پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لەسەردەمی فەرمانڕەوایی حزبی دادوگەشەپێداند...
ئەم کتێبە لە بنچینەدا ماستەرنامەی
بەهرۆز جەعفەربەهرۆز جەعفەر-ە کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
ئەم کتێبەدا هەوڵێکی زانستییە بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە پەیوەندییەکانی
تورکیاتورکیا و
ئیسرائیلئیسرائیل لەسەر دەمی فەرمانڕەوایی حزبی داد و گەشەپێدان لە ماوەی ساڵانی 2002 بۆ 2015 کە تیایدا بە گوێرەی هەلومەرجی ناوخۆیی و دەرەکی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لەبەرامبەر ئیسرائیل و جیهانی عەرەبی شرۆڤە کراوە. جگە لەمەش لایەنی مێژوویی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی فەرامۆش نەکراوە.
نووسەر باس لەوە دەکات پێش دامەزراندنی کۆماری تورکیای مۆدێرن لە ساڵی 1923 عەرەب و جولەکە لەژێر دەسەڵاتی
ئیمپراتۆریەتی عوسمانیئیمپراتۆریەتی عوسمانی ژیاون و لە چوارچێوەی پەیمانی سایکس پیکۆ 1916 بەشی زۆری جولەکەکان کۆچیان کردووە بەره و خاکی فەلەستین، لەبەر پاڵپشتی بەڵێنی بەلفۆڕ 1917 بەریتانیا بڕیاریدا پشتگیری دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ جولەکەکان لەسەر خاکی فەلەستین بکات.
لەکاتێکدا ئەمڕۆ 100 ساڵ بەسەر ئه و دوو پەیمانە مێژووییە تێپەڕدەبێت و حزبی دادو گەشە پێدان بۆ جاری چوارەم لە هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی 2015 دا سەرکەوت، ئەم حزبە خۆی وەک حزبێکی دیموکراتی – کۆنزێرڤات پۆلێن کردووە کە ڕەگ و ڕیشەیەکی ئیسلامی هەیە. لەساڵی 2010 وە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە ڕووی سیاسی و دیبلۆماسییەوە بەهۆی پاڵپشتی حکومەتی ئاکپارتی لە گەلی فەلەستین لەوپەڕی کزیدایە.
کتێبەکە لە سێ بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم بۆ پێشینەیەکی مێژوویی لە پەیوەندییەکانی تورک و جولەکە هەتا کوو ساڵی 2002 تەرخان کراوە.
بەشی دووەمیش باس لەپەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە ماوەی ساڵانی 2002 بۆ 2008 دەکات.
بەشی سێهەمیش تاوتوێی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل دەکات لە ساڵانی 2008 بۆ ساڵی 2015.
کۆتایی کتێبەکەش تەرخانکراوە بۆ سەرئەنجام و خشتە و داتاکان.
ئەم کتێبە لەنووسینی بەهرۆز جەعفەرە کە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان چاپ و بڵاویکردۆتەوە.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک