100 خانی نایاسایی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە سلێمانی ڕوخێندران
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
هەڵمەتی پاککردنەوەی شاری سلێمانی بۆ لابردنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و خانەکان بەردەوامە و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری شارەوانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا دەکەینەوە.
رزگار ئەحمەد، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری سەرۆکایەتی شارەوانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، بەشی زیادەڕەوی و خزمەتگوزاری شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان، هەڵمەتی لابردنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و خانەکان لە سنووری ماستەر پلانی شاری سلێمانی بەردەوامە و هەموو ئەو خانانەی کە دەکەونە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانەوە لادەبرێن.
ڕاشیگەیاند، سەرجەم خانە نایاساییەکان تێکدەدرێن و تائێستا نزیکەی 100 گەوڕی جۆراوجۆر لەناوبراون و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت کە لە شەقام و ناوەندی ڕێگاکاندا دەلەوەڕێنرێن، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا کۆتایی بەو دیاردەیە دەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سنورەکانی گەڕەکی شێخ عەباس و وڵوبە و قلیاسان و قولەڕەیسی-مان پاککردۆتەوە و لەئێستاشدا لە گەڕەکەکانی ڕاپەڕین و تاسڵوجە دەگەڕێین و هەرکەسێک دوبارەی بکاتەوە دەست بەسەر ئاژەڵەکەیدا دەگیرێت و بۆ هەر سەرئاژەڵێکیش 200 هەزار دینار غەرامە دەکرێت.
10-05-2017
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!