی ڕوسیا ئاماژە بەوە دەکەن، ئه و ڕووداوە پەیوەندی بە داعشەوە یاخود ڕێکخراوی دیکەی تیرۆریستی نێودەوڵەتی هەیە، دەسەڵاتدارانی ڕوسیا ناسنامەی ئەنجامدەرەکەیان وەک (ئەکبەرژۆن دژالیلۆڤ) ناساندووە کە گەنجێکی 22 ساڵی بە ڕەگەز ڕوسییە و لە قیرغیستان لە دایکبووە.
مێژووی ڕوسیا لەگەڵ تیرۆریزمدا لە ناوچەکانی‌ باکوری قەوقازەوە سەرچاوە دەگرێت، بەتایبەت لە هەرێمەکانی چیچان، داغستان و ئینگۆشیتیا کە زۆرینەی دانیشتوانەکانیان مسوڵمانن و داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوەیانکردووە لە مۆسکۆ، زۆرکات لە ڕێگەی توندوتیژیەوە، بە دڕێژایی 300 ساڵی ڕابردوو ئەو داوایەیان هەیە.
ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت لەساڵی 1991 هەناسەیەکی نوێی دایە بزوتنەوەکانی سەربەخۆیی هەرێمەکان و بووەهۆی ڕودانی دوو جەنگی خوێناوی لە چیچان کە لە ئەنجامدا هەزاران کەس بوونە قوربانی.
لە ساڵی 2002، چەکدارەکانی چیچان 912 کەسیان وەک بارمتە لە شانۆی دوبرۆڤکا لە مۆسکۆ گرت، 130 کەس لە بارمتەکان کوژران. لە ساڵی 2004، یاخیبووەکانی چیچان هێرشیان کردە سەر قوتابخانەیەک لە بێسلان و زیاتر لە 1200 کەسیان وەک بارمتە گرت، زیاتر لە 330 کەسیان کوشت کە 186 یان منداڵ بوون.
گروپە تیرۆریستییە بیانییەکانی وەک داعش، توانیویانە خۆیان بگەیەننە باکوری قەوقاس. ڤلادمێر پوتین خودی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە کە نزیکەی 5000 بۆ 7000 کەس لە ڕوسیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشووەوە چوونەتە سوریا بۆ ئەوەی چەک هەڵبگرن و بچنە ڕیزەکانی چەکدرارانی داعشەوە. زۆر کات بۆ ڕوسیا، شەڕکردن لە دژ بە داعش، شەڕکردنە لە دژی خودی خۆی.
4-تورکیا:
تورکیا پەیوەندییەکی خراپی هەیە لەگەڵ کەمینەکانی ناوخۆیدا، بەتایبەت کوردەکان. کوردەکان گروپێکی نەتەوەیین کە ژمارەیان لە نێوان 20 بۆ 40 ملیۆن کەسە و دەکەونەوە سەر سنورەکانی تورکیا و عێراق و سوریا و ئەرمینیا.
لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم و دیاریکردنی سنوری جوگرافیای وڵاتی تورکیا، کوردەکان بە گەورەترین گروپی نەتەوەیی دادەنرێن کە تاکو ئێستا دەوڵەتیان نییە.
چەکدارە کوردەکان ماوەی سێ دەیەیە لە پێناو سەربەخۆییاندا لە دژی حکومەتی تورکیا دەجەنگن، هەندێکیان بەوهۆیەوە پەنایان بۆ توندوتیژی بردووە. لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا، 40.000 کەس بەهۆی پێکدادانەکانی تورکیا و کوردەکانەوە کوژراون‌.
ئاڵۆزییەکە لەوەدایە کوردەکانی سوریا بە یەکێک لە کاریگەرترین ئه و هێزانە دادەنرێن کە لە دژی ڕژێمی بەشار و داعش دەجەنگن. لەوانەیە سەرکەوتنەکانیان ببێتەهۆی دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی لە ناوخۆی سوریا و لە ئەنجامیشدا هانی زۆربەی کوردەکانی تورکیا بدات دەستبدەنە چەک بەمەبەستی هەوڵدان بۆ هەمان ئامانج، لەبەرئەوە یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکان لەسەر تورکیا، هەڕەشەشە بۆ سەر داعش.
