05-05-2017
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە ئامر لیوای پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی زەرگە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ئامرلیوا و پاسەوانەکەی برینداربوون و ئەفسەرێکی لیواکەش بەپلەی رائید شەهید بووە. شەهیدەکەی لیوای پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە ناوی (رائید جەمال فاتیح کەریم)ە و لە ساڵی 1970 لە قەزای
سەیدسادقسەیدسادق لە دایکبووە.
[1]
- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 11:00 لە گەڕەکی قارشیاکی شارۆچکەی
سلۆپیسلۆپی سەربە شاری
شرناخشرناخ، زرێپۆشێکی پۆلیسی تورک لە کاتی سووڕانەوە بە کۆڵانەکاندا خۆی بە دیواری ماڵێکدا کێشا و دیوارەکەی ڕوخاند و دوو منداڵ بەناوی مەحمودی تەمەن حەوت ساڵ و فورقانی تەمەن شەش ساڵی کوشت.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان