#وراتی کۆيە# کە لە شێوەزاری کۆييانەوە دەگوترێت لە کۆنەوە شاری کۆيە مەڵبەندی ژيارو ئاوەدانی کوردان بووە و بەر لە #سلێمانی# و #هەولێر# کراوە بە #سەنجەق# و چەقێکی کارگێڕی و بازرگانی #باشوری کوردستان# بووە، بەشی ڕۆژهەڵاتی پێی ووتراوە #دەشتی کۆيە# لە بناری هەيبەسوڵتانەوە لە گوندی کڵێسه و کانی سورەوە دەست پێ دەکات تاوەکو گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆيە، بەڵام گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆيە تاوەکو کانی کەوان و بناری دێدەوان و بەستی شەرغە پێکهاتەی ڕووی زەوييەکەی ڕەوەزە شاخ و گردۆلکە و بانايی-يە و کەمتر پێدەشتی تێدايە پێی دەوترێت وراتی کۆيە.
ئەم وێنەيەش لە گوندی سماقەی ناحيەی شۆرش-دێگەڵەوە گيراوە زۆرترين ئاقاری گوندەکانی خۆرئاوای کۆيەی تا چاو حوکم دەکات گرتۆتەوە تا بناری چيای کێشکە و #سەفين#.[1]