لە هەمانکاتدا، نزیکەی 2100 کەس لە تورکیاوە چوونەتە عێراق و سوریا بۆ ئەوەی بچنە ڕیزەکانی داعش. لە ساڵی 2015 وە، زیاتر لە 400 کەس لە هێرشە تیرۆریستیەکاندا لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە. بە واتایەکی دیکە، کێشەی تیرۆر لە تورکیا لەمڕۆدا تەنیا ئاڵۆزتر دەبێت و هیچی تر.
5-ئوردون:
یەکێکی دیکە له و وڵاتانەی کە سەرچاوەی چەکدارە بیانییەکانی داعشە، بریتییە لە ئوردون کەژمارەیان بە 2000 کەس دەخەمڵێنرێت، وەک تورکیا، کە میوانداری 2.9 ملیۆن پەنابەری سوریی کردووە، ئوردونیش زیاتر لە پشکی خۆی، ئاوارەی سوری قەبووڵکردووە کە بە 655.000 پەنابەری سوریی دەخەمڵێنرێت.
بەبەراورد بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرشی تیرۆریستی لە ئوردون زۆر دەگمەنە، بەڕادەیەک کە بە بەشێوەیەکی نافەڕمی نازناوی شانشینی ئاشتی پێبەخشراوە.
ئه و ئاشتییە لە مانگی کانونی یەکەمی 2016 دا شکێنرا کاتێک چەند چەکدارێکی تیرۆریستی داعش هێرشیانکردە سەر ناوچەیەکی بەناوبانگی گەشتیاری بە ناوی قەڵای کاراک و لە ئەنجامی هێرشەکەدا 10 کەس کوژران و 34ی دیکە برینداربوون، ئەوە یەکەمین هێرشی تیرۆریستی بوو کە خەڵکی مەدەنی تێداکرابووە‌ ئامانج لە دەیە‌ی ڕابردووەوە لە ئوردون.
بۆ گروپێکی هەڵپەرستی وەک داعش، وڵاتێکی ئارامی وەک ئوردون لە نزیکیەوە، وەک داوەتنامەیەک دادەنرێت بۆ خوێنڕشتن و بە سەربازکردنی خەڵکەکەی.
سەرچاوەی: Syndicated News
وەرگێڕانی محەمەد نەجمەدین
17-04-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 17-04-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️16 چەتەی داعش له ‌سنووری چەمچەماڵ دەستگیرکراوان
2.👁️40 گۆڕی بەکۆمەڵ لەناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دۆزراونەتەوه
3.👁️800 تۆمەتباری داعش لە گرتووخانەکانی دهۆکن
4.👁️دەیان منداڵی کوردی ئێزدی لەنێو ئاوارەکانی مووسڵدا دەدۆزرێنەوە
5.👁️شەش کوردی دیکەی‌ ئێزدی لە سووریا رزگارکران
6.👁️لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا تەنیا 20 ئێزدی ئازادکران
7.👁️موچەی مانگانەی ژن و کچانی ئێزدی لەنێوان 110 تاکو 420 هەزار دیناردا دەبێت
8.👁️نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 20 هەزار سڤیل لە موسڵی کۆن گیریان خواردووە
9.👁️وەزارەتی شەهیدان زیاتر لە 2 هەزار بەڵگەی لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردۆتەوە
10.👁️یەکینەکانی پاراستنی ژنان 200 ژن و منداڵی ئێزیدییان لە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی ڕزگارکردووە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-04-2017
📷 وێنە و پێناس
1.👁️زارۆکەکێ ئێزدی ژ سوریا هاتە رزگارکرن
2.👁️وێنەی منارەی حەدبا دوای تەقاندنەوەی لە لایەن داعش
📖 کورتەباس
1.👁️داعشە کوردەکانی رۆژهەڵات روو لە ئەفغانستان دەکەن
2.👁️سێ منداڵ و دوو کچ لەدەستی داعش رزگارکران
3.👁️کوردانی ئێزدی چاویان لە رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعشە
4.👁️کەرکووک؛ چیرۆکی ئەو ژنانەی داعش بەزۆر لە هاوژینەکانی جیاکردوونەتەوە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️روحیا عیدو خرتوو
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-04-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 17 2017 9:55AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 17 2017 9:56AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,619 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەتەکێتی ژیان
  📖 یەکێتیی سپارتاکۆس چی د...
