مەلا سدیق ئیلنجاغی
ناوی تەواوی (سدیق عوسمان مەحمود) لەبنەماڵەی دەروێش خدری
ئیلنجاغیئیلنجاغی شێخانانە.
ساڵی 1924 لەگوندی(داربەسەر) هاتۆتە ژیانەوە،ئەوێ رۆژێ باوکی بۆ بژێوی ژیان لەوێ نیشتەجێ بووە.
بۆ یەکەمجار لەگوندی(بایزئاغا)لەلای مامۆستا(مەلا یاسین بانی مارانی) خوێندویەتی.
دواتر گەڕاوەتەوە دابەسەرلەوێوە بۆ سالەیی تا لەبەر بچوکی بە باوکیان وتوە: مەمەوشیرت بۆ هێناوە؟!
لە 10ساڵی گەراوەتەوە
ئیلنجاغی گەورەئیلنجاغی گەورەو لەلای شێخ مەلا سدیق خوێندویەتی.
دواتر بۆ سێکانی و ئۆمەرگومبەت وئاوماڵ وسێبیران وحاجی لالە وئازیانە و
کۆیەکۆیە لەمزگەوتی حەتک وقامیش وهیران خوێندویەتی.
لەسلێمانی لە مزگەوتی (خانەقای مەولانا) لەلای(مەلا عەبدوڵای چروستانی) خوێندویەتی و لەسەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوو لەشاری سڵێمانی دەستەی دامەزڕینەرانی (یەکیتی قوتابیانی ئاینی کوردستان) بووە لەگەڵ
مەلا ئەحمەد بانیخێلانیمەلا ئەحمەد بانیخێلانی و فەقێی مزگەوتەکانی سڵیمانی.
ساڵی 1950 مۆلەتی مەلایەتی لەلای (مەلا قادری گۆپتەپەیی) پێدراوە.
57ساڵ لەژیانیدا مەلایەتی کردووە لە(ئیلنجاغی گەورە،
ئۆمەر گومبەتئۆمەر گومبەت،
هەولێرهەولێر،
سێگردکانسێگردکان، کۆیە) کردووە.
سەرۆکی یەکیتی زانایانی ئیسلامی لەکۆیە سالی 1972.
لێپرسراوی ناوچەی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بووە دوای ڕاپەرین
لەتەمەنی 94ساليدا لە رێکەوتی
06-08-201806-08-2018 چووە بەر دلۆڤانی خودا و لە گۆرستانی
ئيلنجاغی گەورەئيلنجاغی گەورەی شارەدێی
تەقتەقتەقتەقی شارۆچکەی
کۆيەکۆيە بەخاک سپێردراوە
[1]