- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپەی شاری وانی باکوری کوردستان و هاوسەرۆکی دبەپەی شارەکەیان دەستگیرکرد.
- لەبەردەم هۆتێل تایتانیک لە شاری
سلێمانیسلێمانی، ژنانی شۆفێر بەشدارییان لە مانۆڕی شۆفێرانی ژندا کرد و بە شۆفێریکردن دژی ئەو بیرە توندڕەوییانە وەستانەوە کە شۆفێریکردن لە ژنان قەدەغە دەکەن، وە پاشان ئۆتۆمبێلەکانیان بە قردێلەی مۆر کە ڕەمزی ژنانە ڕازاندەوە و بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە شەقامی شەست مەترییدا سوڕانەوە
- ئەمڕۆ لە نزیک یانەی وەرزشی خاک لە شاری
کەرکوککەرکوک بە بەشداری زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلی کلاسیکی (کۆن) نمایشێک بەڕێوەچوو، کۆنترین ئۆتۆمبێلی ئه و نمایشەش مۆدێلی 1947 بوو کە نرخەکەی 30 هەزار دۆلار بوو.
[1]
- لەسەر ڕێگای
کەلارکەلار خانەقینخانەقین لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
- والی پارێزگای
موشموش لە باکوری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی لە 21 گوندی پارێزگاکە ڕایگەیاند، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی پەکەکە.
[2]