  📖 وەرگێڕان (Translation)
  📖 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
پشتیوان نوری کەریم
لە زمانی خۆیەوە:
ناوم (پشتیوان نوری کەریم)ە لەدایک بوی (1977) لەشاری سلێمانی گەڕەکی (چوارباخ) لەساڵی (1993) ژیانی هۆنەریم لە پەیمانگای هونەرەجوانە کانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ کرد، بەشداریم لە چەندین شانۆگەریدا کردووە لە سنوری پەیمانگادا لە ساڵی (1998) بەپلەی نایاب پەیمانگام تەواو کردووه. لەدوای پەیمانگاش بەشداریم لەچەندین شانۆگەری کەدا کردووەو لەهەردوو بەشی درامای (گەردەلوول) بەشداریم کردووە بە رۆڵی (رزگار)... وەئێستا خاوەنی خێزانێکی خنجیلانەم هاوسەرەکەم بە ناوی (هەواڵ عوسمان) کە خۆشبەختانە
پشتیوان نوری کەریم
دڵشاد سەعید
دڵشاد محەمەد سەعید، ساڵی 1958 لە دهۆک لە دایک بووە. پاش ئەوەی خوێندنی مۆسیقای لە بەغدا تەواو کردووە لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا هاوکاریی کردووە. دوای ئەوەی لە ساڵی 1977 بە پلەی نایاب پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە، لە ئۆرکێسترای تەلەڤزیۆن و رادیۆ وەک ڤیۆلۆنیست و یاریدەدەری ئۆرکێسترا کاری کردووە. لە ساڵی 1979 گرووپی میوزیکی دهۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە رێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی رۆژئاوایی کاریکردووە. لە ساڵانی 1984 تا 1988 لە زانکۆی وێلز (Uni
دڵشاد سەعید
فەتاح کاویان
فەتاح کاویان (به فارسی: فتاح کاویان، به ئینگلیسی: Fatah Kawian) کەسایەتییەکی دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستانە و چەندین پۆستی حیزبی و حکوومەتی لە ماوی تەمەنی خۆیدا پێ ئەسپێردراوە، لەوانە شارەوانی مەهاباد لە حکوومەتی پاشایەتی ئێراندا و ئەندامی ئەنجومەنی میللی زمان لە ئێران. هەروەها بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە. چەندین بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی هەیە کە گرنگترینیان فەرهەندگی وشەی حەوتەوانەیە. ناوبراوە رۆژی 18ی ژانویەی 2017 لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد.
فەتاح کاویان، س
فەتاح کاویان
17-01-1987
باشووری کوردستان
- لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی لە سەردەمی جەنگی نێوان ئێران و ئێراق تۆپخانەکانی ئێران بە خەستی بۆردومانی شاری سلێمانیان دەکرد، لەو ساتە وەختەدا و لە کاتی گەڕانەوەی قوتابیانی قوتابخانەی (ئاشتی) بۆ ماڵەکانیان کۆمەڵێک قوتابی ئەو قوتابخانەیە بوونە قوربانی ئەو بۆردومانە، لەدوای ئەو کارەساتە وەک رێزێک بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە ناوی قوتابخانەی (ئاشتی)یان گۆڕی بۆ قوتابخانەی (ئاسۆی شەهیدان).
17-01-1987
حەمەی عەبۆل
حەمەی عەبۆل؛ بە بۆڵە بۆڵ؛ کردی بە گۆڵ!
محەمەد عەبدوڵڵا ناسراوە بە (حەمەی عەبۆل) لە ساڵی 1950 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە، یاریزانی تۆپی دەست بووە و لەگەڵ چەندین یانەی شارەکەش یارییکردووە، دوای ئەوەش بووەتە ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و عێراق و چەندین خول و پاڵەوانێتیشی بەڕێوەبردووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو وەرزشوانە ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدابکات.
حەمەی عەبۆل، ژیانی هاوژینیی پێک نەهێنابوو و هەموو ژیانی گەنجێتی خۆی لەنێو وەرزشدا بەسەربردووە.
رۆژی 18-01-2018 هەر لە سلێمانی
حەمەی عەبۆل

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,202 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574