رێساکانی بەکارهێنانی کوردیپێدیا
ناردنی بابەت
کوردیپێدیاکوردیپێدیا تەنها ئەو بابەتانە بڵاودەکاتەوە کە پەیوەندییان بە کوردستان و کوردەوە هەیە.
بابەتی گشتی و وتاری سیاسیی رۆژانە، بەهیچ شێوەیەک لە کوردیپیدیادا بڵاوناکرێتەوە.
بابەتی نێردراو پێویستە بێلایەنانە نووسرابێت و هیچ لایەنگیرییەکی بۆ هیچ پارت و لایەن و هەرێم و هۆز و ئایینیکی کوردستانی تێدا نەبێت!
بابەتی نێردراو نابێت هیچ تانە و تەشەرێکی بۆ هیچ کەس و لایەن و هۆز و ئایین و دەوڵەتێک تێدابێت!
پێویستە بابەتەکە بەپێی
ستانداردەکانی کوردیپێدیاستانداردەکانی کوردیپێدیا نووسرابێت. تکایە بڕوانە ستانداردەکانی کوردیپێدیا و کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
بەڵێننامە:
- من (بەکارهێنی کوردیپێدیا)، وەک نێرەری هەر بابەتێک پەیوەست دەبم بەو خاڵانەوە و رەزامەندیی خۆم دەردەبڕم کە کوردیپێدیا ئای پی ئەدرەس و ئیمێڵەکەی من لای خۆی تۆماربکات. سەربەستیی تەواویش دەدەمە کوردیپێدیا لە بڵاوکردنەوە یان نەکردنەوەی بابەتە نێردراوەکەم!.
- بەبێ رەزامەندیی من نابێت ئیمێڵەکەم بڵاوبکرێتەوە.
- ئەگەر من پەیوەست نەبووم بەو خاڵانەوە و بۆ ماوەی سێ جار بابەتی نەخوازراوم بۆ کوردیپێدیا نارد، کوردیپێدیا مافی ئەوەی هەیە کە ئای پی ئەدرەسی من بخاتە خشتەی کەسە نەخوازراوەکانەوە. (ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە خاوەنی ئەو ئای پی ئەدرەسە بەهیچ جۆرێک ناتوانێت بابەت و وێنە لە داتابەیسی کوردیپێدیادا تۆماربکات).
ناردنی وێنە
کوردیپێدیا تەنها ئەو وێنانە بڵاودەکاتەوە کە پەیوەندییان بە کوردستان و کوردەوە هەیە.
تەنها ئەو وێنانە دەخرێتە پاڵ هەر بابەتێک کە پەیوەندیی راستەوخۆی بە بابەتەکەوە هەیە.
بەڵێننامە:
- من وەک نێرەری وێنە تەنها ئەو وێنانە دەنێرم کە پەیوەندیی بە کوردستان و کوردەوە هەیە.
- من بەڵێن دەدەم کە هیچ وێنەیەکی
وروژێنەروروژێنەر بۆ کوردیپێدیا نەنێرم.
- من، وەک نێرەری هەر وێنەیەک پەیوەست دەبم بەو خاڵانەوە و رەزامەندیی خۆم دەردەبڕم کە کوردیپێدیا ئای پی ئەدرەس و ئیمێڵەکەی من لای خۆی تۆماربکات. سەربەستیی تەواویش دەدەمە کوردیپێدیا لە بڵاوکردنەوە یان نەکردنەوەی وێنە نێردراوەکەم!.
- ئەگەر من پەیوەست نەبووم بەو خاڵانەوە و بۆ ماوەی سێ جار وێنەی نەخوازراوم بۆ کوردیپێدیا نارد، کوردیپێدیا مافی ئەوەی هەیە کە ئای پی ئەدرەسی من بخاتە خشتەی کەسە نەخوازراوەکانەوە.
ناردنی بیروڕا
کوردیپێدیا تەنها ئەو بیروڕایانە بڵاودەکاتەوە کە پەیوەندیی راستەوخۆی بە پڕۆژەی کوردیپێدیا و بابەتەکانییەوە هەیە!
هیچ کۆمێنتێکی سیاسی بڵاوناکرێتەوە!
بەڵێننامە:
- من، وەک نێرەری هەر بیروڕایەک پەیوەست دەبم بەو خاڵانەوە و رەزامەندیی خۆم دەردەبڕم کە کوردیپێدیا ئای پی ئەدرەس و ئیمێڵەکەی من لای خۆی تۆماربکات. سەربەستیی تەواویش دەدەمە کوردیپێدیا لە بڵاوکردنەوە یان نەکردنەوەی بیروڕا نێردراوەکەم!.
- ئەگەر من پەیوەست نەبووم بەو خاڵانەوە و بۆ ماوەی سێ جار بیروڕای نەخوازراوم بۆ کوردیپێدیا نارد، کوردیپێدیا مافی ئەوەی هەیە کە ئای پی ئەدرەسی من بخاتە خشتەی کەسە نەخوازراوەکانەوە.
تۆمارکردن و کوژاندنەوەی ئیمێڵ
- لەکاتی تۆمارکردنی ئیمێڵەکەم لە داتابانکی ئیمێڵی کوردیپێدیادا، مافی ئەوە دەدەمە کوردیپێدیا کە لە گۆڕانکاری و دەنگوباسەکانی کوردیپێدیا ئاگادارم بکاتەوە.
- کوردیپێدیاش ئیمێڵەکەی من دەپارێزێت و بۆ مەبەستی بازرگانی بەکاریناهێنێت و نایداتە هیچ لایەنێکی سێیەم.
- بەڵێن دەدەم ئەو ئیمێڵەی بۆ کوردیپێدیای دەنێرم بۆ تۆمارکردن یان سڕینەوە هی خۆمە.
- هەر کەسێک بۆی هەیە لە ئیمێڵێک زۆرتر لە داتابانکی کوردیپێدیادا تۆماربکات.
- هەرکاتێک ئیمێڵەکەم لە داتابانکی کوردیپێدیادا سڕییەوە، ئیدی کوردیپێدیا نابێت هیچ ئیمێڵێکم بۆ بنێرێت و کوردیپێدیاش پەیوەست دەبێت بەو بەڵێنەوە.
- من، وەک نێرەری ئیمێڵەکەم پەیوەست دەبم بەو خاڵانەوە و رەزامەندیی خۆم دەردەبڕم کە کوردیپێدیا ئای پی ئەدرەس و ئیمێڵەکەی من لای خۆی تۆماربکات.
لەگەڵ رێزی هاوکارانی کوردیپێدیا:
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان،
مانو بەرزنجیمانو بەرزنجی،
سەریاس ئەحمەدسەریاس ئەحمەد، بەناز جۆڵا،
رۆژهات سەعیدرۆژهات سەعید،
هەڤاڵ نەژادهەڤاڵ نەژاد،
ڕەوەز جەلال ئەمینڕەوەز جەلال ئەمین،
ئاراس ئیلنجاغیئاراس ئیلنجاغی،
نالیا ئیبراهیمنالیا ئیبراهیم، شکۆ حەمەد شێخانی، زۆرتر...
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخەوان
2008 - 2018
⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!