ناوی تەواوی(ناسح حەمەدەمين قادر)ە، ناسراو بەهاوڕێ(#کۆچەر)# کاديری دياری سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووی #حزبی شيوعی عێراق# لەدايکبووی 1949ی شاری #موسڵ#، لەشەوی 18-05-1985 لە پشت ئامادەيی(زەهرا)ی شاری #هەولێر# لەلايەن هێزەکانی(قوەخاسەی ئەمن) لە ماڵێکدا دەورە دەدرێت و خۆی نادات بەدەستەوە، دوا فيشەک خۆی پێ شەهيد دەکات و نامەيەکی دەستنوسی لە دوای خۆی دەنوسێت کە تێيدا بە هاوڕێيان وکەس وکاری دەڵێت هيچ نهێنيەکی نەدرکاندووە هاوڕێيانی ئاسودە بن وئاگايان لە مناڵ و کەس وکارەکەی بێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,013 جار هاتیە دیتن