- شەوی ڕابردوو، هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە چەلێ و حەوت ئەندامی هەدەپەیان دەستگیرکرد، کە حەلیمە شیشەک، هاوسەرۆکی هەدەپەی چەلێش لەناویاندایە. حەلیمە شیمشەک، هاوسەرۆکی هەدەپەی شارۆچکەی چەلێ، فاتما گونەش، شەعبان دەمیرۆغڵو، فواد یڵماز، ڕەمەزان چەتینکایا، ئەحمەد ئەردەم و ئەحمەد یڵدز ئەو حەوت ئەندامەی هەدەپەن کە دەستگیرکراون.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم بینای
یەکێتی نوسەرانی کوردیەکێتی نوسەرانی کورد- لقی سلێمانی، لە
شەقامی سالمشەقامی سالم، لە مەراسیمێکدا، پەردە لەسەر پەیکەری
پیرەمێردپیرەمێردی شاعیر لادرا، کە لەلایەن پەیکەرساز
چێنەر نزارچێنەر نزار- ەوە سازێندرا بوو.
- چەند پەرلەمانتارو ئەندامی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە بەردەم دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا گردبووەنوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە زیندانیکرانی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە.
[1]
- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش ڕایگەیاند، لە ماوەی بیست وچوار کاتژمێری ڕابردوودا دوو منداڵی ئێزدی لە شاری موسڵ لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکراون.
- نورسەل ئایدۆوان، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی دووەمی دیاربەکرەوە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ گروپی تیرۆرستی و بەشداریکردن لە ڕێپێوان و گردبوونەوەکانیاندا و هاوکاریکردنیان ڕوبەڕووکراوەتەوە. لەسەر ئه و تۆمەتەش دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ماوەی چوار ساڵ و 8 مانگ هەروەها لابردنی لەسەر کارەکەی وەک ئەندام پەرلەمان بۆ دەرکرا.
- وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت هەرێمی کوردستان لەبەردەم داڕمانی ئاسایشی کۆمەڵایەتیدایە، ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێن، وەک قەیرانی ئابوری و سیاسی و کۆنتڕۆڵی دیاردەی چەکداری نەکرێت بەتەواوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەکوردستان نامێنێت.
- سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر هاوکاریکردنی شەڕڤانانی کورد و پەرچەککردنیان دەردەبڕێت.
[2]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) بڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پڕچەککردنی هێزەکانیان بە مێژویی ناودەبەن.
- وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنوسراوی فەرمی عومەر ئەحمەد ئەمین ناسراو بە (عومەر قەڵادزەیی)، جێگری پارێزگاری سلێمانی، کە لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-ە، دەستنیشنا کرد، بۆ ئەوەی لە جیاتی سەردار قادر، کە پۆستی لە بری پارێزگاری سلێمانی هەبوو، کارەکانی پارێزگای سلێمانی ڕاپەرێنێت.
[3]
- حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئه و کەسانەی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکوریان لەکەرکوک کوشت، سەر بە پۆلیسی سلێمانین. محەمەد یونس جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکور ڕۆژی 02-05-2017، لەگەڵ پاسەوانەکەی لەنزیک خاڵکی پشکنینی یەکی حوزەیران لەکەرکوک تەقەیان لێکراوه و بەهۆیەوە هەردوکیان کوژران.
[4]